Kurdipedia.org
🏠 Սկիզբ
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Հետադարձ կապ
ℹ️Օգտվողի մասին!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
ավելի շատ
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅
🔀 Պատահական հատ.
❓ Օգնություն
📏 Օգտագործման պայմաններ
🔎 Ընդլայնված որոնում
➕ Ուղարկել
🔧 Գործիքներ
🏁 Լեզուներ
🔑 Իմ հաշիվը
✚ նոր նյութեր
👫 Կենսագրություն
Աբդուլլահ Օջալանը
👫 Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
👫 Կենսագրություն
Նեչիրվան Բարզանին
👫 Կենսագրություն
Մուրաթ Քարայըլանը
Արդյունքը: Found 7, page 1 of 1 Items per page:
Դասավորել














ℹ️
🔄 Թարմացնել
📥 Export to MS Excel
Facebook Facebook
Twitter Twitter
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📅 25-01-2019 - رۆژی ئازادکردنی لەیلا گوڤەن ℹ️ | խումբ: Ժամկետները եւ իրադարձություններ | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
✍️✍️ Թարմացնել այս նյութը!

لەیلا گوڤەن ئازادکرا
باکووری کوردستان
- دادگای تورک لە ئامەدئامەد، بڕیاریدا لەیلا گوڤەنلەیلا گوڤەن ئازادبکرێت. لەیلا گوڤەن ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی کەجەدەکەجەدە، ئەمڕۆ 79 ڕۆژە لە مانگرتن لە خواردندایە. پۆلیسی تورک رێگەی نەدا کەس پێشوازیی لەیلا بکات و هەروەها رۆژنامەنووسانیش بۆیان نەبوو ئامادەی ئازادکردنەکە ببن لە زیندانی ئامەدزیندانی ئامەد، پاشان گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانە.[1]

لەیلا گوڤەن ئازادکرا


- ئەمڕۆ دانیشتنێکی دیکەی دادگەیی کردنی هاوسەرۆکی پێشووی پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپەهەدەپە) سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش لە لایەن نۆزدەمین دادگەی سزا قورسەکان لە هۆڵی زیندانی سینجان بەڕێوەچوو. دەمیرتاش لە ڕێی سیستەمی دەنگ و ڕەنگ (SEGBÎS) بەشداری لە دانیشتنەکەدا کرد و گوتی، بەهۆکاری سیاسی زیندانی کراوم، (داوای ئازادکردنم ناکەم). دەستەی دادگە دانیشتنەکەی بۆ 24-25ی نیسان دواخست.[6]
- دادگەیەکی دەوڵەتی تورک لە موش بە بیانووی (ئەندامەتی ڕێکخستنی پەکەکەپەکەکە) و (پڕوپاگەندەکردن بۆ ڕێکخستن) سزای 8 ساڵ زیندانی کردنی بۆ ڕۆژنامەوانی ئاژانسی هەواڵی دیجلە (DÎHA) ئیدریس سایلگانئیدریس سایلگان بڕیەوە.[6]
باشووری کوردستان
- ژمارەیەک پێشمەرگەی دێریین بەرێپێوان چوونە بەردەم نوسینگەی کەناڵی NRT لە سلێمانیسلێمانی و داوایان لێکردن سوکایەتییەکانیان بەرامبەر بەخوێنی شەهیدان خەباتی پێشمەرگە راگرن.[2]

پێشمەرگە دێریینەکان بۆ NRT : لێتان قبوڵ ناکەین


- هاوڵاتیانی دێرەلۆک دژی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک گردبوونەوەیان ئەنجامدا و ئیدانەی بۆردوومانکردنی ناوچەکەیان دەکەن لە لایەن فڕۆکە جەنگیاکانی دەوڵەتی تورکەوە، کە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوڵاتی و بێسەروشوێن بوونی چوار هاوڵاتی دیکە.[3]
- بەیانی ئەمڕۆ بە سەدان هاوڵاتی لە گەلی ڕەش لە سنوری دێرەلوکدێرەلوک لە بادینان دەستیان بە گەڕان کرد، بۆ دۆزینەوەی ئەو چوار گەنجەی بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکاکی سوپای تورکەوە بێسەروشوێن بوون.[3]
- لە گوندی چەمکێ توویێ لە نزیک گەلی رەشاڤەی سەر بە شارۆچکەی دێرەلووک لە سنووری شارۆچکەی ئامێدیئامێدی، دوو کەسی سڤیل بە بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا گیانیان لەدەستدا.[4]
- حازم تەحسین بەگ، کوڕی میری ئێزدیان لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆچی دوایی میر تەحسین بەگمیر تەحسین بەگ میری ئێزدیان رایگەیاند، بارودۆخی تەندروستی میر تەحسین تێکچووە و لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.[4]
- لە سنووری شارۆچکەی خورماتووخورماتوو و خانەقینخانەقین، هەروەها پارێزگای دیالە، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەرکەوتوونەتەوە و باس لەوەشدەکرێت لە دیالە بەرپرسێکی حەشدی شەعبیحەشدی شەعبیان دەستگیر کردووە، بەوتەی سەرچاوەیەکیش حەشدی شەعبی چەکە قورسەکانی گواستووەتەوە.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- هێزەکانی رزگاریی عەفرین لە عەزاز چالاکییەکیان بە چەکی قەناس ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا چەتەیەکی داگیرکەر بە ناوی سەعد نەمیعات کوژرا.[6]
دەرەوەی کوردستان
- ئەردۆغانئەردۆغان لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند: چاوەڕێدەکەن ئەو پەیمانە ببرێتەسەر کە بڕیاربوو ناوچەیەکی پارێزراو بۆ پاراستنی سنورەکانمان پێکبهێنرێت، ئەگەر لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا ئەوە نەکرا، ئەوا خۆمان دەیکەین، وتیشی: ئارامگرتنیش سنوری هەیە و چاوەڕێ ناکەین بێکۆتا بۆ ئەوەی پەیمانێک ببرێتەسەر.[5]

⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
🗄 Աղբյուրները
[1] ⚫ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[2] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 25-01-2019
[3] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 25-01-2019
[4] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 25-01-2019
[5] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 25-01-2019
[6] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 25-01-2019
📚 Կից փաստաթղթեր: 11
🖇 կապված նյութեր: 15
🌳 Environment of Kurdistan
1.👁️چافرۆشێکی دیکەی مەریوان پەیوەست به ڕیزی ژینگەپارێزانەوە بوو
👫 Կենսագրություն
1.👁️ئیدریس سایلگان
2.👁️میر تەحسین بەگ
📖 Հոդվածներ
1.👁️ارادە شکوهمند یک زن مبارز کرد!
2.👁️پرسی شۆڕش بەشی سێیەم
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
1.👁️7 ملیار دینار بۆ ئاڤاکرنا نەخۆشخانەیا شێرپەنجەى ل دهۆک هاتنە تەرخانکرن
2.👁️دهۆک: پشتی 5 سالان بهایێن پار‌چەیێن ئەردی گەهشتە گۆپیتکێ
3.👁️لە14%ی ئافرەتانی هەرێم لەکەرتی تایبەت کاردەکەن
📝 Քրդական փաստաթղթեր
1.👁️(هێڵی گۆڕانکاری) لەناو بزوتنەوەی ئیسلامی-دا راگەیەنرا
2.👁️Çaremin Salvegera Serkevtina Berxwedana Kobanê û Têkbirina DAIŞê Pîroz be
3.👁️بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی دیموکرات هاوڕێ ئەبووبەکر ڕادەوە
4.👁️پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەکرەمی ساڵحی رەشە
5.👁️چوارەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ و تێکشکانی داعش پیرۆز بێت
6.👁️ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورک، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
7.👁️کەجەکە سەرەخۆشی ئاراستەی قوربانییانی کۆمەڵکوژییەکەی دێرەلووک دەکات
📂[ ավելի շատ...]

⁉️ Նյութերի գույք
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 Կուսակցություն:
🏟 Կուսակցություն: BDP
🏙 Քաղաքներ: ⚪ Amadiyah
🏙 Քաղաքներ: 🔘 Diyarbekir
🏙 Քաղաքներ: ⚪ Khanaqeen
🏙 Քաղաքներ: ⚪ Khurmatu
🏙 Քաղաքներ: ⚪ Mush
🏙 Քաղաքներ: ⚪ Sulaimaniyah

⁉️ Technical Metadata
©️ Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
99%
✔️
Ավելացրել է (Hawrê Baxewan) վրա Dec 1 2018 9:11PM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Naliya Ibrahim) կողմից Jan 24 2019 10:18PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Jan 26 2019 3:46PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 3,810 անգամ

📚 Attached files - Version
Տիպ Version 💾📖🕒📅 👫 խմբագիր անունը
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.345 KB Jan 25 2019 11:54AMHawrê Baxewan
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.252 KB Jan 25 2019 11:21AMHawrê Baxewan
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.183 KB Jan 24 2019 10:17PMHawrê Baxewan
📝 پەیامێک لە لەیلا گوڤەنەوە بۆ ڕۆنیاس-ی کرماشان | խումբ: Քրդական փաստաթղթեր | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
✍️✍️ Թարմացնել այս նյութը!

پەیامێک لە لەیلا گوڤەنەوە بۆ ڕۆنیاس-ی کرماشان
دەقی نامەکەی ڕۆنیاس و خوشکەکەی، ئارینا بۆ لەیلا گوڤەنلەیلا گوڤەن بەم شێوەیەیە:
ڕۆنیاس نووسیویەتی: سڵاو و ڕێز هەڤاڵ لەیلا، من ناوم ڕۆنیاسە، خەڵکی شابادم لە پارێزگای کرماشانکرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، منیش دەمەوێت سەرۆک ئاپۆ ئازاد بکەم، بەڵام بە تەنیا ناتوانم و پێویستە هەمومان پێکەوە لەو پێناوەدا کار بکەین و شکست بە ئەردۆغان بێنین و تەواوی زیندانیان ئازاد بکەین.
بۆ ئازادیی سەرۆک ئاپۆ سەرهەڵدە، سەرهەڵدە، سەرهەڵدە
دواتر لەیلا گوڤەن بە پەیامێکی دەنگی وەڵامی ڕۆنیاسی داوەتەوە، کە بەم شێوەیەیە:
ڕۆنیاس، کچی جوان، منم لەیلا گوڤەن، چاوەکانت ماچ دەکەم و هەردەم بمێنێت، تۆ چەندە کچێکی جوانی.
من بۆ ئازادیی گەلەکەمان و داهاتووی مناڵەکانمان، با لە هەموو شوێنێک بە ڕووناکی و ئارامیی ژیانێکی ئازاد و باش بە دیبێت، هەر بۆیە منیش مانم گرتووە لە خواردن.
من بە قوربانی چاوە ڕەشەکانت بم و هیچ کات خەم مەخۆ، من باش دەبم و بەدڵنیاییەوە باش دەبم.
سڵاو و ڕێز بۆ تۆ و بنەماڵەت، سەرکەوتن گیانەکەم، ڕۆحەکەم.
02-02-201902-02-2019

⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🗄 Աղբյուրները
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 02-02-2019
🖇 կապված նյութեր: 1
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️02-02-2019
📂[ ավելի շատ...]

⁉️ Նյութերի գույք
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 02-02-2019
📄 Document style: 📠
🗺 Երկիր - Նահանգ: ⬆️
🗺 Երկիր - Նահանգ: ➡️
🌐 Լեզու - Բարբառ: 🏳️ Քրդական - Sorani
🏙 Քաղաքներ: ⚪ Kirmanshah

⁉️ Technical Metadata
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
99%
✔️
Ավելացրել է (Naliya Ibrahim) վրա Feb 2 2019 10:01AM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Hawrê Baxewan) կողմից Feb 2 2019 12:29PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Feb 2 2019 12:29PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 984 անգամ

📚 Attached files - Version
Տիպ Version 💾📖🕒📅 👫 խմբագիր անունը
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.145 KB Feb 2 2019 10:02AMNaliya Ibrahim
📝 دوایین نامەی لەیلا گوڤەن لە زیندانەوە 23-01-2019 | խումբ: Քրդական փաստաթղթեր | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
✍️✍️ Թարմացնել այս նյութը!

دوایین نامەی لەیلا گوڤەن لە زیندانەوە 23-01-2019
من لە ڕۆژی 71هەمی بەرخۆداندا، بەو باوەڕیی و جۆشەی کە دڵی مرۆڤ بۆ سەرکەوتن گەورە دەکات، سڵاوتان لێ دەکەم. هاوڕێیانی ژنم کە دڵیان بە باوەڕیی شۆڕش لێ دەدات.
وتەیەکی پێشینانی ئێزدی هەیە کە دەڵێت: لەسەر خاکی ئێمە سەرەتا ژن لەخه و هەڵدەستن، دواتر ڕۆژ هەڵدێت، چونکە ئەوانەی ڕۆژ هەڵدێنن ژنانن. چەندە خۆشیان وتووە، وانییە؟ چەندە گوزارشت لە ژنانی بەرخۆدێری ئەم سەردەمە دەکات کە لە دژی تاریکی دەوەستنەوە و لە بەرەکانی پێشەوە بەرخۆدان دەکەن. بەڵێ، ژنان لەخه و هەستان، بە شەرمی درەنگکەوتن کەوتنەڕێ، هەڵبەت ئاگایان لە سەختییەکانی ڕێ هەبووە، ئه و دەنگەی کە لە زیندانی ئامەدئامەد بەرز بوویەوە، خۆی گەیاندە پشتی دیوارەکان و هەموو زیندانەکان. دەنگەکە بووه هاوشێوەی ئاوازێک و گۆرانی بەرخۆدان پێکەوە وترا، چی دەوت یەکێک له و ژنانەی کە بە بەرخۆدان جوان بووە، بە دەنگی زوڵاڵی خۆی هەموو دڵێک گۆرانی خۆی دەڵێت. وەک هەمیشە، وەک هەر پڕۆسە و شۆڕشێک، ئەم گۆرانییەش هی ئێمەی ژنانە. هاتە تێگەیشتن کە داواکاریی سەرەکیی هەموان یەکە، بەبێ ئەوەی ئێمە یەکتر ببینین و پێکەوە قسە بکەین، لەم تێکۆشانەماندا زمانمان بووەتە یەک! باشە، ئه و شتانەی کە بڕیارە بکرێن دیارن. بەو ماتەوزەیەی کە لێمانەوە دەڕژێت، گۆشەگیریی هەڵدەگیرێت. لە هەموو دەڤەرێک جەخت لەسەر سەرکەوتن دەکەینەوە و بە ئەنجامی دەگەیەنین.
پێشەنگایەتی لە شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێزدار عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، کە هەموو ژنانی کورد زۆر قەرزباری ئەون، لە ڕووی مێژوویی، ئەخلاقی و ویژدانیشەوە ئەرکی ئێمەیە، بەرخۆدان لە دژی هەموو جۆرەکانی ئەشکەنجە کە بەرهەمی عەقڵیەتی پیاوسالارییە، هەم تاکەچارەسەری و هەمیش مافی ئێمەیە.
لەم پڕۆسە مێژووییەدا و لە ڕێی بەرخۆداندا ئەوەندەی سەره دەرزییەکیش شکمان لە باوەڕیی خۆمان نەکرد و دوودڵ نەبووین، لەبەرئەوەی لە دژی ئەقڵ، ویژدان، مەعنەویەت و حقووقە، بەدرێژایی 21 ساڵ هەرگیز سیستەمی ئیمڕاڵیمان پەسەند نەکرد و وەک بەربەستێکمان بینی لە بەردەم ئاشتی، هەمیشە وتمان کە ئەوانەی ئەم سیستەمەیان دامەزراند، ڕاوێژیان لەسەر کرد، پێشبینیی ئەمەیان کرد و جێبەجێیان کرد، لە مێژوودا باجی ئەمە دەدەن! ئێمە دەزانین کە هیچ کەس باوەڕ ناکات کە ئەمە ڕاوێژکارییەکی مرۆیی بێت، بەڵکو دەبێتە ڕووڕەشیی مرۆڤایەتی و لە لاپەڕەکانی مێژوودا جێی خۆی دەگرێت. ئەگەر ئەوەی ئەم سیستەمەی دروستکردووە، ماف بە خۆی دەدات کە حوکم بەسەر سرووشتیی ژن، بێهێزەکان، بێچارەکان و زیندانییان بکات، ئەوا ئێمەش وەک ژنان کە نیوەی کۆمەڵگەین، لە دژی ئەم عەقڵیەتە، کار بە مافی تێکۆشانی تا سەرەنجام دەکەین و ئەم مامەڵەیە بێکاریگەر دەکەین.
ئێمە دەزانین؛ چەندە تێکۆشین ئەوەندە ئازادیی. ئێمە نە تەسلیمیەتی لیبەڕالیزم و نە سەپاندنەکانی فاشیزم قبووڵ ناکەین، ئێمە هاوڕێی ئەوانەین کە ڕێ و هێڵی خۆیان ئافراندووە، ئەوانەی ئەلتەرناتیڤی سێیەمیان داناوە. ئێمە ڕێی دەبێ لەسەری بڕۆمان هەڵنەبژاردووە، ئێمە ڕێی کە ئێمە لەسەری دەڕۆین-مان هەڵبژاردووە و بە هەنگاوی خۆباوەڕی لەم ڕێگەیەدا دەمەشین.
بەم واتایە، بە جۆشی پێشەنگایەتی له و بەرخۆدانەی کە بە درووشمی ئێمە گۆشەگیریی دەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین، کوردستان ڕزگار دەکەین کە دەستمان پێکردووە، به و باوەڕەی کە لە ناوخۆ و دەرەوە بە تێکۆشانێکی ماوەدرێژ کە بە هێزی گەل زیاتر گەش ببێت، سەردەکەوین.
بەم باوەڕییەوە، بە بیرکردن و خۆشەویستییەکی بێسنوور لە باوەشتان دەگرم، لە دڵی شۆڕشگێڕیتانەوە هەزاران جار ماچتان دەکەم.
23-01-201923-01-2019

⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 կապված նյութեր: 2
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️23-01-2019
👫 Կենսագրություն
1.👁️لەیلا گوڤەن - لەیلا گیوڤەن
📂[ ավելի շատ...]

⁉️ Նյութերի գույք
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 23-01-2019
📄 Document style: 📠
🗺 Երկիր - Նահանգ: ⬆️
🌐 Լեզու - Բարբառ: 🏳️ Քրդական - Sorani
🏟 Կուսակցություն: BDP

⁉️ Technical Metadata
©️ Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
99%
✔️
Ավելացրել է (Naliya Ibrahim) վրա Jan 24 2019 2:26PM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Hawrê Baxewan) կողմից Jan 24 2019 2:33PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Jan 24 2019 2:33PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 987 անգամ

📝 زەینەب جەلالیان لە زیندانەوە نامەیەک بۆ لەیلا گوڤەن دەنوسێت | խումբ: Քրդական փաստաթղթեր | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
✍️✍️ Թարմացնել այս նյութը!

زەینەب جەلالیان لە زیندانەوە نامەیەک بۆ لەیلا گوڤەن دەنوسێت
کوردستان دایکی هەموو شارستانیەتەکانی جیهانە، بەڵام دیکتاتۆرە دەسەڵاتخوازەکان هەوڵی لەناوبردنی ئەم شارستانیەتە زێڕینەیان داوە، دەزانین و دەبینین کە بە ساڵانە گەلی کورد بووەتە ئامانجی هێرشی ئەم عەقڵیەتە زۆرداریە، کە ئاکامەکەی جگە لە مەرگی هەزاران مرۆڤی بێتاوان شتێکی دیکە نەبووە، دەوڵەتی تورک لە زۆڵم و ستەمی لە دژی کوردەکان سنور ناناسێت، چارەسەریی لە هێرشە فاشیستیەکان دەبینێت، هێرشێک کە تەنیا بە ستەم لەدژی کوردەکان سنوردار نابێت، ئەمە ستەمێکی دوو لایەنەیە، چونکە قەیرانە ئابورییەکانی تورکیا دۆخی نالەباری گەلی تورکیشی دووقات کردووە، بە شێوەیەک کە ڕۆژانە لەگەڵ هەژاریی و برسیەتی ڕووبەڕوو دەبنەوە، ئەم شەڕە ماڵوێرانکەرانە بوونەتە هۆی مردن و ئاوارەبوونی هەزاران کەس لە ناوچەکە و بەردەوامیشە، ئەمە لە کاتێکدایە کە کوردەکان هەمیشە دەستی ئاشتییان بەرەو دەوڵەتەکانی ناوچەکە درێژ کردووە و بە سیستمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک کە تەنیا ڕێگای چارەسەری قەیرانەکانی ناوچەکەیە، هەوڵیان داوە کێشەکان چارەسەر بکەن، بێگومان ئەم مۆدیلە بۆ دەوڵەتانی ناوچەکە هەڕەشەیەکی جددییە، چونکە بەرژەوەندی گەلان لەم سیستمە بنیات دەنرێت، هەروەها گومانێک لەوەدا نییە کە بەهۆی ئەوەی گەلی کورد پێشەنگایەتی ئەم مۆدێلە خۆبەڕێوەبەریەی لە ئەستۆ گرتووە، هێرشێکی زیاتر دەکرێتە سەریان، بەڵام هەموو دەزانین کە گەلی کورد بە پێشینەیەکی مێژوویی لە بەرخۆدان، ڕێبەرێک وەکوو عەبدوڵا ئۆجالان و نوێنەرانێک وەکوو لەیلا گوڤەنلەیلا گوڤەن و هەزاران تێکۆشەری ڕێگەی ئازادیی لە زیندانەکان، هەوڵی شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئۆجالان دەدەن.
لەیلا گیان من دەزانم بێخەبەری لە گۆڕانکارییەکان، خراپتر لە ئەشکەنجە، زۆڵم و ستەم و مانگرتن لەخواردنە، بە هەموو هەبوونی خۆم لە تۆ تێدەگەم، لەیلا گیان، بێخەبەری لە زیندان شتێک وەکوو 'مردنێکی لەسەرخۆ'یە، بەڵام من دەزانم کە گڵی تۆ لە ئازادیی و لە پۆڵا پێکهاتووە، چونکە دیکتاتۆرەکان هەر دەستێک کە لە جەستەی ناسکی تۆ دەوەشێنن، وەک پۆڵا، پێداگرتر دەبی.
لەیلای ئازیزم، من زەینەبم، زەینب جەلالیان، لە پشت شیشەکانی زینداندا، ئەو کاتەی دەنگی سازگاری ئازادیخوازیی تۆ دەبیستم، بۆ تێکۆشان لە دژی ستەمکاران پێداگرتر و بەرخۆدێرتر دەبم، دەبێ ئۆمێدم هەبێت، کە لەو 72 ڕۆژەی کە تۆ نانت نەخواردووە، جەستەی ناسکت ئازاری زۆری پێنەگەیشتبێت، تەندروستیت بۆ من زۆر گرنگە، بە هەموو هەبوونمەوە هەرچی هێزمە پێشکەشت دەکەم، هیوادارم ئەم دیاریە لە منی بە دیلگیراو قبوڵ بکەی، لەیلا گیان هیچ هەوڵێک بێ ئاکام نامێنێت، باوەڕم وایە تۆ بە پێداگری و بەرخۆدانت دەگەیتە ئامانج، لەیلای هێژا، ئەوین دەنگی مەوداکانە، بە هەموو هەبوونمەوە لە ئامێزت دەگرم، هیوادارم بە سەربەرزیی لەم ئەزمونە مێژووییە دەرباز بیت، چونکە تۆ و کەسانێک وەک تۆ پێشەنگی تەڤگەرێکی جیهانین، کە شایستەی باشترینەکانن.
زەینەب جەلالیانزەینەب جەلالیان
20-01-201920-01-2019

⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 կապված նյութեր: 3
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️20-01-2019
👫 Կենսագրություն
1.👁️زەینەب جەلالیان
2.👁️لەیلا گوڤەن - لەیلا گیوڤەن
📂[ ավելի շատ...]

⁉️ Նյութերի գույք
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 20-01-2019
📄 Document style: 📠
🗺 Երկիր - Նահանգ: ⬆️
🗺 Երկիր - Նահանգ: ➡️
🌐 Լեզու - Բարբառ: 🏳️ Քրդական - Sorani

⁉️ Technical Metadata
©️ Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
99%
✔️
Ավելացրել է (Naliya Ibrahim) վրա Jan 20 2019 8:59PM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Hawrê Baxewan) կողմից Jan 20 2019 9:08PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Jan 20 2019 9:08PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 1,339 անգամ

📝 لێسەندنەوەی پارێزبەندی و زیندانی کردنی لەیلا گۆڤەند و موسا فارس لەسەر هەڵوێستی نەتەوەیی و دیموکراتییە | խումբ: Քրդական փաստաթղթեր | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
✍️✍️ Թարմացնել այս նյութը!

لێسەندنەوەی پارێزبەندی و زیندانی کردنی لەیلا گۆڤەند و موسا فارس لەسەر هەڵوێ...
دەوڵەتی تورکیا لەسەر دەستی ئاکەپه و مەهەپە درێژەپێدەری عوسمانیزمه و سیاسەتێکی نەژادپەرستی بەڕێوەدەبەن ولەهەمانکاتدا لەگەڵ داعشداعشی هاوپەیمانی بەشێوازی چەتەئاسا هەروەک سەردەمی عوسمانی هێرش و داگیرکاریی بۆسەر تەواوی ناوچەکه و بەتایبەتیش بۆسەر گەلی ئێمە بەڕێوەدەبات.
هێرشەکانی فاشیزمی تورک لەتەواوی کوردستان بۆسەر ئیرادەی گەلەکەمان بەردەوامی هەیه و لەهەربەشێکی کوردستان بەشێوازی جودا جودا هێرشەکانی چڕکردۆتەوە.
هێرشی سەر پەرلەمانتاران و شارەوانییەکانی باکوری کوردستان درێژەپێدەری سیاسەتێکە کەچەندین سەدەیە بەرامبە رگەلەکەمان لەسەر دەستی نەتەوەپەرستی تورک دەستیپێکردووه و لەئێستاشدا ئاکەپە و مەهەپه درێژەی پێئەدەن، بەردەوام بەپاساوی بێ بنەما هێرشی سەر پەرلەمانتاران و سەرۆک شارەوانیەکان دەکرێت، نەتەوەپەرستی تورک ئەیانەوێت دەنگی ئازاد و ئێرادەی گەلەکەمان بێدەنگ بکەن، هەرله و چوارچێوەیەدا لەچەند رۆژی ڕابردوودا دوو ئەندام پەرلەمانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپه) بەناوەکانی (لەیلا گۆڤەنلەیلا گۆڤەن و موسا فارس ئۆگیولەر) دوای ئەوەی پارێزبەندیان لێدەسەنرێتەوە ڕاپێچی زیندان دەکرێن و پێنج سەرۆک شارەوانیش لەهەڵبژێردراوانی هەدەپەهەدەپە دەسەندرێتەوە.
ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی وێڕای ئیدانەکردنی ئه و کارە نائەخلاقی و ناسیاسیە پێمانوایە دەوڵەتی تورکیا بەوکارانەی ناتوانێت ڕێبگرێت لەتێکۆشانی گەلەکەمان و وەستانی ڕەوتی شۆڕشێک کەلەپێشەنگایەتیدا کەسانی وەک لەیلا گۆڤەن و موسا فارس هەبن. لیلا گۆڤەن سومبوڵی تێکۆشانێکی دیموکراتی ونەتەوەییە و هیچ هێزێک نەک هەرناتوانێت ئیرادەی وەک ژنێکی ئازاد بشکێنێ بەڵکو ئەوبەتێکۆشانی خۆی دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکی شکست پێهێنا، ئێمەپێمان وایە سیاسەتی نەژادپەرستی دەوڵەتی تورک بەوکارانەی چارەسەری ناهێنێت بەڵکو تەنها ڕێگەیەک لەبەردەمی تورکیایە ڕێکەوتنە لەگەڵ گەلی کورد و کرانەوەی دیموکراتییە، ئەگەرنا ئایندەی دەوڵەتی تورکیاش لەبەردەم هەڵوەشان و پارچەبووندایە.
دەبێت تەواوی هێزە کوردییەکانیش حەقیقەتی دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورکیا بناسن لەکوێدا ئیرادەیەکی ئازادی کورد هەبێت دەوڵەتی تورکیا ئەیکاتە ئامانج، تەڤگەری ئازادیی بانگەوازی دەکات بەهەڵوێستی یەکێتی نەتەوەیی ڕووبەڕووی ئه و سیاسەتەی دەوڵەتی تورکیاو هاوپەیمانەکانی ببینەوە کە جگەلە کۆت وبەندکردنی دەنگی ئازادیی لە باکوری کوردستان باشورو ڕۆژئاواشی کردۆتە ئامانج و ئەوە چەند جارێکە هێرشی سەر تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دەکات.
لەکۆتاییدا، زیندانی کردنی کەسی ئازاد ودیموکراتیخواز لەهەر شوێنێک ئیدانە دەکەین بەتایبەتی لەدەوڵەتی تورکیا، دەڵێین ئازادی بۆ(لەیلا گۆڤەن و موسا فارس ئۆگیولەر) و تەواوی زیندانیانیان و گیراوانی ناو زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
08-06-202008-06-2020
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 կապված նյութեր: 2
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️08-06-2020
☂️ Կողմերը & Կազմակերպություններ
1.👁️تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
📂[ ավելի շատ...]

⁉️ Նյութերի գույք
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 08-06-2020
📄 Document style: 📠
🗺 Երկիր - Նահանգ: ⬇️
🌐 Լեզու - Բարբառ: 🏳️ Քրդական - Sorani
🏟 Կուսակցություն:
🏟 Կուսակցություն: BDP
📄 Փաստաթուղթ Տեսակը: ⊶ Alkukielellä

⁉️ Technical Metadata
©️ Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
99%
✔️
Ավելացրել է (Benaz Jola) վրա Jun 8 2020 10:15AM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Hawrê Baxewan) կողմից Jun 8 2020 10:17AM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Jun 8 2020 10:17AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 256 անգամ

📝 لەیلا خالدی فەلەستین نامەیەکی بۆ لەیلا گوڤەن نارد | խումբ: Քրդական փաստաթղթեր | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
✍️✍️ Թարմացնել այս նյութը!

لەیلا خالدی فەلەستین نامەیەکی بۆ لەیلا گوڤەن نارد
لە لەیلا خالدی فەلەستینەوە بۆ لەیلا گوڤەنلەیلا گوڤەنی کورد
هاوڕێی بەڕێزم لەیلا گوڤەن، هەزاران سڵاوی گەرمت لێبێ لەناو زیندانی زاڵماندا.
زیندان ڕێگریی نەکرد لەوەی دەنگت بگاتە ئێمە، بۆئەوەی لەگەڵ تۆ بوەستین فشار لەسەر پەرلەمانتار بکەین و کاربکەن بۆ جێبەجێکردنی داخوازییە ڕەواکان، کە لە سەرەتادا ئازادکردنی تۆ و هەموو گیراوانی سیاسیی، لەسەرووی هەموویەوە تێکۆشەری گەورە عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلانە.
بەناوی خۆم و بەناوی هەموو ژنانی فەلەستین دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی تۆ بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو شێوازەکانی پێشێلکردنی مافی تێکۆشەران.
ژنە زیندانییەکانی فەلەستین لەسەروو هەموویانەوە خالیدە جەزا پێشەنگایەتیی دژ بە دووژمانی سەهیۆنیی کرد و لەگەڵ زیندانییەکانی دیکەماندا لەسەروویاندا ئەحمەد سەعدات، ئەمینداری گشتیی بوونە قەڵغانێک لە بەرامبەر سەهیۆنیی داگیرکەر.
هاوڕێی خۆشەویست لەیلا، ئێمە دڵنیات دەکەینەوە، کە تاریکیی زیندان درێژە ناکێشێت، بە تێکۆشان و ئارامیی، ماف لەبەرامبەر زوڵم سەردەکەوێت، ئەو مانگرتنەی تۆ بەو ئازارەوە، وێنای باڵاترین شێوازی تێکۆشان دەکات، لەلایەن گەلەکەت و ئازادییخوازانی دنیاوە بەرز دەنرخێندرێت.
چاوت ماچ دەکەم
سڵاوی شۆڕشگێڕیی بۆتۆ، دەستت دەگوشم، تۆ دەبیتە نمونەیەکی زیندوو بۆ هەموو ژنانی جیهان.
بەهیوای ئازادییت
هاوڕێی تێکۆشانت لەیلا خالد[1]
16-01-201916-01-2019

⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🗄 Աղբյուրները
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 16-01-2019
🖇 կապված նյութեր: 2
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️16-01-2019
👫 Կենսագրություն
1.👁️لەیلا گوڤەن - لەیلا گیوڤەن
📂[ ավելի շատ...]

⁉️ Նյութերի գույք
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 16-01-2019
📄 Document style: 📠
🗺 Երկիր - Նահանգ: ⬆️
🗺 Երկիր - Նահանգ:
🌐 Լեզու - Բարբառ: 🏳️ Քրդական - Sorani
📄 Փաստաթուղթ Տեսակը:

⁉️ Technical Metadata
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
99%
✔️
Ավելացրել է (Naliya Ibrahim) վրա Jan 16 2019 4:09PM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Hawrê Baxewan) կողմից Jan 16 2019 4:21PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Jan 16 2019 4:21PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 1,335 անգամ

📚 Attached files - Version
Տիպ Version 💾📖🕒📅 👫 խմբագիր անունը
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.144 KB Jan 16 2019 4:10PMNaliya Ibrahim
👫 لەیلا گوڤەن - لەیلا گیوڤەن | խումբ: Կենսագրություն | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
✍️✍️ Թարմացնել այս նյութը!

لەیلا گوڤەن - لەیلا گیوڤەن
پەڕلەمانتار لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) و هاوسەرۆکی کەجەدەکەجەدە. رۆژی 16-11-2017 لەلایەن تورکەکانەوە لە ئامەدئامەد دەستگیرکرا.

⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
#️ HashTag
#کەجەدە | #ئامەد |
📚 Կից փաստաթղթեր: 9
🖇 կապված նյութեր: 9
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️04-04-2017
2.👁️16-11-2017
📝 Քրդական փաստաթղթեր
1.👁️دوایین نامەی لەیلا گوڤەن لە زیندانەوە 23-01-2019
2.👁️زەینەب جەلالیان لە زیندانەوە نامەیەک بۆ لەیلا گوڤەن دەنوسێت
3.👁️لەیلا خالدی فەلەستین نامەیەکی بۆ لەیلا گوڤەن نارد
4.👁️لەیلا گیوڤەن لە نامەکەیدا رایگەیاند لە پێناو راستیی ئەو ژیانەدا کە مردنی بۆ هەڵدەمژم، لە دۆخێکدام کە بە دڵخۆشییەوە لەو رێگایەدا دەتوانم مردن لە ئامێز بگرم
5.👁️لەیلا گیوڤەن نامەیەکی بۆ دایکی کۆچکردووی نووسی
6.👁️نامەی پشتیوانیی 93 ژنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ لەیلا گیوڤەن و هاوڕێکانی
7.👁️ناوی کاندیدانی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا لە 01-10-2015
📂[ ավելի շատ...]

⁉️ Նյութերի գույք
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
💓 : ✔️ Yes
👥 Ազգ: ☀️ Քուրդ
🗺 Երկիր - Նահանգ: ⬆️
🌐 Լեզու - Բարբառ: 🏳️
🏟 Կուսակցություն: BDP
👫 Մարդիկ մուտքագրել:
👫 Մարդիկ մուտքագրել: 🔨 ԱԺ անդամ
⚤ Սեռը: 👩 Իգական
🏙 Քաղաքներ: ⚪ Urfa

⁉️ Technical Metadata
✨ Նյութի Որակի: 84% ✔️
84%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
84%
✔️
Ավելացրել է (Manu Berzincî) վրա Jun 9 2015 10:59AM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Jan 4 2019 1:59PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (📏 Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 14,834 անգամ

📚 Attached files - Version
Տիպ Version 💾📖🕒📅 👫 խմբագիր անունը
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.1101 KB Jun 9 2015 10:59AMManu Berzincî
📚 Գրադարան
  🕮 ավելի շատ...


📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020
  🗓️ 22-10-2020
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020


💳 Նվիրատվություն
👫 Kurdipedia անդամներ
💬 Ձեր Կարծիքը
⭐ Այցելու Հավաքածուներ
📊 Վիճակագրություն Հոդվածներ 378,647
Նկարներ 60,604
Գրքեր 11,310
Կից փաստաթղթեր 46,228
📼 Video 179
🗄 Աղբյուրները 15,684
📌 Actual
Աբդուլլահ Օջալանը
...
Աբդուլլահ Օջալանը
Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
Արամ Տիգրան
Նեչիրվան Բարզանին
...
Նեչիրվան Բարզանին
Մուրաթ Քարայըլանը
...
Մուրաթ Քարայըլանը

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 9,064 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574