- شەوی ڕابردوو ژمارەیەک چەکداری #داعش# هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی خێزانێکی کوردی کاکەیی لە باشووری #داقوق# لە گوندی #لهێب#، چوار ئەندامی خێزانەکەیان کوشتووە و پێنج ئەندامی دیکەش بێسەروشوێنن.
- لە ڕێگای کەرکووک - بەغدا و لەبەردەم چێشتخانەی عەباس لە #خورماتوو#، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە، چوار کەس برینداربوون.
- ئێوارەی ئەمڕۆ، چەکدارانی داعش هێرشیانکردوەتە سەر فەوجی #کاکەیی#ەکان لەسنوری باشوری داقوق و شەڕێکی قورس بەردەوامە.
- فڕۆکەکانی تورکیا دەوروبەری گوندەکانی دەڤەری #نێروە# و #ڕێکان# لە پارێزگای #دهۆک# بۆردوومان دەکەن.[1]
- لەهەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی #کەرکووک#، چەند چەکداری داعش لەناو شاری کەرکووک دەستگیرکران کە پێشووتر کاریان بۆ گروپی موجاهیدین کردووە.
- سوپای تورکیا بەبەشداری پێنج هەزار سەرباز ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی لە ناوچەی (شەنیایڵە) دژی #پەکەکە# دەستپێکرد.[2]
- گیان لەدەستدانی منداڵێکی 6 ساڵ، بەناوی (گەوهەر عەبدوڵڵا خالید)، لە شارۆچکەی #کۆیە#، بەهۆی کەتنەخوارەوەوە.[3]
- بەزۆرینەی دەنگ، مافی پەرلەمانتارێتی لە توغبا هازار ئۆزتورک و فەیسەڵ ساڕییڵدز پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی #هەدەپە# لە بازنەی #وان# سەندرایەوە. گوتەبێژی ئەو پارتەش دەڵێت: ئەمە ئاشکراترین پەیڕەوی 70 ساڵەی پەراوێزخستنی کورده.
- لە بەرزاییەکانی #گڕاو# لە قۆڵی #گوێڕ# چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە لە ئامادەسازی دابوون و هێرشەکەی چەکدارانی داعشیان تێکشکاند.[4]
- سوپای تورک بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دەوروبەری #مێردین#، قەدەغەی هاتوچۆی لە سێ گوندی سەربە #نوسێبین#ی مێردین ڕاگەیاند.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表