$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- منداڵێکی تەمەن 4 مانگ بەناوی (محەممەد سەیفوری)، خەڵکی گوندی کویکی سەیفوری سەر بە شاری #سەرپێڵ زەهاو# لە سنووری #کرماشان#، بەهۆی سەرما گیانی لەدەستدا.[4]
- هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر گوندی #نەرزیوێ# سەر بە شاری #شنۆ# و 7 هاووڵاتیی خەڵکی ئەو گوندەیان بە ناوەکانی فەتاح عەلی کورد، مامەند عەلی کورد، عومەر، کەماڵ، جەماڵ، عوسمان، و ئەبووبەکر نەوبەخت دەسبەسەر کردووە.[5]
- کۆبوونەوەی چالاکانی مەدەنیی شاری #سنە#، لە پێوەندی لەگەڵ پشتیوانی کردن لە هاووڵاتییانی شاری عەفرین، بە هۆی پێشگرتنی هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە بەڕێوە نەچوو.[5]
$باشووری کوردستان$
- #مونا قەهوەچی# سەرۆکی فراکسیۆنی چاکسازی تورکمانی لەپەرلەمانی کوردستان دەڵێت #عەفرین# ناوچەیەکی سنوریە لەگەڵ تورکیا، تورکیا مافی خۆیەتی بۆ پاراستنی سنورەکانی هەنگاوی پێشوەختە بمێنێت و هێزی هەبێت لەوێدا، بەڵام نەک بەشەڕ و کردنە ئامانجی برا کوردەکانمان.[1]
- لە شاری #سلێمانی# کۆبوونەوەی ڕاوێژی یەکێتی نەتەوەیی باشوری کوردستان بە دروشمی بە یەکێتی نەتەوەیی کۆتایی بە داگیرکەریی دێتبەڕێوەدەچێت.[3]
- بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی لە ناوچە جیاجیاکانی باشوری کوردستان لە وتاری هەینیدا، باسی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر عەفرین کرد و ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، کە بە پێی فەرمودەی خودا ئەردۆغان مەلعون و دژە دین و جەلادە.[3]
- لە گەڕەکی خەباتی سلێمانی تەرمی کچێکی 16 ساڵی بەخنکاوی دۆزرایەوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فرۆکەکانی تورک ئەم بەیانییە عەفرینیان بۆردومان کرد و کۆمەڵکوژییەکی زۆریان ئەنجامدا.[2]
- بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 03:30، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک ناوەندی ناوچەی ماباتا-یان لە کانتۆنی عەفرین بۆردوومان کرد و دوای بۆردوومانەکەش سوپای تورک بە هاوەن دەستیان کرد بە تۆپبارانی ناوچەکە. لە ئەنجامی ئەو بۆردوومان و تۆپبارانانەدا حەوت ئەندامی یەک خێزان شەهید بوون و زیانێکی زۆریش بەر ماڵوموڵکی هاوڵاتیان کەوتووە.[3]
- سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەبانگەوازێکدا داوا لەهەموو سەربازانی تورکیا و چەکدارانی گروپە جیاوازەکان دەکەن کە تورکیا بەکاریاندەهێنێت لەشەڕی عەفرین، خۆیان بەدەستەوە بدەن.[1]
- ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات- قەسەدە، ئاماری کوژراوانی سوپای تورک و چەتەکانی سەر بەو وڵاتەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لەم هەفتەیەدا 308 سەرباز و چەتە کوژراون.[3]
- سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند لەگەڵ ئەوەی کەشوهەوا نالەبارە و ئه و ناوچەیەی ئۆپراسیۆنی #چڵە زەیتوون#ی تێدا ئەنجامدەدرێت جوگرافیایەکی سەختی هەیە، بەڵام ئۆپراسیۆنەکە تا گەیشتن بە ئامانجەکانی بەردەوام دەبێت.[1]
- سوپای تورک گوندی #خەلیلاکا# لە سنوری بلبلێی عەفرین تۆپباران دەکات و ئەگەری کۆمەڵکوژی دیکە هەیە، هەروەها لە گوندی #مەمیلە#ش شەڕێکی سەختە.[3]
- جێگری گوتەبێژی #نەتەوە یەکگرتووەکان# ڕایدەگەیێنێ، بەردەوام دەبن لە دەربڕینی نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە ڕەوشی عەفرین. دەشڵێت ناتوانن هاوکاریی مرۆیی بگەیێننە عەفرین.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表