$باکووری کوردستان$
- سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە قەرەقولی ئاکدیزگینەوە کە دەکەوێتە ناوچەی باسانی شرنەخ، شاخی گاباریان دایە بە دەستڕێژی گوللە. دوای دەستڕێژەکە، لە چەند ناوچەیەک ئاگر کەوتووەتەوە.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەید ئەحمەد سەبری کوڕی مستەفا، خەڵکی پەسوێی #پیرانشار#، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان، بە هێرش کردنە سەر ماڵی باوکی ئەو هاووڵاتییە لە پەسوێ، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەحمەدیان دەسبەسەر کردووە. هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کردبوو.[7]
$باشووری کوردستان$
- تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورک لەناو خاکی باشوری کوردستانەوە بۆردوومانی گوندی نەهێلی-یان کردووە لە شارەدێی دێرەلۆک لە شارۆچکەی #ئامێدی#.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383601/0024.JPG=KTML_ImageCaption_Title=یەک لەو سەربازە تورکانەی لە باشوور کوژران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=یەک لەو سەربازە تورکانەی لە باشوور کوژران=KTML_ImageCaption_End=
- لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا هەزار و 875 پشکنینی نوێ کراوە، کە 489 لە #هەولێر#، 809 لە سلێمانی و 375 لە #دهۆک#، 30 لە هەڵەبجە و 172 لە #گەرمیان#ن. لەو پشکنینانە 326 تووشبووی نوێ تۆمارکراوە و 12 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە #خورماتوو# بەهۆی کۆرۆناوە کەسێکی دیکە گیانی لەدەستداو 11 کەسی تریش چاکبوونەوە.[1]
- حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی موچەی سەرجەم فەرمانبەران بە ڕێژەی 21٪، هەروەها کەمکردنەوەی 50٪ی موچەی سێ سەرۆکایەتییەکە و پلە باڵاکان.[4](بڕوانە بابەتی پەیوەستکراو)
- بەشێک لەکارمەندانی هاچوتۆی #سلێمانی# لەبەردەم سلێمانی پاڵاس گردبوونەوه و ڕایانگەیاند، هەتا مووچەکانیان پێ نەدرێت ناچنەوە سەر کارەکانیان.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- دەوامی فەرمانگەکانی #هەڵەبجە# هەفتەیەک ڕادەگیرێت.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دژی خراپی گوزەران و بێکاریی و خۆپیشاندانیان ئەنجامداو شەقامێکی سەرەکییان داخست.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لەدژی نەهێنانی خزمەتگوزاریی بۆ سەر زەویەکانیان، ژمارەیەک لە خاوەن زەویەکانی گەڕەکی حەسارۆک لە شاری هەولێر گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داوایانکرد، کە حکومەت یان خۆی خزمەتگوزاریی بۆ گەڕەکەکەیان بهێنێت، یان ڕێگابدات بە پارەی خۆیان خزمەتگوزاریی دابین بکەن.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- #نازم دەباغ#، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆماری ئیسلامی ئێران تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کردەوە.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق گیانلەدەستدانی 87 کەسی دیکەی لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بەمەش کۆی گشتیی ئەوانەی تاوەکو ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەزار و 100 کەس. هەروەها تاوەکو ئێستا 30 هەزار و 868 کەس تووشی کۆرۆنا بوون.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表