$باکووری کوردستان$
- پۆلیسی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەڵکوتانە سەر چالاکوانان لە #ئامەد# 18 کەسی دەستگیرکردبوو و ئەمڕۆ بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخستن دا بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ 12 کەسیان دەرکرد.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #سۆهەیلا حیجاب#، چالاکی مەدەنیی #کرماشان#ی، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی قەرچەکی وەرامین کرا.[7]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382141/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=قوربانی بوونی سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ورمێ=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382141/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران ژمارەیەک لە #کۆڵبەر#انیان لە سنووری سۆما و برادۆستی #ورمێ# کردە ئامانج و بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ئەرسەلان ئەحمەدی کوڕی حاکم گیانی لەدەست دا و هەروەها دوو کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی توران و ڕەدوان ئەحمەدی کوڕی عەبدولخالق، بەسەختی لەو ڕووداوەدا پێکران. ئەو سێ کۆڵبەرە کوردە خەڵکی گوندی کورانی ناوچەی سۆما و برادۆستن و هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو ئەو ژمارە لە کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەستڕێژی و لە ئاکامدا ئەرسەلان ئەحمەدی بەهۆی بەرکەوتنی گوللەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.[7]
$باشووری کوردستان$
- لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە و لە تەواوی جیهان ئاگربەست و ڕاگرتنی شەڕ ڕاگەیەنراوە، بەڵام دەوڵەتی تورک پەلامارو بۆردومانەکانی بۆسەر خاکی باشووری کوردستان ڕانەگرتووە و بەردەوامە. نیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە سنووری #برادۆست# تۆپبارانی گوندی گوڕەشە و گوندی #خەلیفان# و کەندەگەرییان دەستپێکرد.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382141/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دەوڵەتی تورک لە جەژنیشدا بۆردومانەکانی بۆسەر باشور ڕاناگرێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دەوڵەتی تورک لە جەژنیشدا بۆردومانەکانی بۆسەر باشور ڕاناگرێت=KTML_ImageCaption_End=
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای #هەولێر# دەستنیشانکران، سێ ئافرەت تەمەن 69 و 59 و 57 ساڵ، دوو پیاو تەمەن 69 و 29 ساڵ، دوو منداڵ تەمەن 9 و 5 ساڵان، سێ تووشبوو بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرە، چوار تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان هەیە، دانیشتووی شارەدێی عەنکاوە و گەڕەکەکانی سەفین و گوڵانن لە شاری هەولێر.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە گەڕەکی عەسکەری #کەرکووک#، تەرمی پۆلیسێک بە سەربڕدراوی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی دەدۆزرێتەوە.[2]
- #سەعدی ئەحمەد پیرە# ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لێدوانێکی ڕۆۆژنامەوانیدا ڕەخنەی لە هەڵوێستی #پارتی دیموکراتی کوردستان# گرت بەرامبەر بە سەرۆکایەتی نوێی حزبەکەی. سەعدی پیرە ڕایگەیاند پارتی هەر لە سەرەتاوە هەڵوێستی باش نەبووە بەرامبەر بە کۆنگرە و سەرۆکەکانی، ئەو هاوسەرۆکانەش بڕیاری کۆنگرەیە و یەکێتی بۆ خۆی هەڵبژاردووە. ئەوەشی خستەڕوو کە دەبێت پارتی لەگەڵ ئەو سەرۆکانە مامەڵە بکات کە بژاردەی یەکێتییە.[4]
- شانەی قەیرانەکان لە شاری کەرکووک بڕیاریدا ئەمڕۆ یەک شەممە کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژن قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەینێت بۆ ماوەی یەک هەفتە، لە بەیاننامەی شانەی قەیرانەکان شارەکە هاتووە: دەمانەوێت بە هاووڵاتییانی شارەکە ڕابگەینین کە بۆ پاراستنی سەلامەتییان قەدەغەی هاتووچۆ لە یەکەم ڕۆژی جەژنەوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە بۆ ماوەی یەک هەفتە و دەروازەی شارەکە دادەخریت تەنها ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری خوراک و پێداویستی تەندروستی ڕێگەپێدراوە بێنە ناوشارەوە.[1]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە شارۆچکەی #کەڵەک#ی سەر بەشارۆچکەی #بەردەڕەش# لە سنووری پارێزگای #دهۆک# بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە نێوان دوو بنەماڵە دەبێتە شەڕ، لە یەکێک لە بنەماڵەکانەوە کەسێک تەقەی کردووە، لە بنەماڵەی بەرامبەر هاونیشتمانییەک دەکوژرێت و سێ کەسی دیکەش برینداردەبن.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئەم بەیانییە بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە هاووڵاتییان لە #کۆبانێ#، شەهبا، حەلەب، #قامیشلۆ#، #حەسەکە#، دربەسی، عامودێ، شەدادێ و دێرک سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان کرد و بنەماڵەی شەهیدان لەلایەن فەرماندەکان و بەڕێوەبەرانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (#هەسەدە#)ەوە پێشوازییان لێکرا.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382141/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سەردانی گۆڕستانی شەهیدان لە شارەکانی ڕۆژاوا بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووانەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سەردانی گۆڕستانی شەهیدان لە شارەکانی ڕۆژاوا بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووانەوە=KTML_ImageCaption_End=
- سوپای داگیرکەری تورک خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج. لە گوندی کۆرحەسەنی #گرێ سپی# دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی کەسێکی مەدەنیان بەناوی خەلیل حسێنیان بریندار کرد. داگیرکەران دەستڕێژیان لە خەلیل حسێن کرد و لە ئەنجامدا بریندار بوو. خەلیل حسێن لە #کۆبانی# لەژێر چاودێری پزیشکدایە و ڕاگەیەنرا دۆخی تەندروستی باشە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$دەرەوەی کوردستان$
- بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزرشی ئێران لە تارانی پایتەختی ئێران پەردە لەسەر پەیکەری #محەمەد ئەوراز# وەزرشکاری ناسراوی کورد لادەرا.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند لە 24 سەعاتی ڕابردوو 2180 کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 58 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表