بەڕێز شۆڕش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان و بەڕێزانی جڤاتی نیشتمانیی ئه و بزوتنەوەیه!
له هەلومەرجێکی هەستیاردا که ناوچه و کوردستانی پێدا تێدەپەڕێ، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوه هەواڵی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕانمان پێ گەیشت.
نەوشیروان مستەفا چ وەک سەرکردەیەکی سیاسی و چ وەک ڕووناکبیرێک ڕابردوویەکی دوور و درێژ و جێگه و پێگەیەکی تایبەتیی له مێژوویی سیاسیی نوێی گەلی کورد بەتایبەتی له باشووری کوردستاندا هەیه. ئه و که یەکێک له دامەزرێنەر و سەرکردە ئەسڵییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو و دواتریش له چوارچێوەی بزوتنەوەی گۆڕاندا، ڕۆڵێکی دیاری لەسەر نەخشەی خەبات و سیاسەتی کورد لەم پارچەیەی کوردستاندا گێڕا.
#حیزبی دێموکڕاتی کوردستان# به چاوی ڕێزەوه دەڕوانێته ڕابردووی خەبات و تێکۆشانی ئه و سەرکردەیەی کورد، بەتایبەتی که له قۆناغێکی گرینگی خەبات و خۆڕاگریی گەلی کورد له ڕۆژهەڵاتی کوردستان به ڕێبەریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، ناوبراو له دروستکردن و پەرەپێدانی هاوپێوەندیی نێوان کوردەکان له باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کاریگەرییەکی زۆری هەبوو.
ئێمه وێڕای سەرەخۆشی له بنەماڵەی بەڕێزی نەوشیروان مستەفا و سەرجەم هەڵسووڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان و هیوای سەبووری و سەرساغی بۆ هەموو لایەک، ئارەزوو دەخوازین هاوخەمی و پەرۆشیی هەموو لایەک بۆ کۆچی دوایی ئه و نەمره ببێته دەرفەت و هەوێنی تەبایی و ئاشتەوایی زیاتری کورد له باشووری کوردستان.
مستەفا مەولودی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
19ی مەی 2017
19-05-2007