$باکووری کوردستان$
- هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە شاری #سێرت# 8 کەسیان زیندانیکرد، کە ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتیی #هەدەپە#ی سێرتیشیان لە ناودایە.[3]
- میدیاکانی #پەکەکە# بڵاویانکردۆتەوه، گەنجێک بە ناوی ‘موسا غازی گوزەل’، کە لە 15ی حوزەیرانی ئەمساڵ لەلایەن ئاسایشی #دهۆک#ەوە دەستگیرکرابوو، لە 18ی ئاب پەدەکە ڕادەستی میتی تورک کراوە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای #سەردەشت# پێڕەوێکی دینی مەسیحییان بە ناوی ”شێرکۆ سیاوەشی“ تەمەن 37 ساڵ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی شێرکۆ سیاوەشی ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و کوتان و ماڵەکەیان پێشکنیوە و دەستیان بە سەر کۆمپیۆتەر و هارد دیسکەکانیدا گرتووە.[5]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی بێهرووز مورادی کوڕی میرزرا، خەڵکی تازاوای سەلاسی باوەجانی، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود پێکرا.[7]
$باشووری کوردستان$
- لە شارەکانی سلێمانی و #هەڵەبجە# و شارۆچکەکانی ڕانیە و دەربەنیخان و #کەلار# و #چەمچەماڵ# و کۆیە و قەلادزێ خۆپیشاندان ئەنجامدرا و ئاڵۆزیی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروستبوو، لە شاری هەولێر و دهۆک و سنووری بادینانیش ڕێگریی لە خۆپیشاندان کرا.[3] لە کەلار هەندێک شوێنی بینای قایمامیەتی شارۆچکەکە سووتێنرا و چەند کەسێکیش لە هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.[6]=KTML_Embed_Begin=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=خۆپیشاندەران هێرش دەکەنەسەر شاسوار عەبدولواحید=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385282/0001.MP4=KTML_Embed_End=
- لە سلێمانی کاتێک #شاسوار عەبدولواحید# ویستی بەشداریی خۆپیشاندان بکات، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە جنێوی پێدرا و بە زۆر و بە بوتڵە ئاو لە خۆپیشاندانەکە دەرکرا.[6]
- شەو درەنگ، فەرمانگەی هاتووچۆی ناو شار و بەشێکی لە شارەوانیی هەڵەبجە سووتێنرا ن.[6]
- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی #کەرکووک# ڕایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوو 402 پشکنینی نوێێ #کۆرۆنا# کراوەو 217 توشبوی نوێ تۆمار کراوە. ئاماژەش بەوە دراوە، کە 3 کەس گیانیان لەدەستداوەو 51 کەسیش چاک بونەتەوە. هەتا ئێستا 8 هەزار و 101 کەس لە کەرکووک توشی ڤایرۆسەکە بون و 4 هەزار و 678 کەس چاک بونەتەوەو 355 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[1]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، 532 تووشبووی نوێ و 11 گیانلەدەستدان تۆمارکراون. 378 تووشبووش چاکبوونەتەوە.[4]
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385282/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 22-08-2020=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 22-08-2020=KTML_ImageCaption_End=
- لەکاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار لە بانکەکان، بەشێک لە مووچەی فەرمانبەران لە چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی ڕاپەڕین، #گەرمیان# و #سلێمانی# دەرهێندراوە و هەندێکیان تا 35 هەزار دیناری کەمە. داواش لە حکومەت دەکرێت بەدواداچوون بکات، لایەنی کەمتەرخەم بدۆزرێتەوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات.[4]
- ئەمشەو دوو هاوەن ئاڕاستەی شارۆچکەی #خانەقین# کراون و بەپێی زانیاریەکان هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوە.[1]
- بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان هاشم مەلا عەلی کە تێکۆشەرێکی چەپی شاری کەرکووک بوو دوای مڵملانیەکی زۆر لەگەل نەخۆشیدا کۆچی دوای کرد.[3]
- شانەیەکی نوستووی #داعش# لە #هەولێر# دەستگیر دەکرێت، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش ڕایدەگەیەنێت، دوێنێ دژە تیرۆری کوردستان چالاکیەکەیان بە پشتیوانی هێزی هاوپەیمانان ئەنجامداوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕایگەیاند، بۆ کۆبوونەوەکانی چەند ڕۆژی داهاتووی تایبەت بە نووسینەوەی دەستووری سووریا بانگهێشت نەکراون.[4]
- ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا پێگەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (#هەسەدە#) لەناوچەکانی دەوروبەری #گرێ سپی# لە باکووری پارێزگای ڕەقە تۆپباران کردوە.[2]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناوچەی تل ڕەفعەتی سەر شەهبایان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، تۆپباران کرد.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە هەرێمی کوردستان کرد هەفتەی داهاتوو وەفدێک ڕەوانەی بەغدا بکات بۆ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表