$باکووری کوردستان$
- مانگرتنی چالاکوانان دژی گۆشەگیریی سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بەردەوامیی هەیە.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/284066/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=- مانگرتنی چالاکوانان دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەردەوامیی هەیە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/284066/0005.JPG=KTML_Photo_End=
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان لە سنووری سووراوی #بانە#-ی سەربە پارێزگای #سنە#، گروپێک #کۆڵبەر#یان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە. بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە، ناوی محەمەد ڕەسووڵ عەزیزی-یە و تەمەن 40 ساڵە، باوکی سێ منداڵە و خەڵکی گوندی کانی سێفی سەربە بانەی پارێزگای سنەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.[3]
- دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی ناسر (جەهانبەخش) حوسێنیپوور و موحسێن حوسێنیپوور، خەڵکی شاری #پیرانشار#، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی نیزامییانی حکوومەت، بریندار بوون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو کۆڵبەرە کە باوک و کوڕن، لە سێلوێی پیرانشاردا، تەقەیان لێ کراوە.[6]
- هونەرمەندێکی کورد بە ناوی ڕەسووڵ خالیدی، ناسراو بە ڕەسووڵ کەڵەوان، خەڵکی گوندی میرئاوای شاری #بۆکان#، لە ماڵەکەی خۆیدا بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو لە سێ ناوچەی جیاوازی شاری #کەرکووک# ئاگر لە دەغڵ و دانی جوتیاران کەوتەوە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/284066/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=جەلەولا.. ئاگر لەدەخڵ و دانی جوتیاران بەردەدرێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=جەلەولا.. ئاگر لەدەخڵ و دانی جوتیاران بەردەدرێت=KTML_ImageCaption_End=
- دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە بەیانێکدا ناوی کاندیدەکانی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی بڵاوکردەوە.[2]
- ئاگر لە دەغڵ و دانی دوو گوندی شارۆچکەی سەرگەڕانی سەر بە دوبز لە کەرکووک بەردرا.[4]
- لە سنووری گوندەکانی شێخ باوە لەسنوری شارەدێی #جەلەولا#، ئاگر لە دخڵ و دانی جوتیاران بەربووه و زیانێکی زۆری لێکەوتووەتەوە.[5]
- دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیا سنووری چەند گوندێکی شارۆچکەی #سیدەکان#ی سەر بە شارۆچکەی #سۆران#یان بۆردوومانکرد.[4]
- لە دووەمین ساڵیادی کۆچی دوایی #نەوشیروان مستەفا#، کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە #هەولێر# لە پەیامێکدا هاوسۆزی خۆی بۆ خێزان و هاوڕێیانی کۆچکردوو دەردەبڕێت.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表