🔓 Մուտք
➕ Ուղարկել
⌨ Ստեղնաշար
📁 ավելի շատ ...
🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅 13-12
🏠 Սկիզբ|📧 Հետադարձ կապ|💡 Օգտվողի մասին!
|
📅 Այսօր 13-12 պատմության
📅Ժամանակագրություն միջոցառումներ
📅 Օր
📆13-12-2019
📆12-12-2019
📆11-12-2019
📆10-12-2019
📆09-12-2019
📆08-12-2019
📆07-12-2019
📂 ավելի շատ ...
📅13 December
📝 Քրդական փաստաթղթեր
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
✌️ Վկայիցն
💚 նահատակներ (Al-Anfal)
☪ ISIS - ի զոհ
😞
👩
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 ՆվիրատվություններՕգնություն մեզ ստեղծել ավելի լավ Kurdipedia. Նույնիսկ փոքր նվիրատվություններ կարող են փոխել. Մենք պետք է ձեր նվիրատվություն է հասնել նորացված եւ արագ տեխնոլոգիան մեր ծառայությունների, հաստատել եւ նպաստել Kurdipedia կազմակերպումը եւ ընդունման նվիրված աշխատակազմը բարձրացնել եւ բարելավել բովանդակությունը, դիզայն եւ ամենօրյա շահագործումը մեր կայքում.|📕 ԳրադարանԱմենամեծ Քրդական թվային գրադարան - (10,543) գրքեր|||
👫 Մուրաթ Քարայըլանը
...
👫 Մուրաթ Քարայըլանը
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Մուրաթ Քարայըլանը
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
👫 Նեչիրվան Բարզանին
...
👫 Նեչիրվան Բարզանին
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Նեչիրվան Բարզանին
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
👫 Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
👫 Արամ Տիգրան
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
👫 Աբդուլլահ Օջալանը
...
👫 Աբդուլլահ Օջալանը
🏷️ խումբ: Կենսագրություն
Աբդուլլահ Օջալանը
Սեղմեք մասին լրացուցիչ տեղեկությունների համար, եւ ավելի մեծ պատկեր.
📊 Հոդվածներ 366,645 | Նկարներ 56,343 | Գրքեր 10,543 | Կից փաստաթղթեր 36,388 | 📼 Video 161 | 🗄 Աղբյուրները 12,995 |
Արդյունքը: Found 7, page 1 of 1 Items per page:
Դասավորել














ℹ️
🔄 Թարմացնել
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📅 02-10-2018 - بەرهەم ئەحمەد ساڵح بووە سەرۆک کۆماری داگیرکەری ئێڕاق ℹ️ | 🏷️ խումբ: Ժամկետները եւ իրադարձություններ | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

زەنگی خوێندنی ساڵی 2018-2019 لێدرا

Կից փաստաթղթեր 📂
رۆژهەڵاتی کوردستان
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، حوکمی ئێعدامی سێ زیندانیی، بە ناوەکانی سەلمان خان‌عەلیلو، زەینەب سکانوەند و حەسەن حاجیلوو، لە زیندانی ورمێورمێ جێبەجێ کرا.[4]
باشووری کوردستان
- لە سەرجەم خوێندنگاکانی هەرێمی کوردستان بەبەشداری زیاتر لە ملیۆنێک و 700 هەزار خوێندکار زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.[1]
- گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی دەڵێت، لە هەر شوێنێک ئیرادەی دەنگدەر لەژێر هەڕەشە و گوشاردا بووبێت، دەنگی ئەو بنکەیە پووچەڵدەکرێتەوە. دەشڵێت، ئەمڕۆ فۆرمی سەرجەم پارێزگاکان گەیشتوونەتە کۆمیسیۆن و لە داتابەیس تۆماردەکرێن بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی بەرایی رابگەیێنین.[3]
- وتەبێژی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی رایگەیاند، بەپێی ئه و ئامارانەی دەست ئێمە کەوتووە یەکێتی 24 بۆ 26 کورسی پەرلەمان بەدەستدەهێنێت و ئەگەر کۆمسیۆن بە وردی لەسکاڵاکانمان بکۆڵێتەوە گومانمان نیە کە رێژەی کورسییەکانمان زیاددەبێت.[5]
- فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە خرایە خوارەوە.[7]
- ​​​​​​​بۆ جاری یەکەم لە شارۆچکەی کەلارکەلار، بەناونیشانی 'مافی خۆمە خەونەکانم بەدی بهێنم' شانۆیەکی سەرشەقام نمایشکرا.[6]
- بەهۆی تەقەی خۆشییەوە لە شارۆچکەی چەمچەماڵچەمچەماڵ پیاوێکی تەمەن 47 ساڵ گیانی لەدەستدا و لە شارەزوریش گەنجێک برینداربوو.[2]
دەرەوەی کوردستان
- کۆماری ئیسلامی ئێران داوای لە پارتی و یەکێتی کردووە لەسەر یەک کاندید بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق رێکبکەون باشترە، ئەگەر نا ئەو پرسە لە پەرلەمانی عێراق یەکلایی بکرێتەوە.[2]
- بەهۆی ململانێی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار، پەڕڵەمانی ئێڕاق دانیشتنی خۆیی دواخست بۆ کاژێر 8ی ئێوارە.[1]
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، لە نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، فراکسیۆنی پ-د-ک،ڕایگەیاند، کە کاندیدی سەرۆک کۆماری خۆیان دەکێشنەوە و ئەو پڕۆسەیە مایەی قبوڵ نییە.[6]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، بەرهەم ئەحمەد ساڵحبەرهەم ئەحمەد ساڵح بە زۆرینەی دەنگەکانی پەڕڵەمانی ئێڕاق بە سەرۆک کۆماری ئێڕاق هەڵبژێردرا.[1]
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ


🗄 Աղբյուրները
[1]⚫ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[2]📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 02-10-2018
[3]📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 02-10-2018
[4]📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 02-10-2018
[5]📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 02-10-2018
[6]📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 02-10-2018
[7]📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 11-10-2018

⁉️ Նյութերի գույք
🏷️ խումբ:📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
🏳️ Հոդվածներ լեզու:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 Կուսակցություն K. D. P.
🏟 Կուսակցություն Քուրդիստանի Հայրենասիրական Միության
🏟 Կուսակցություն Քրդական աշխատավորական կուսակցության (PKK)
🏙 Քաղաքներ⚪ Chamchamal
🏙 Քաղաքներ⚪ Kalar
🏙 Քաղաքներ⚪ Urumiya

⁉️ Technical Metadata
©️ Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
✔️
Ավելացրել է (Hawrê Baxewan) վրա Sep 1 2018 10:11AM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Ziryan Serçinarî) կողմից Sep 1 2018 2:53PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Oct 11 2018 1:24PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (📏 Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 1,926 անգամ

📚 Attached files - Version
Տիպ Version 💾📖🕒📅 👫 խմբագիր անունը
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.276 KB Oct 2 2018 8:35AMHawrê Baxewan
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.175 KB Oct 1 2018 12:54PMHawrê Baxewan
✍️ Թարմացնել այս նյութը!
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

زەنگی خوێندنی ساڵی 2018-2019 لێدرا

📚 Կից փաստաթղթեր: 40
📂[ ավելի շատ...]
🖇 կապված նյութեր: 13
🔤 Բառեր եւ դարձվածքներ
1.👁️تەقەی خۆشی
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
1.👁️دەرگەهێ 1646 قوتابخانەیان ل دهۆک هاتە ڤەکرن
2.👁️وەزیری پەروەردە: پێویستمان بە 400 خوێندنگای نوێ هەیە
📝 Քրդական փաստաթղթեր
1.👁️پیرۆزبایی لاهور شێخ جەنگی بۆ د.بەرهەم
2.👁️پەیامی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خەڵکی هەولێر
3.👁️پەیامی مەسعود بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار
4.👁️پەیامی کۆسرەت رەسوڵ بەبۆنەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق
5.👁️مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار راگەیاندنێک بڵاودەکاتەوە
6.👁️ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویکردەوە، گەریلا لە دژی سەربازانی سوپای تورکیا لە شاخی لێلیکانی سەر بە ناوچەی سیدەکان چالاکییان ئەنجامداوە
7.👁️هەموو ئه و دەنگۆیانەی سەبارەت بە پاشەکشەی د. بەرهەم بڵاو دەکرێنەوە لە بەربژێری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رەت دەکەینەوە
8.👁️هەڵبژرادن تەواوبوو نۆرەی وەلانانی ئەم دەسەڵاتە گەندەل و تاڵانچیەیە‌!
9.👁️یەپەگە: لە مانگی ئەیلولدا 74 چەتە و سەربازی تورک کوژراون
10.👁️یەپەگە: لەعەفرین سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا 02-10-2018
📂[ ավելի շատ...]
👫 بەرهەم ئەحمەد ساڵح - بەرهەم ساڵح | 🏷️ խումբ: Կենսագրություն | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

بەرهەم ئەحمەد ساڵح

Կից փաստաթղթեր 📂
بەرهەم ئەحمەد ساڵح لە ساڵی 1960 لە شاری سلێمانیسلێمانی، لە کوردستانی عیراق، لە دایکبووە.
- لە کۆتایی ساڵی 1976 پەیوەندیی کردووە بە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە.
- لە ساڵی 1979 دا دووجار لە لایەن رژێمی بەعسەوە دەسگیرکراوە بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بەڕیزەکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانەوە. ماوەی 43 رۆژ لە زیندانەکانی ئەمن لە هەیئەی تەحقیقی خاسسە لە کەرکوککەرکوک دەسگیر کراوە و بە چەندین شێواز ئەشکەنجە دراوە.
- دوای ئازادکردنی لە زیندان، خوێندنی ئامادەیی بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە و پلەی یەکەمی لە سەر ئاستی کوردستان و پلەی سێیەمی لە سەر ئاستی عیراق بەدەستهێناوە دوای ئەوەی لە تاقیکردنەوەدا 96، 5 نمرەی %ی وەرگرتووە.
- بە هۆی چاودێری ئەمنییەوە عیراقی جێهێشتووە و روویکردۆتە بەریتانیا.
- لە سەرەتای هەشتاکانەوە بۆتە ئەندام لە رێکخستنەکانی ئەوروپای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بۆتە بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.
- سەرباری سەرقاڵبوونی بە خەباتی سیاسی، خوێندنی زانکۆی تەواو کردووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری مەدەنی و بیناسازی ساڵی 1983 لە زانکۆی کاردیف لە بەریتانیا، بەدەستهێنا.
- خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری ئامار و پراکتیزەی کۆمپیوتەر لە ئەندازیاری گشتی لە ساڵی 1987 لە زانکۆی لیڤەربول لە بەریتانیا.
- وەک ئەندازیاری راوێژکار لە کۆمپانیایەکی ئەوروپی کاری کردووە.
- لە یەکەمین کۆنگرەی ئاشکرای یەکێتیی نیشتمانیی لە کوردستانی ئازاد کراو، ساڵی 1992، بە ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردراوەو ئەرکی بەڕێوەبردنی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای پێشپێردراوە.
- نوێنەری یەکەمین کابینەی حکومەتی هەرێم بووە لە دوای یەکەمین هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی لە کوردستان لە ساڵی1992 دا، بۆتە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەمریکا-واشنتۆن.
- تۆڕی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستانی فراوان کردووە لەگەڵ ناوەندەکانی بڕیار لە واشنتۆن و بەشداریکردووە لە چالاکییەکانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی و کۆنگرەکانی بەر لە رووخانی رژێمی بەعس.
- سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە لە ماوەی نێوان کانونی دووەمی 2001 و ناوەڕاستی 2004 لە سەر تەکلیفی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەماوەی سەرۆکایەتیکردنی حکومەتدا هەوڵێکی زۆریدا بۆ چککردنی باری گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێم و باشکردنی خزمەتگوزارییەکان و بنەمارێژی کرد بۆ پرۆژەکانی گەشەپێدان کەبووە جێگەی رەزامەندی جەماوەری کوردستانی لە کاتێکدا ئەو هەرێمە گەمارۆ درابوو لە هەموو چانسێکی ئابووری و گەشەپێدان بێبەشکرابوو.
- لە دوای رووخانی رژێم بووە جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی کاتیی عیراق لە نیوەی دووەمی ساڵی 2004 و پاشان بووە وەزیری پلاندانان لە حکومەتی ئینتیقالی عیراق لە ساڵی 2005 و دواتر بۆتە جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەڵبژێدراوی عیراق (حکومەتی بەڕێز نوری مالکی) و سەرۆکایەتی لیژنەی ئابووری پێسپێردراوە.
- بە نوێنەرایەتی حکومەتی عیراق، پرۆژەی پەیماننامەی نێودەوڵەتی لەگەڵ عیراق بە شەراکەت لەگەڵ رێکخراوی نێودەوڵەتی دەست پێکردووە. پەیماننامەی نێودەوڵەتی بەڵگەنامەیەکە بۆ دەستەیەک ئیلتزامی هاوبەش لە نێوان عیراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری کردنی بەغدا لە پابەندبوون بە ئیلتزامەکانی لە بونیادنانی عیراقێکی دیموکراتی فیدرالی گەشەکردوو کە لەگەڵ خۆی و دەوروبەرە ئیقلیمییەکەی و نێودەوڵەتییەکەیدا بە ئاشتی وهێمنی بژی.
- زانکۆی ئەمریکی لە عیراق - سلێمانی دامەزراندووە و ئێستاش سەرۆکایەتی ئەنجومەنی باوەرمەندانی ئەو زانکۆیەکۆیە دەکات.
- لە لایەن سەرکردایەتی کوردستانەوە کاندید کراوە بۆ سەرۆکایەتی لیستی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان لە رۆژی 25-07-2009.
- د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح خاوەنی تۆڕێکی فراوانی پەیوەندیی کوردستانی و عیراقی و هەرێمایەتی و نێو دەوڵەتییە و وەک سیاسییەکی میانڕەو لەگەڵ هەموو هێز و رەوتە سیاسییەکانی وڵاتدا کراوەیە و خاوەنی پەیوەندییەکی پتەوە لەگەڵ ناوەندی میدیایی و رووناکبیریی.
- خاوەنی چالاکییەکی بەرچاوە لە بواری رووناکبیری و لە پشتگیریکردنی چالاکییەکانی کۆمەڵی مەدەنی. سەرۆکی دەستەی باوەڕمەندانی (مولتەقای عیراقی) یە کە چەترێکی دیموکراتیی عیراقییە و چەندین کەسایەتی دیموکراتی و نیشتمانیی و کەسایەتی لە چین و توێژەکانی کۆمەڵی عیراقی لە خۆدەگرێت، مولتەقا خاوەنی پرۆژەی واعیدون و پرۆژەی هیوایە بۆ پشتگیری کردنی خوێندکاری زیرەک و بەهرەمەند لە زانکۆکانی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عیراقدا.
- خێزاندارە و کوڕێک و کچێکی هەیە.
لە کابینەی شەشەمی هەرێم، بووەتە سەرۆک وەزیران.[1]
رۆژی 02-10-201802-10-2018 بووە سەرۆک کۆماری ئێڕاق، پێنجەمین سەرۆک کۆماری ئێڕاق و سێیەمین سەرۆک کۆماری کورد دوای مام جەلالمام جەلال و فوئاد مەعسومفوئاد مەعسوم.[2]
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Աղբյուրները
[1]📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح
[2]⚫ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن

⁉️ Նյութերի գույք
🏷️ խումբ:👫 Կենսագրություն
🏳️ Հոդվածներ լեզու:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Date of Birth: 12-12-1960
💓 ✔️ Yes
🎓 Education🏗️
🎓 Education level🎓
🏡 Place of Residence🌄 Kurdistan
👥 Ազգ☀️ Քուրդ
🗺 Երկիր - Նահանգ⬇️
🌐 Լեզու - Բարբառ🏳️ Քրդական - Sorani
🏟 Կուսակցություն Քուրդիստանի Հայրենասիրական Միության
👫 Մարդիկ մուտքագրել
👫 Մարդիկ մուտքագրել🕴
👫 Մարդիկ մուտքագրել
⚤ Սեռը👨 Արական
🏙 Քաղաքներ⚪ Sulaimaniyah

⁉️ Technical Metadata
©️ Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
✔️
Ավելացրել է (Hawrê Baxewan) վրա Nov 10 2008 1:31PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Ziryan Serçinarî) վրա: Jul 6 2019 9:50AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 11,076 անգամ

📚 Attached files - Version
Տիպ Version 💾📖🕒📅 👫 խմբագիր անունը
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.177 KB Sep 20 2017 10:04PMHawrê Baxewan
✍️ Թարմացնել այս նյութը!
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

بەرهەم ئەحمەد ساڵح

📚 Կից փաստաթղթեր: 34
بەرهەم ئەحمەد ساڵح
📂[ ավելի շատ...]
🖇 կապված նյութեր: 16
📼
1.👁️بەرهەم ساڵح: هاوپەیمانی هەرگیز متمانەی دەنگدەرانی نادۆڕێنێت
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️12-12-1960
2.👁️25-07-2009
👫 Կենսագրություն
1.👁️برهم صالح
📖 Հոդվածներ
1.👁️راوێژکارێکی سەرۆک کۆمار بۆ هاوڵاتی: نزیکە بەرهەم ساڵح دوو مانگ سەرۆکایەتی حکومەت وەرگرێت
2.👁️لەنێوان (عومەری سەيد عەلی) و (بەرهەم سالح) و (عەلی باپير)
📷 Պատկեր եւ նկարագիրը
1.👁️بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەردانی گۆڕی مستەفا کەمال دەکات و تاجە گوڵینە دادەنێت
2.👁️بەرهەم ساڵح و
3.👁️جەلال تاڵەبانی، کۆسرەت رەسوڵ، نەوشیروان مستەفا و بەرهەم ساڵح
📝 Քրդական փաստաթղթեր
1.👁️بەرهەم ساڵح و پۆمپیۆ داوای وەستاندنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ رۆژئاوای کوردستان دەکەن
2.👁️بەیاننامەی سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە
3.👁️پەیامی دکتۆر بەرهەم؛ مام ڕێبەرێکە گەورەتر لە مردن
4.👁️دکتۆر بەرهەم؛ پێویستە دەستبەجێ شەڕ و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا بووەستێت
5.👁️دەقی پەیامەکەی بەرهەم ئەحمەد ساڵح بۆ مەرگی نەوشیروان مستەفا
6.👁️وتاری دکتۆر بەرهەم ساڵح لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە زمانی کوردی
7.👁️وتاری سەرۆک کۆمار لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئێراقەوە
📂[ ավելի շատ...]
📷 بەرهەم ئەحمەد ساڵح بەمنداڵی | 🏷️ խումբ: Պատկեր եւ նկարագիրը | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

بەرهەم ئەحمەد ساڵح بەمنداڵی

⚠️ Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (📏 Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ Նյութերի գույք
🏷️ խումբ:📷 Պատկեր եւ նկարագիրը
🏳️ Հոդվածներ լեզու:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🗺 Երկիր - Նահանգ⬇️
🏙 Քաղաքներ⚪ Sulaimaniyah

⁉️ Technical Metadata
©️ Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
✨ Նյութի Որակի: 60% ✔️
60%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
✔️
Ավելացրել է (Hawrê Baxewan) վրա Mar 6 2013 9:02PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Mar 6 2013 9:03PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (📏 Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 2,960 անգամ

📚 Attached files - Version
Տիպ Version 💾📖🕒📅 👫 խմբագիր անունը
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.110 KB Mar 6 2013 9:02PMHawrê Baxewan
✍️ Թարմացնել այս նյութը!
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

بەرهەم ئەحمەد ساڵح بەمنداڵی

📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 0
📝 بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق لەکۆنگرەی نائاسایی باڵای وڵاتانی عەرەبی وتارێکی پێشکەشکرد | 🏷️ խումբ: Քրդական փաստաթղթեր | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق لەکۆنگرەی نائاسایی باڵای وڵاتانی عەرەبی وتارێکی پێشکەشکرد

Կից փաստաթղթեր 📂
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
برای بەڕێزم خادمی هەردوو حەرەمی پیرۆز، شا سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز ئال سعود
سەرۆک باجی قاید سبسی
بەڕێز سکرتێری گشتی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی
بەڕێزان دەوڵەتمەداران
سەرەتا ڕێگەم پێبدەن سوپاس و ستایشی خۆم بە براکانم لە شانشینی عەرەبستانی سعودی بگەیەنم هەر لە پادشا و حکومەت و گەلەکەی بۆ ئه و پێشوازییە گەرم و پڕ رێزەی لێیان کردین، له و کاتەوەی گەشتوینەتە خاکی ئەم وڵاتە میوانداریکارە شەرفەمەند و بەخشندە بوین بە خانە خوێکەیان کە مێژووەکەی ئه و بەخشندەییەی بنیادناوە.
لە مەککەی پیرۆز کۆدەبینەوە، لەم شوێنە پیرۆز و پاکە، لەم مانگە موبارەکەدا، نزاکانمان لە شەوانی کۆتایی مانگی پیرۆزی رەمەزان و لە ئامێزی ماڵی پەروەردگار دەنێرین و دەپاڕێینەوە کە پەروەردگار ئاشتی و ئارامی و خێر و خۆشی بەسەر گەلەکانمان ببارنێت و ببینە نمونەیەکی دیاری پەیڕەوکاری رەوشت و ئاکاری پێغەمبەرمان محەمەد مستەفا سڵاو سەلامی خوای لەسەر بێت لە پێناو چەسپاندنی بەهاکانی ئاشتی و خۆشەویستی و پێکەوەیی.
لەم بارودۆخە هەستیارەدا کۆبوونەوەکانمان دەکەین کە بەداخەوە دۆخی ناوچەکەمان ئەمرۆ باشتر نییە لە دوێنێ، لەکاتێکدا بەشێک لە وڵاتەکانمان لە جیهانی عەرەبی بە دۆخێکی گۆڕانکاری قورسدا تێپەڕ دەبن، دڵمان لای کەسوکارمانە لە سودان و جەزائر، ئەوان لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشه و ئاستەنگەکانیانن کە رووبەروویان دەبێتەوه، دۆخەکە لە وڵاتی لیبیا دڵخۆشکەر نین، لەلایەکی ترەوە سوریا لەگەڵمان نییە لە مرۆدا و بە دۆخێکی قورسدا تێپەڕ دەبێت، هاوکات دۆخی یەمەن و ئەقسای پیرۆز هاوار دەکات بەڵام هیچ کەس بەدەمییەوە ناچێ
بەدڵنیایەوە نابێت عێراق وڵاتەکەممان لە بیر بچێت، سەرەرای پێشکەوتن و دەستکەوتەکان و ئومێدەکان، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئێستاش ئاستەنگی مەترسیدار لە بەردەمماندا ماوە.
برایان
لە میانی ئەم قەیران و دۆخە نەخوازرا و پێشهاتە یەک لەدوای یەکانەدا، لەم دۆخی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی هەستیاردا، شایەتحاڵی دۆخێکی قەیراناوین کە چاوەڕوان دەکرێت جەنگێکی گشتگیر بێتە ئاراوە، ئەگەر دۆخەکە بەره و باشتر نەبەین ئەوا روبەڕووی مەترسییەکی زۆری ئیقلیمی و نێودەوڵەتی دەبینەوە کە وڵاتەکانمان پەلکێشی ئه و دۆخە نەخوازراوە دەکات.
ئێمە لە عێراق ئەزمونێکی قورسمان هەیە لە جەنگ و بە ئامانجگرتنی تواناکانمان لە لایەن تیرۆرەوە کە کاری کردە سەر ئاسایشی ناوخۆمان و کاریگەریشی کردە سەر ئاسایشی جیهانی عەرەبی و دراوسێکانمان و تا ئه و رادەیەی سەر ئاسایش و ئارامی کۆمەڵی نێودەوڵەتی.
ئاسایشی شانشینی یەکگرتووی سعودییەی برا بریتیە لە ئاسایشی عێراق، ئاسایشی ئیمارات و ئاسایشی وڵاتانی کەنداویش ئاسایشی ئێمەیە، ئێمە لە عێراق بە جددی پابەندین بە ئاسایشی شانشینی سعودییە و دەوڵەتانی کەنداو، هەر بە ئامانجگرتنێکی ئاسایشیان هەرەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئێمە و سەقامگیری و ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەگشتی، ئیدانەی هەر جۆرە دوژمنکارییەک دەکەین کە بکرێت سەر براکانمان چونکە تێکچونی ئاسایشی ناوچەکە بریتیە لە تێکچونی ئاسایشی عێراق و سەقامگیرێکەشی.
کۆماری ئیسلامی ئێران دەوڵەتێکی ئیسلامی دراوسێی عێراق و وڵاتانی عەرەبیە، هیودارین کە ئاسایشی وڵاتەکەی بەدوور بێت لە هەر جۆرە بە ئامانجگرتنێک و سنوری 1400 کم بەیەکمانەوە دەبەستێت و پەیوەندییەکی قوڵ و پڕ مەودا بە یەکمانەوە گرێدەدات، بەدڵنیایشیەوە ئاسایش و سەقامگیری دەوڵەتی ئیسلامی هاوسێ کە لە بەرژەوەندی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییە.
ناوچەکە پێویستی بە سەقامگیری و سیستەمێکی ئاسایشی هاوبەشە کە رێز لە سەروەری و دەستوەرنەدان بگرێت لە کاروباری ناوخۆی یەکتری و توندوتیژی و توندرەوی ئیدانە بکات، لەبەر ئەوەی هاوبەش و پابەندین بە ئاسایشی ناوچەکەوە.
هەوڵەکانمان تەنیا بە ئاڕاستەی بنیادنانی سیستەمی ئابووری و سیاسی کاریگەر نییە لەگەڵ براکانمان لە شانشینی و کەندا و وڵاتانی عەرەبی و دراوسێ ئیسلامییەکانمان بەڵکو ئامانجمان بەشداریکردنی دەوڵەتەکەمانە لە رارەوی دیبلۆماسی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری بەردەوام لە ناوچەکە و چارەسەرکردنی قەیرانە کەڵەکەبووەکانیەتی.
بەڕێزان خاوەنشکۆ و پایەبەرزەکان
ئێمە بەبێ جیاوازی لەگەڵ دەوروبەردا کار لەگەڵ یەکتری دەکەین دەمەوێت واز لە موجامەلە بهێنم و کۆمەڵێک پێشنیازی کردەیی بخەمە ڕوو بۆ ئەوەی بگەینە ئاستی ئه و رووداوەی کە پێویستی کرد ئەم لوتکە تایبەتەی بۆ ببەستین و شێوازی تەقلیدی ئەم لوتکانە تێپەڕێنین وەبیرتان دەهێنمەوە کە عێراق بە ناوەندی ئاسایشی ناوچەکە دادەنرێت توندوتیژی و نائارامی ئەمنی و سیاسی لە عێراق هاوکێشەی ئەمنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکدا و بووە هەڕەشەیەک لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئەوەش کۆمەڵێک دەرئەنجامی کارەساتباری لێکەوتەوه و سیستەمی ئەمنی و سیاسی لە ناوچەکە شێواند، بەهێزکردن و بەره و پێشبردنی سەقامگیری لە عێراق پێویستی بە هاوکاری و لێکتێگەیشتنی نێوان برایان و دۆستان و دراوسێکان هەیە ئەوەش وادەخوازێت دۆستانمان پشتیوانی لە عێراق بکەن، چونکە ئەگەر ئه و چاکبێتەوە هەمووان چاک دەبنەوە ئەگەر نەخۆشیش بێت هەمووان نەخۆش دەکەون، پێمان وایە هەر جۆرە پێکدادانێک لە ناوچەکەماندا رووبدات ئاسایشی عێراق دەخاتە مەترسیەوە.
لەم سۆنگەیەوە لە سۆنگەی بەرژەوەندییەکانی عێراق و پەرۆشیمان بۆ ئاسایشی ناوچەکە، عێراق ئامادەیە هەموو توانایەکی خۆی بخاتە گەڕ بۆکردنەوەی دەرگای دیالۆگ، گرینگیشە دیالۆگ راستەوخۆ بێت و توندو و تیژی و جەنگ وەلاوە بنێین وەک رێگە چارەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئه و قەیرانەی رووبەڕوومان بۆتەوە گرنگە ئه و دیالۆگە سیستەمێکی هەرێمی سەقامگیری لێبکەوێتەوە و ببێتە بەردی بناغە بۆ کۆتایهێنان بەقەیرانەکانی ناوچەکە و بۆ ئەوەی ببێتە ناوچەیەک بۆ تەواوکار و لێکتێگەیشتن.
بەڕێزان
دووپاتی دەکەمەوە کە هەڵوێستی ئێمە پشتیوانی کردنە لە گەلی فەلەستین بۆبەدەست هێنانی مافەکانی لە دامەزراندنی دەوڵەتەکەی کە پایتەختەکەی قودسی شەریف بێت، هەروەها ئێمە بەپەرۆشین بۆ کۆتایهێنان بە نەهامەتییەکانی گەلی سوریا و دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی لەسەر بنەمای رێزگرتن لە ئیرادە بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە، هیوامان چارەسەرکردنی قەیرانی یەمەن و پشتیوانیش لە هەموو کۆششێکی دڵسۆزانە دەکەین بۆ کۆتایهێنان بە نەهامەتییەکانی گەلی یەمەنی برا و بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندنی.
لە کۆتایدا ئێمە لە عێراق دووپاتی دەکەینەوە کە باشترین رێگە چارە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییمان بریتیە لە ئاشتی و یەکڕیزی لەبەرامبەر تیرۆر و توندڕەوی رێگەچارەی ئاسایشی هاوبەش کە رێز لە سەروەری وڵاتان دەگرێت و دەست وەردان لە کاروباری ناوخۆ رەتدەکاتەوە و پەیوەندی دۆستانە بەره و پێش دەبات و پەیوەندی بازرگانی و ئابووری پتەوتر دەکات.
ئاشتی و پێکەوە ژیان مایەی دەستپێکردنی کاروانی گەشە پێدانن لە وڵاتەکانماندا.
31-05-201931-05-2019
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ Նյութերի գույք
🏷️ խումբ:📝 Քրդական փաստաթղթեր
🏳️ Հոդվածներ լեզու:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 31-05-2019
📄 Document style📠
🌐 Original Language🇸🇦 Արաբերեն
🗺 Երկիր - Նահանգ🇮🇶
🗺 Երկիր - Նահանգ Saudi Arabia
🌐 Լեզու - Բարբառ🏳️ Քրդական - Sorani
📄 Փաստաթուղթ Տեսակը

⁉️ Technical Metadata
©️ Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
✔️
Ավելացրել է (Hawrê Baxewan) վրա May 31 2019 1:54PM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Ziryan Serçinarî) կողմից May 31 2019 10:55PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Ziryan Serçinarî) վրա: May 31 2019 10:55PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 258 անգամ

📚 Attached files - Version
Տիպ Version 💾📖🕒📅 👫 խմբագիր անունը
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.182 KB May 31 2019 1:55PMHawrê Baxewan
✍️ Թարմացնել այս նյութը!
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق لەکۆنگرەی نائاسایی باڵای وڵاتانی عەرەبی وتارێکی پێشکەشکرد

📚 Կից փաստաթղթեր: 1
📂[ ավելի շատ...]
🖇 կապված նյութեր: 1
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️31-05-2019
📂[ ավելի շատ...]
📷 بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەردانی گۆڕی مستەفا کەمال دەکات و تاجە گوڵینە دادەنێت | 🏷️ խումբ: Պատկեր եւ նկարագիրը | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەردانی گۆڕی مستەفا کەمال دەکات و تاجە گوڵینە دادەنێت

Կից փաստաթղթեր 📂
03-01-201903-01-2019
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Աղբյուրները
[1]📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن

⁉️ Նյութերի գույք
🏷️ խումբ:📷 Պատկեր եւ նկարագիրը
🏳️ Հոդվածներ լեզու:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🗺 Երկիր - Նահանգ🇹🇷
🏟 Կուսակցություն Քուրդիստանի Հայրենասիրական Միության
🏙 Քաղաքներ🇹🇷

⁉️ Technical Metadata
©️ Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
✔️
Ավելացրել է (Hawrê Baxewan) վրա Jan 5 2019 11:41PM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Naliya Ibrahim) կողմից Jan 6 2019 2:26PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Naliya Ibrahim) վրա: Jan 6 2019 2:26PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 34,942 անգամ

📚 Attached files - Version
Տիպ Version 💾📖🕒📅 👫 խմբագիր անունը
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.167 KB Jan 5 2019 11:42PMHawrê Baxewan
✍️ Թարմացնել այս նյութը!
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەردانی گۆڕی مستەفا کەمال دەکات و تاجە گوڵینە دادەنێت

📚 Կից փաստաթղթեր: 2
📂[ ավելի շատ...]
🖇 կապված նյութեր: 3
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️03-01-2019
👫 Կենսագրություն
1.👁️برهم صالح
2.👁️بەرهەم ئەحمەد ساڵح
📂[ ավելի շատ...]
📝 بەرەو چارەسەرێکی نیشتمانی بۆ قەیرانی حوکمڕانی کوردستان - بەرهەم ئەحمەد ساڵح | 🏷️ խումբ: Քրդական փաստաթղթեր | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
بەرەو چارەسەرێکی نیشتمانی بۆ قەیرانی حوکمڕانی کوردستان - بەرهەم ئەحمەد ساڵح
📝 Քրդական փաստաթղթեր

بەرەو چارەسەرێکی نیشتمانی بۆ قەیرانی حوکمڕانی کوردستان
لە سەردەمی گۆڕانگاریەکانی ڕۆژهەڵات، لە ساتی دەرفەت و هەڕەشە بۆ کوردستان، لەکاتی چاوەڕوانی ڕەوای خەڵک بۆ ژیانێکی ئاسوودە و ئازاد، حوکمڕانی کوردستان دووچاری کێشەی بنەڕەتی بۆتەوە. لە دووای 24 سال، سەرەڕای دەسکەوت و پێشکەوتنی گەورە، کۆمەڵێ کێشەی کەڵەکە بووی ساڵ دووای ساڵ، و پاشماوەکانی شەڕی ناوخۆ، بوونەتە هۆکاری قەیرانێکی سیاسی، قەیرانێکی ئابووری سەخت، هەڕەشەی سەربازی و ئەمنی قەومی چارەنوسساز کە بە کۆیان لە قەیرانی بنەڕەتی سیستەم و بڕیاڕی حوکمڕانی کوردستان چڕبۆتەوە.
باری سیاسی ئاڵۆز و ململانیی ژێر بە ژێری نێوان بەناو هاوپەیمانەکانی حوکمڕان، تێڕوانینی ناکۆک لەسەر پرسەکانی ئەمنی قەومی، چ دەربارەی عیراق، چ دەربارەی کوردی باکور و ڕۆژئاوا، چ پەیوەندیەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا، پرسی مافی چارەنووس، هەڕەشەی لەتکردنەوەی حکومەتی کوردستان و بگرە هەڕەشەی شەڕی ناوخۆش، مشتێکن لە خەرواری دەرهاوێشتەکانی قەیرانی سیاسی کوردستان.
لە بەرنامە و هیوای ئاوەدانی و گەشەسەندنی ئابووری کوردستان و دڵنایی وەبەرهینان، وا ئێستا هاوڵاتیانی کوردستان کەوتوونەتە گێژاوی دڵەڕاوکێی بوون و نەبوونی مووچە، و تارمایی مایەپووجی کەرتی تایبەت و بانکەکان و ڕاوەستانی بازاڕ و کەسابەتی خەلک ئاماژەی قەیرانێکی ئابووری سەخت و مەترسیداری کوردستانە.
پێشمەرگە، بە خۆبەختکردن و ئازایەتی، و بە پشتیوانی هاوپەیمانان و ئێران و تاڕادەیەک عێراق، جوامێرانە و قارەمانانە بەرگری لە کوردستان دەکەن لە ڕووی هێرشی دڕندانەی داعش. تا ئێستا پێشمەرگە یەکگرتوو نیە، گیرۆدەی کێشەی شیرازەی فەرماندەییە. نەک نەبۆتە هێزێکی نیشتمانی، بەڵکە فرە فەرماندەیی و کێشەی لۆجیستی و مووچەی قوڵتر بۆتەوە. بێگومان ئەم کێشانە بوونەتە ڕێگر لەوەی پێشمەرگە سوودمەند بێت بە شێوەی گونجاوتر لە هاوکاری نێودەوڵەتی.
ئەم قەیرانەی حوکمڕانی گشتگیر و بنەڕەتیە و بۆتە مایە کێشەی ڕۆژانەی خەڵک و مەترسی بۆ خزمەتگوزاری و بژێویان، و تارماییشە لەسەر پرسە نەتەوەییەکان. کوردستان بەمجۆرە بەڕێوە ناچێت. بەردەوامبوونی وەزعی ئێستا بەرەو هەڵدێرمان دەبات. بە ڕوونی، بە کوردی بە کورتی، بەردەوامبوونی وەزعی ئێستا ناکرێ، بۆیە سیستەمی ئێستای حوکمڕانی کوردستان پێویستی بە پیاچوونەوە و ڕاستکردنەوە هەیە بە تایبەتی لەم قۆناغە کە پرسەکانی دەستوور و سەرۆکایەتی هەریم بوونەتە باس و پرسی ئیستا.
ناکرێ بە (سەفقە)ی ژێربەژێر، و سەودا و معامەلە، برابەشکردن و پیاچوونەوەی پشکەکان، پرسەکانی (سەرۆکایەتی هەریم) و سیستەمی حوکمڕانی بەڕێ بکرێت. پەردەپۆشکردن و ڕاییکردن تا سەر نابێت، و دادی بژێوی و کەسابەتی هاوڵاتیان و پاراستنی ئەمنی قەومی و زامن کردنی بەرنامەی ئازادی کوردستان نادات.
بەرپرسیاریەتی چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە لە ئەستۆی پەرلەمان و هێزە سیاسیەکانە. چارەسەر بە ڕێکەوتنی سیاسی و یاسایی دەبێت بۆ ڕەواندنەوەی قەیرانی بژێوی و ئابووری هاوڵاتیان، بۆ یەکخستنەوەی بەڕاستی حکومەتی هەرێم و هێزی پێشمەرگە و ئاسایشی کوردستان، بۆ چەسپاندنی حکومەتی هاوڵاتی و ڕێزگرتن لە چەمکی دەستاودەستکردنی دەسەڵات. چارەسەر دەبێ نیشتمانی بێت، دوور بێت لە ئاماژە و دەستەواژەکانی دووبەرەکی و تاڵاوەکانی شەڕی ناوخۆ و دەبێت هەر لە سەر بنەمای پاراستنی یەکڕیزی گەل و یەکبوونی حوکمڕانی کوردستان بێت.
سەرۆک، سەرۆکی نیشتمانە، و ڕەمزی یەکبوونی گەلە. دەستوور چوارچێوەی پێکەوە ژیان و بەڕێوەبردنی جیاوازیەکان و حوکمڕانی وڵات و زامنکردنی مافی هاوڵاتیە. ئەم پرسە بۆ تاکە کەس و حیزب و لایەنێک نیە، بۆ زۆرینەیەکی ئاساییش دیاری ناکرێت. بۆیە پێویستە لەگەل هەموو جیاوازیەکان ئەم قەیرانەی ئێستا بە ئاڕاستەی قەیرانێکی قوڵتر و مەترسیدارتر نەبەین. پێویستە بە پەرۆشی بۆ گەل، بۆ ئایندەمان، ئەم پرۆسەیە، بەم جیاوازیانەوە، بەرەو چارەسەرێکی نیشتمانی ئاڕاستە بکەین و لە سایەی پەرلەمانەکەی خۆمان و بە ڕێکەوتنی هێزە سەرەکیەکان بسازێین لە سەر نەخشە ڕێگەی دەرباز بوون لە قەیرانی ئەمڕۆی حوکمڕانی کوردستان:
قۆناغی انتقالی (ئێستا بۆ 2017 کاتی هەڵبژاردنی نوێی پەرلەمان)
لە ئێستاوە تا کاتی هەڵبژاردنی نوێی پەرلەمانی کوردستان (دوو ساڵ تێپەر نەکات)، ڕێکەوتن لە سەر شێوازی بەڕێوەبردن و ڕێکخستنەوەی دەسەڵاتەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە سەرەکیەکانی حوکمڕانی ئەمڕۆ، بە تایبەتیش:
پێشمەرگە و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە.
ئەمنی قەومی و پەیوەندیەکان، و بە تایبەتیش پەیوەندی نیوان هەریم و بەغدا.
چارەسەرکردنی باری ئابووری و بژێوی کۆمەلانی خەڵک.
چاکسازی دەسەڵاتی دادوەری و پاراستنی سەربەخۆیی.
بۆ ئەم قۆناغە انتقالیە دەسەڵاتەکان، لە نێوان سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت، ڕێکبخرێتەوە بۆ بەدیهینانی ئامانجەکانی سەرەوە و زەمینە سازی و ئامادەکاری پێویست بۆ پەیڕەوکردنی سیستەمی پەرلەمانی دیمکراتی لە دووای هەڵبژاردنی 2017.
1. تخویلی دەسەڵات بە وەزیری پیشمەرکە و سەرۆکایەتی ئەرکان بۆ ریکخستنەوە هیزی پیشمەرگە و یەکخستنی لە دامەزراوەی نیشتمانی، وجێبەجیکردنی گۆڕانکاریە ئیداری و دارایی و عەسکەریە پێویستەکان بۆ ئەم مەبەستە.
2. تخویلی دەسەڵات بە وەزیری ناوخۆ بۆ یەکخستنەوەی دەزگاکانی ئاسایش لە دامەزراوەی نیشتمانی و جێبەجێکردنی گۆڕانکاریە پیویستەکان.
3. سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەت، جیگرەکانیان لەگەڵ نوینەری لایەنە سەرەکیەکانی بەشداری حکومەت ئەنجومەنیک پێک دێنن بۆ ئەم قۆناغە انتقالیە بو تاوتوێیکردن و بڕیاڕدان لە سەر پرسە گرنگەکانی ئەمنی قەومی، بە تایبەتیش هەڵویست سەبارەت مافی چارەنووس و پەیوەندیەکان لە گەل عێراق، هەروەها پەیوەندیەکان لەگەڵ ئێران و تورکیا، و پارچەکانی تری کوردستان.
ئەم ئەنجومەنە، بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری، کار بکات بۆ پشتیوانی چاکسازی پێویست لە دەسەڵاتی دادوەری و چەسپاندن و پاراستنی سەربەخۆیی.
4. دامەزراندن و دەستبەکاربوونی سندوقی داهاتە نەوتیەکان، دامەزراندنی کۆمپانیاکانی (پشکنین و گەڕان) و (دۆزینەوە و بەرهەمهینان)، (گواستنەوە و دابەشکردن) و (فروشتن و هەناردەکردن) بە پیی یاسای نەوت و گازی کوردستان... و کۆکردنەوەی گشت داهاتەکان بە پێی یاسا و کاراکردنی لیژنەی دەستەپاکی و پەیوەندیدارەکانی پەرلمان بۆ چاودیری کۆکردنەوە و سەرفکردنی داهااتی نەوت.
5. شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتی ئیداری و دارایی بۆ پاریزگاکان و کاراکردنی لامرکزیەت.
6. تەعدیلی وەزاری و پیاچوونەوەی پێکهاتەی حکومەت، و هەروەها پیاچوونەوەی دامەزراوەکانی دیوانی سەرۆکایەتی هەریم و دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ هاوکاری جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سەرەوە، و هەروەها پەیڕەوکردنی بەرنامەیەکی بەکردەوەی چاکسازی هەمەلایەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری و زامنکردنی بژێوی خەڵک،
ئەم بەرنامەیە لە پەرلەمان پەسەند بکرێت، و پەرلەمان ئەرک و مافی بە دواداچوون و بەسەرکردنەوەی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی قۆناغی انتقالی هەبێت.
بۆ هەڵبژاردنی ئایندە 2017
لە ئێستاوە، ریکەوتن لەسەر پیاچوونەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و دەستوور چەسپاندنی سیستەمی پەرلەمانی دیمکراتی و هەموارکردنی دەسەڵاتەکان و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم لە پەرلەمان، و بە یاسا پێش 20\8 لە پەرلەمان پەسەند بکرێت.
بەرهەم ئەحمەد ساڵح
10-08-2015
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ Նյութերի գույք
🏷️ խումբ:📝 Քրդական փաստաթղթեր
🏳️ Հոդվածներ լեզու:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 11-08-2015
🗺 Երկիր - Նահանգ⬇️
🌐 Լեզու - Բարբառ🏳️ Քրդական - Sorani
🏟 Կուսակցություն Քուրդիստանի Հայրենասիրական Միության
📄 Փաստաթուղթ Տեսակը⊶ Alkukielellä

⁉️ Technical Metadata
©️ Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
✨ Նյութի Որակի: 83% ✔️
83%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
✔️
Ավելացրել է (Hawrê Baxewan) վրա Aug 11 2015 12:04AM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Aug 11 2015 2:20PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (📏 Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 3,322 անգամ

✍️ Թարմացնել այս նյութը!
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
بەرەو چارەسەرێکی نیشتمانی بۆ قەیرانی حوکمڕانی کوردستان - بەرهەم ئەحمەد ساڵح
📝 Քրդական փաստաթղթեր

📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 2
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️10-08-2015
2.👁️11-08-2015
📂[ ավելի շատ...]
📝 دەقی پەیامەکەی بەرهەم ئەحمەد ساڵح بۆ مەرگی نەوشیروان مستەفا | 🏷️ խումբ: Քրդական փաստաթղթեր | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
دەقی پەیامەکەی بەرهەم ئەحمەد ساڵح بۆ مەرگی نەوشیروان مستەفا
📝 Քրդական փաստաթղթեր

بەداخەوە ئەمڕۆ گەلی کوردستان ڕێبەرێکی گەورەی لەدەستدا. کاک نەوشیروان وێڕای ئەوەی بۆ زۆربەمان مامۆستا و سەرکردە و جێگەی هیوای گەلێکی مەزڵومیش بوو، کەمێژوویەکە لەپێناو ئازادیی نیشتیمانەکەی و دادپەروەری بۆ گەلەکەی، سەخترین تێکۆشانی نەپساوەی هەڵگیرساندووە.
کاک نەوشیروان وێڕای کەسایەتیە کاریگەر و کارێزماییەکەی، نەخشەکێش و سەرکردەیەکی پشودرێژی چەندین وێستگەی گرنگی ناو مێژووی زیاتر لە چارەگە سەدەیەکی شۆڕش و کوردایەتی بوو. ئەندازیارێکی دیار و کاریگەری شۆڕشی نوێ و ڕاپەڕین بوو، کەلەسۆنگەیاندا ئەم ڕۆژگارانەی ئازادی و ئەزموونی خۆبەڕێوەبردنی میللەتەکەمان بەدیهاتن.
با کۆچی دوایی ئەو ڕێبەرە مەزنە بکەین بەهەوێنی ئاشتەوایی و یەکڕیزی و هاوخەباتی نوێ، لەپێناو سەرخستنی خەباتی ڕەوای گەلەکەمان و بەزیندوویی هێشتنەوەی ئەو بەهاو باوەڕە بەرزانەی، کاک نەوشیروان زیاتر لەنیوسەدە، سەربەرزانە لەپێناویاندا، خەباتی کەم وێنەی کرد. با هاوڕێ دڵسۆزەکانی کاک نەشیروان، تێکۆشەرانی ڕاستەقینەی کوردایەتی و دادپەروەری، هاوکار و هاوپەیمان بین بۆ ئازادی و دادپەرەری و خزمەتی خەڵکی.
کاک نەوشیروانی ڕابەر و سەرکردە ئەمڕۆ بەئەوپەڕی ئەمانەتەوە، بەڵێنەکانی خۆی بەجێگەیاند، کاتێک لەگەڵ مام جەلالی هاوڕێ و هاوخەباتی لەژێر تاشەبەردێکی نیشتیماندا بەڵێنیاندا بۆ گەلەکەیان بژین و لەناو گەلەکەیاندا بمرن.
بەرهەم ساڵح
سلێمانی
19-05-2017
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ Նյութերի գույք
🏷️ խումբ:📝 Քրդական փաստաթղթեր
🏳️ Հոդվածներ լեզու:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 19-05-2017
🗺 Երկիր - Նահանգ⬇️
🌐 Լեզու - Բարբառ🏳️ Քրդական - Sorani
🏟 Կուսակցություն🕯 Փոխել շարժում - Գորան
🏟 Կուսակցություն Քուրդիստանի Հայրենասիրական Միության
📄 Փաստաթուղթ Տեսակը⊶ Alkukielellä
🏙 Քաղաքներ⚪ Sulaimaniyah

⁉️ Technical Metadata
©️ Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
✨ Նյութի Որակի: 97% ✔️
97%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
✔️
Ավելացրել է (Hawrê Baxewan) վրա May 19 2017 1:30PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: May 19 2017 1:31PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 6,759 անգամ

✍️ Թարմացնել այս նյութը!
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
دەقی پەیامەکەی بەرهەم ئەحمەد ساڵح بۆ مەرگی نەوشیروان مستەفا
📝 Քրդական փաստաթղթեր

📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 4
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️19-05-2017
👫 Կենսագրություն
1.👁️برهم صالح
2.👁️بەرهەم ئەحمەد ساڵح
3.👁️نەوشیروان مستەفا ئەمین
📂[ ավելի շատ...]
🏁 Լեզուներ...
🏁 Լեզուներ Հոդվածներ%
کوردیی ناوەڕاست227,236%61.97
هەورامی61,572%16.79
Kurmancî - Kurdîy Bakûr56,532%15.41
عربي10,008%2.72
کرمانجی - کوردیی باکوور4,711%1.28
فارسی2,254%0.61
English1,776%0.48
Kurdîy Nawerast - Latînî1,182%0.32
Türkçe482%0.13
Nederlands190%0.05
Française188%0.05
Deutsch159%0.04
Pусский59%0.01
Svenska54%0.01
لەکی46%0.01
Italiano35%0.00
עברית29%0.00
Español27%0.00
日本人18%0.00
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն10%0.00
🏷️ խումբ...
🏷️ խումբ Հոդվածներ%
🔤 Բառեր եւ դարձվածքներ227,784%62.12
👫 Կենսագրություն25,137%6.85
📕 Գրադարան22,028%6.00
🏰 Վայրեր21,063%5.74
✌️ Վկայիցն19,111%5.21
💬 Մեջբերում եւ բառեր12,035%3.28
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ10,348%2.82
📝 Քրդական փաստաթղթեր5,189%1.41
📷 Պատկեր եւ նկարագիրը4,872%1.32
🚼 Քրդական Անուններ4,849%1.32
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ4,831%1.31
📖 Հոդվածներ2,556%0.69
☂️ Կողմերը & Կազմակերպություններ1,656%0.45
🔣 Տարբեր1,138%0.31
📄 Հրապարակումներ949%0.25
😊 Անեկդոտներ732%0.19
🎵 Նկարազարդումներ552%0.15
💎 Հնագիտական ​​վայրերում477%0.13
💚 նահատակներ (Al-Anfal)422%0.11
👪 Կլանը - Ցեղ - ի Աղանդը196%0.05
🌏 Քարտեզներ179%0.04
📼 161%0.04
👩 Կանանց հիմնահարցերը101%0.02
🌳 Environment of Kurdistan95%0.02
🍛 Քրդական խոհանոց74%0.02
🎥 Ալբոմներ33%0.00
🔧 30%0.00
🏆 Քրդական Ավանդական Խաղեր17%0.00
🔬 գիտություն14%0.00
💣 4%0.00
💕 Պոեմ2%0.00
📕 Գրադարան...
📕 Գրադարան - 🏷️ խումբPDF
🌼 924
1,045
📘 184
🎒 112
📝 312
📖 596
💻 32
📖 107
🚼 183
👪 77
👩 95
📄 206
🎭 177
🤔 316
🌐 383
📖 405
📖 785
⁉️ 855
📖 513
👪 75
🔣 623
🌏 47
🏀 10
🎋 148
🎵 15
🐉 33
🎶 90
📰 167
139
🔎 243
🏕 80
📄 70
📅 27
💰 95
📃 65
📜 181
📚 36
📈 63
87
📚 20
👮 14
📙 8
📖 122
🌾 35
🎦 8
🎒 66
1
🌿 4
☀️ 732
48
78
44
😞 Al-Anfal & Halabja207
📖 Մարդու իրավունք10

Kurdipedia.org (2008 - 2019) version: 11.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 9,626 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574