- ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی زانکۆی کوردستان لەشاری هەولێرکە بە ئامادەبونی نێچروان بارزانی بەڕێوەدەچوو. لە کۆنفڕانسەکەدا (مایکڵ گۆنتەر) مامۆستای زانستی سیاسی لە تێنیسی ئەمریکی وتارێکی پێشکێش کرد. لە وتارکەدا گوتی: بە هۆی کورسیەکەی بارزانیەوە قەیرانەکانی هەرێم بەردەوامن. لە درێژەی وتارەکەیدا هێرشی کردە سەر سەرۆکی حکومەت و گوتی: نێچروان بارزانی ڕێگری لە سەرۆکی پەڕلەمان و وزیرەکانی گۆڕان کرد بگەڕێنەوە هەولێر. ئەمەش بۆ پاراستنی کورسیەکەی مامی بوو. هەروەها باسی دژەتیرۆری پارتی کرد و کە لەلایەن کوڕی مسعود بارزانی بەڕێوە دەبرێت و لەولاشەوە لەلایەن برازاکەی جەلاڵ تالەبانی بەڕێوە دەبرێت، ئەوەش وادەکات چارەسەری دوخی هەرێم قورستربێت.
- چەکدارانی #داعش# بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە حەوت خۆکوژ هێرشیان کردووەتە سەر گوندی باران کە لەژێر کۆنتڕۆڵی شەڕڤانان دایە هێرشەکەیان تێکشکێندراوە.
- لە کاتی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە چیای کاتو لە ناوچەی بیتوشەباپ لە #شڕناخ# شەڕ لە نێوان سوپای تورکیا و ئەندامانی #پەکەکە# ڕویداوە و لە ئەنجامدا سەربازێک کوژراوە و دووانی دیکەش بریندار بوون.[1]
- پارتی گەشەپێدانی تورکمانی، کۆنگرەی چوارەمی خۆی بەبەشداری 300 ئەندام سازکرد و جارێکی تر محەمەد سەعدەدین بەکۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە بە سکرتێری حزب هەڵبژێردرایەوەو ناوبراو ڕایگەیاند، وەک پارتی گەشەپێدانی تورکمان بەکۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە پاڵپشتی خۆمان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆی کوردستان ڕاگەیاندووە.
- بەبەشداری ژمارەیەک زانکۆی بیانی و لەژێر ناونیشانی (توێژینەوەی زانستی بنچینەیەکی سەرەکییە بۆ گەشەپێدان لەهەرێم)، بەچاودێری وەزیری #خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی# حکومەتی هەرێمی کوردستان، زانکۆی جیهان - سلێمانی، یەکەم کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی لەشاری سلێمانی دەستی بەکارەکانی کرد و بریارە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表