بەڕێزان کاک محەممەد قسرتی و عەمید ئەحمەد قسرتی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حلاوە محەممەد) ی دایکی ئەزیزتانم بیست. بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستە ئێوە و خانەوادە و هەموو کەسوکارە بەڕێزەکەتان دەکەم و بەشداری خەمتانم.
کۆچکردوو لە بنەماڵەیەکی دیاری دەڤەری شارەزوور و تێکۆشەر و قوربانیدەری ڕێگای کوردایەتی بوو، کۆچکردنی جێگای ئەسەفی هەموومانە.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەکمان ببەخشێت و ئەمە دوا کۆستی کەسوکارو خانەوادەکەتان بێت و کۆچکردووش بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.
[1]
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!