- 18-12-2019
- 17-12-2019
- 16-12-2019
- 15-12-2019
- 14-12-2019
- 13-12-2019
- 12-12-2019
- 11-12-2019
- 10-12-2019
- 09-12-2019
- 08-12-2019
- 07-12-2019
- 06-12-2019
- 05-12-2019
- 04-12-2019
- 03-12-2019
- 02-12-2019
- 01-12-2019
- 30-11-2019
- 29-11-2019
- 28-11-2019
- 27-11-2019
- 26-11-2019
- 25-11-2019
- 24-11-2019
- 23-11-2019
- 22-11-2019
- 21-11-2019
- 20-11-2019
- 19-11-2019
19-12-2019
- 20-12-2019
- 21-12-2019
- 22-12-2019
- 23-12-2019
- 24-12-2019
- 25-12-2019
- 26-12-2019
- 27-12-2019
- 28-12-2019
- 29-12-2019
- 30-12-2019
- 31-12-2019
- 01-01-2020
- 02-01-2020
- 03-01-2020
- 04-01-2020
- 05-01-2020
- 06-01-2020
- 07-01-2020
- 08-01-2020
- 09-01-2020
- 10-01-2020
- 11-01-2020
- 12-01-2020
- 13-01-2020
- 14-01-2020
- 15-01-2020
- 16-01-2020
- 17-01-2020
- 18-01-2020
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ماوەی سێ ڕۆژە هاووڵاتییانی خەڵکی
مەریوانمەریوان و گوندەکانی مەریوان و هەورامان، لە ملەی تەتە، بە دوای
کۆڵبەرکۆڵبەرێکی ونبووی خەڵکی گوندی نێی مەریوانن و هەتا ئێستا هەوڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە. هاووڵاتییانی خەڵکی مەریوان و گوندەکانی ئەو شارە و هەورامان، بۆ سێهەمین ڕۆژە کە لە حاڵی گەڕان بە دوای کۆڵبەری ونبوو فەرهاد خوسرەوین کە لە ملەی تەتە بەهۆی سەرما و سۆڵەوە ون بووە.
[5]وێنەی ڕۆژ: 19-12-2019، ڕەقبوونەوەی کۆڵبەرێک
-
موژگان کاووسیموژگان کاووسی، نووسەر و چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی شاری
کەلارکەلاردەشتی مازندەران بۆ دادگای نەوشەهر و دادگا ئەو ژنە نووسەرە کوردەی بە 69 مانگ زیندان مەحکووم کرد.[5]
باشووری کوردستان
- شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی ناوچەی
برادۆستبرادۆست لە سنوری پارێزگای
هەولێرهەولێریان کردووە. بەهۆی بۆردوومانەکەشەوە زیانی زۆر بەر موڵک و زەوی هاوڵاتیان کەوتووە و ئاگرێکی زۆر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە. بە پێی زانیارییەکان تا درەنگانێکی شەو، فڕۆکە جەنگییەکان زۆر بە نزمی بەسەر ئاسمانی ناوچەکە سووڕاونەتەوەو ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری بۆ هاوڵاتیانی سنورەکە درووست کردووە.
[1]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەستیان بە بۆردوومانکردنی گوندەکانی وەڵاتوکان، سێوێس، شێخان و خۆرانی-یان لە بناری
قەندیلقەندیل کرد. دواتریش فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دەستیان کرد بە بۆردوومانکردنی ناوچەکانی قوبەی سەرداران، شاخی دڕەبی، گۆڕی قەڵاتی و کۆسپی کەوەتێ-ی سەر بە شارەدێی
وەرتێوەرتێی سەر بە شارۆچکەی
ڕواندزڕواندز لە پارێزگای هەولێر.
- هاوکات لەگەڵ بۆردوومانی گوندەکانی قەندیل، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دەستیان بە بۆردوومانکردنی وەرتێ کرد.
[4]
- چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی ژنان لە هەولێر لەدژی ڕوونکردنەوەیەکی لیژنەی فەتوا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. لەخۆپیشاندانەکەدا چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی ژنان داوایان لە پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە ڕێگە نەدەن لیژنەی فەتوا لەدژی تاک، فەتوا بدات و ئازادییەکانی تاک کەمبکاتەوە.
[3][1]
فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی قەندیل دەکەن
- دژ بە 'فەتوای تەکسی'ی یەکێتیی زانایانی ئاینی ئیسلامیی کوردستان، لە شاری سلێمانی ڕێپێوانێک بۆ بەردەم نووسینگەی پەرلەمان ئەنجامدرا و هیچ پەرلەمانتارێکیش ئامادەنەبوو پێشوازیی لە چالاکوانان بکات.[4]
- فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت: درەنگانی شەوی ڕابوردوو، فرۆکەکانی هاوپەیمانان 12 بنکە و بارەگای
داعشداعشیان لە سنوری چیای قەرەچوغ بۆردومان کردووە.
[2]
- لەبارەی سەوز کردنی چیای
گۆیژەگۆیژەوە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ پارێزگارو قائیمقامی
سلێمانیسلێمانی ئەنجامدراو تێیدا پرۆسەی سەوزکردنی چیای گۆیژە ڕاگەیەنرا.[3]
- لە مۆزەخانەی نیشتمانیی
ئەمنە سوورەکەئەمنە سوورەکە، لە مەراسیمێکدا مۆزەی خۆڕاگری کرایەوە، کە تێیدا مێژووی زۆرێک له و جوامێر و قارەمانانی کوردی بەرجەستەکراوە کە ڕۆژگارێک لەژێر چەپۆکی دڕندانەی ڕژێمی بەعسی ڕووخاودا و لەکونجی زیندانەکاندا کوردستانیان لەناو دڵیاندا دەپاراست.[3]
- بەهۆی ڕێگەنەدان بە دروستکردنی خانوو، لە
ڕانیەڕانیە هاووڵاتیەک لەناو بیانی سەرۆکایەتی شارەوانی ڕانیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.[2]
- لە شەنگال چەتەیەکی داعش لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ئێزدیخانەوە دەستگیرکرا و دوای لێپرسینەوە، ڕادەستی پۆلیسی عێراق کرا.[4]
- لەبەرامبەر داخستنی گەراجی پاسەکانی داون تاون، خاوەن پاسەکان لەبەردەم بازاڕی داون تاون گردوبوونەتەوەو مانگرتنیان ڕاگەیاند و شەقامی 30 مەتریان داخست.[2]
بۆردوومانی تورکیا وەرتێشی گرتەوە
- کۆبەندی ژنان دەتوانن – کوردستان بە هاوکاریی ڕیکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان گفتوگۆیەکی کراوەی لەژێر ناونیشانیوێنای ژنان لە ڕیکلامە بازرگانییەکاندا لە
ئەمنە سوورەکەئەمنە سوورەکەی سلێمانی بۆ هەریەک لە د.ئاشتی حەمەساڵح، مامۆستای بەشی ڕاگەیاندن لە
زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی،
هانا شوانهانا شوان ڕۆژنامەنووس و لوقمان وەرتی، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ڕێکخست. لە گفتوگۆ کراوەکەدا باس لە بەکارهێنانی ژنان کرا بە شێوەیەکی نەشیاو دوور لە دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکان، کە زۆرێک لە بازرگان و خاوەن کۆمپانییە ڕیکلامییەکان، بۆ بەدەستهێنانی داهات و دوور لە بەها مرۆییەکان، وەک کاڵا مامەڵە لەگەڵ ژن دەکەن.[4]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی عەلییە ڕەش سەر بە شارۆچکەی
مەخموورمەخموور لە سنووری نێوان هەولێر و موسڵ. [2]
- بەڕێوەبەری ژینگەی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، لە سنووری پارێزگای
دهۆکدهۆک 12 پاڵاوگەی نایاسایی داخران.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- شاندێکی دانیمارکی بەسەرۆکایەتی سوندەر سورین کە پەرلەمانتارێکی دیاری دانیمارکە سەردانی خۆسەری دیموکراتی لە ڕۆژئاوا دەکەن، جەختیشیان کردۆتەوە کە پاڵپشتی هاوکاری ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن و ئیدانەی هێرش وپەلامارەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکە دەکەن.[3]
- بە ئامادەبوونی سەدان هاوڵاتیی شاری ڕەقا و گوندەکانی دەوروبەری تەرمی شەهید عەبدولعەزیز محمد ناسراو بە 'مۆرۆ ڕەقا' لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاک سپێردرا.[1]
- وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە تل حەلەف لە باشووری ڕۆژئاوای
سەرێکانیسەرێکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، پێنج کەسی سڤیل گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا تەقینەوەکەی خستە ئەستۆی
شەڕڤانشەڕڤانانی
یەپەگەیەپەگە و ئاماژەی بەوەشکرد، سێ کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵ بوون. [6]
دەرەوەی کوردستان
- چوار کۆنگرێسمان داوایەکیان ئاڕاستەی کۆنگرێسی ئەمریکا کردووە کە بەپەلە لێپێچینەوە لە تورکیا بکرێت بەهۆی بەکارهێنانی چەکی فسفۆری سپی لە دژی کوردەکان لە باکوری سوریا.[2]
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد لەبەر هۆکاری ئەمنی، ژمارەی دیپلۆماتکارەکانی لە عیراق، کەمدەکاتەوە.[3]
- وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، عەبدولقاسم سەڵاواتی و موحەممەد موقەیسە سزادراون، ئەوەش لەبەرامبەر ئەشکەنجەدانی هاووڵاتیانی ئێرانی و کەسانی خاوەن دوو وڵاتینامە.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
大事年表