جۆگەلە دەریا لێڵ ناکا.
جۆگەلە: لە کاتی بارانباریندا ئاوی باراناو درووستیدەکات، بەو ڕێڕەوە باریکانە دەوترێت کە ئاوی باراناوی پێدادەڕوات، بەپێی بەرزوونزمی هەڵکەوتەی خاک، ئاوی جۆگەلە و ڕووبارەکان دەچنەوە سەر دەریا، چەندە ئاوی باراناو قوراوبێت، ناتوانێت ئاوی ڕووبار و دەریاکان لێڵ بکات، پەندەکە مەبەستی لە پیاوی گەورەیە، بە قسەی ناکەس کەسایەتی ناشکێ[1].