- هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێرشێکی چەکدارانی داعشیان لە زوممار تێکشکاند، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە ئێستادا بۆردومانی ناوچەکانی تەلەعفەر و عیلیازیە دەکەن.
- دانیشتوانی گەڕەکی ڕەحیماوای شاری کەرکووک دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و ڕێگای سەرەکی کەرکووک- هەولێریان داخست. هۆکاری خۆپیشاندانەکەی کەرکووک، کەمبونەوەی کارەبای نیشتمانییە و هاوڵاتیان داوادەکەن کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت.
- لە شارەدێی لەیلانی سەر بە پاێزگای کەرکووک، چوار تەرمی نەناسراو دۆزرانەوە.
- هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند کەریم کابان بڵاوبووەوە، بەڵام دواتر دەرکەوت کە ڕاست نییە.
- بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی سەرماو سۆڵە پلەکانی گەرما لەسنووری قەزای پێنجوێن و دەوروبەری بەشێوەیەکی زۆر دابەزیوەو کەشناسی قەزاکەش لەبارەی زیاتر دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر هۆشداری دەدات.
- بەهۆی بەردەوامبوونی باران بۆ ماوەی زیاتر لە 24 سەعات، بەشێک لە چیای (هەیبەت سوڵتان) لە سنووری شارۆچکەی کۆیە داڕما و 2 سەعات ڕێگای سەرەکیی نێوان شارۆچکەکە و ڕانیەش داخرا.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 23,809 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!