#بەنداوی تشرین# گۆڕەپانی سەرەکی شەڕی نێوان کوردەکان و تیرۆریستەکانی سەربە تورکیا:
چەندین کەسی سڤیل لە نارەزایەتییەکانی کوردەکانی سووریا بە هێرشەکانی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەربە ئەو وڵاتە، لە نزیکی بەنداوی تشرین لە #08-01-2025# کوژران.
ئەو بەنداوە کە لەسەر ڕووباری فورات درووستکراوە و سەرچاوەیەکی گرینگ بۆ دابینی ئاو و کارەبای ئەو ناوچە دێتە ئەژمار، بووەتە گۆڕەپانی سەرەکی پێکدادانەکانی گرووپە کوردییەکان و تیرۆریستەکانی سەربە تورکیا ناسراو بە سوپای ئازادی سووریا.
تا جێگایەک کە ئەو شەڕە هاتووەتە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دوولایەنەکە پاگەندە دەکەن کە ئەو شوێنە ستراتیژیکەیان لە کۆنترۆڵ دایە.
یەکێل لە میدیا خۆجێییەکانی سوپای ئازادی سووریا لە ڕێکەوتی #13-01-2025# ڕایگەیاند کە ئەو گرووپە کۆنترۆڵی بەنداوەکەیان بەدەستەوەیە و ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە کە بە وتەی ئەوان نیشانی دەدات کە بەنداوی تشرین لە کۆنترۆڵی سوپای ئازادی سووریایە.
بە ئاپی گوگڵ ئێرتس شوێنگەی ئەو ڤیدیۆیە پشت ڕاست کرایەوە و دەرکەوت کە هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا لە بەشی ڕۆژاوای بەنداوەکەدان.
سەرەڕای ئەوە ئەو ڤیدیۆیە نایسەلمێنێت کە بەنداوەکە بە گشتی لە کۆنترۆڵی ئەو گرووپەدایە.
چەند ڕۆژ دوای ئەوە، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکیش ڤیدیۆیەکیان بڵاو کردەوە کە بە وتەی یەوان نیشانی دەدات بەنداوەکە لە کۆنترۆڵی ئەوانە.
گرینگی کۆنترۆڵی بەنداوەکان لە سووریا:
شرۆڤەکارێکی خۆجێیی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی کە پێکدادانەکان لە دەڤەری بەنداوی تشرین درێژەی پێکدادان بۆ کۆنترۆڵی منبەجە.
ناوبراو وتی: دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، ژمارەیەک لە یەکە عەرەبەکانی سەربە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە ناوچەی منبەج جودا بوونەوە. ئەو جوداییە ئیزنی دایە سوپای ئازادی سووریا تا منبەج کۆنترۆڵ بکات.
ناوبراو درێژەی دا: دوای جێگیر بوونی سوپای ئازادی سووریا لە منبەج، هێڵی پێشەوەی شەڕ بۆ ڕووباری فرات گوازرایەوە. پێکدادانەکان ئێستا لە دوو شوێنی پەڕینەوە لە ڕووبارەکە واتا پردی قەرە قوزان و بەنداوی تشرین لە ئارادایە. لە هەفتەکانی ڕابردوو هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک توانیان لە ڕووباری فرات بپەڕنەوە و بگەنە نزیکی منبەج تا بەنداوەکەیان لە کۆنترۆڵ بێت.
بەنداوی تشرین بەهۆکاری جیاواز زۆر گرینگە.
هێزە کوردییەکان دوو بەنداوی گەورەی سووریا لەوانە تشرین کۆنترۆڵ دەکەن.
ئەو بەنداوە بۆ دابینی ئاوی کشتوکاڵ و هەروەها بەرهەمهێنانی کارەبا گرینگە.
هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناڕازیانی سڤیلی کورد لە نزیکی تشرین
لە #08-01-2025# ، ناڕەزایە کوردەکان لە درێژەی ڕێگای بەنداوی تشرین کۆ بوونەوە.
ڤیدیۆیەک کە هەمان ڕۆژ لەلایەن هەژماری بەکارهێنانی کەناڵی ڕۆژاوا لە ئیکس بڵاو کرایەوە، حەشیمەتێکی نیشان دەدا کە لە دوورەوە خەریکی هاتن بۆ لای بەنداوەکەن. ئەو ڤیدیۆیە هەروەها کۆڵەکەیەک لە دووکەلی نیشان دەدا کە لەوانەیە بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە بووە.
بە وتەی شایەتحاڵان کە لەگەڵ چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا گفتوگۆیان کردووە، پێنج کەسی سڤیل لە ئەو هێرشە ئاسمانیانە کوژراون.[1]