ناونیشانی بابەت: پێستم چەورە ئایا پێویستە شێدارکەرەوە بەکاربهێنم؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
هەندێک لە چارەخوازانی بەڕێز دەڵێن ئێمە پێستمان چەورە ئەگەر شێدارکەرەوە بەکاربهێنین پێستمان زیاتر چەور دەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە بیرۆکەیەکی هەڵەیە.
وەک چۆن پێستی وشک پێویستی بە شێدارکەرەوەیە بەهەمان شێوە، پێستی چەوریش پێویستی بە شێدار کەرەوە هەیە چونکە یارمەتیی ڕێکخستنی دەردانی چەوری دەدات لە پێستا.
بەڵام زۆر گرنگە ئەو شێدارکەرەوەیەی کە بەکاری دەهێنن ڕێژەیەکی زۆرتر لە ئاوی تێدابێت بۆ ئەوەی نەبنە هۆی گیرانی کونیلەکانی پێست، دوربکەونەوە لەو شێدارکەرەوانەی کە ڕێژەی زۆر لە ڕۆنیان تێدایە.
هەڵبژاردنی شێدارکەرەوەی گونجاو بۆ پێستت زۆر گرنگە کە لەلایەن کەسی پسپۆڕ و پزیشکی تایبەتەوە بێت. [1]