یەک لە بریندارەکانی بازگەی دێگەڵە
باکووری کوردستان
- لە پارێزگای خەرپیت، 7 کەس بە تۆمەتی سووکایەتیکردن بە ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆ سەر
عەفرینعەفرین دەستگیرکران.
[1]
- هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئەنقەرە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی
سۆنگول ئاکبایسۆنگول ئاکبای راوێژکاری
فیگەن یوکسەکداغفیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و دوای گەڕان و پشکنین لە نێو ماڵەکەیدا، دەستگیریان کرد و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشیان کرد.
[1]
- گەریلاکانی
پەکەکەپەکەکە بە ئەنجامدانی چەند چالاکییەک وەڵامی هێرشەکانی تورکیایان بۆ سەر عەفرین دایەوە و بەرپرسێکی هەپەگە رایدەگەیەینێت، لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا 22 سەربازی تورکیا کوژراون.
[2]
باشووری کوردستان
- لەبەردەم پارکی شانەدەر لە شاری هەولێر،
دەستەی پشتیوانی لە عەفریندەستەی پشتیوانی لە عەفرین، ئاهەنگێکیان بۆ پیرۆزکردنی سەرکەوتنەکانی عەفرین و دووپاتکردنەوەی پشتیوانیی بۆ عەفرین ئەنجامدا.
[4]
- سایلۆی
سلێمانیسلێمانی تەقێندرایەوە.
[3]
- ڕێپێوانی گەنجانی وڵاتپارێزی باشوری کوردستان، کە لە شاری سلێمانییەوە بەپێ بەرەو عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتبوون، ئەمڕۆ لە چوارەمین ڕۆژیدایە، لە خاڵی پشکنینی
دێگەڵەدێگەڵە ڕێگرییان لێ کرا.پاشان کاتژمێر 05:00 ی ئێوارەی، چەکدارانی پارتی لەبەردەم بازگەکە دەستڕێژی گوللەیان لە ڕێپێوانی گەنجان کرد و دووانیان بریندار بوون.
[4]
- لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە شاری
سلێمانیسلێمانی بە بەشداری جەماوەرێکی زۆر و بە دەستپێشخەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-
ڕژاکڕژاک یادی شەهید
ڤیان جافڤیان جاف کرایەوە.
[4]
- کونسوڵخانەی ئێران لە
هەولێرهەولێر لە راگەیاندراوێکی بەپەلەدا دەڵێت هیچ مەرزێکی نافەرمی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق یان هەرێمی کوردستان دانەخراوە و ئاڵوگۆڕ و بازرگانی و هاتوچۆ تیایدا ئاساییە و ئەو سەرچاوانە راستنین کە باس لە داخستنیان دەکەن.
[2]
- بە مەبەستی پێکهێنانی ئەنجومەنێکی باڵا بۆ سەرجەم
کاکەییەکانکاکەییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە شاری
هەڵەبجەهەڵەبجە کاکەییەکان کۆبوونەوە و بڕیار درا ئەنجومەنێکی باڵای تایبەت بە کاکەییەکان دروستبکرێت، ئەندامێکی بەشداری کۆبونەوەکەش هۆکاری پێکهێنانی ئەو ئەنجومەنە باڵایە بۆ دواڕۆژ ئاشکرا دەکات.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل
یەپەگەیەپەگە لە عەفرین راگەیاند، شەڕێکی سەخت لە ناحیەی جندرێس و ڕاجۆ و بلبل لە نێوان شەڕڤانان و سوپای تورکیا دەستیپێکردووە و شەڕڤانان شکستیان بەهێرشێکی سوپای تورکیا لە ناحیەی جندڕێس هێناوە و دەیان کوژراویان لێبەجێ ماوە.
[2]
- لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شارۆچکەی عەین عیسای سەر بە ناوچەی گرێسپی، ڕیدور خەلیل، بەرپرسی گشتیی پەیوەندییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتهەسەدە، ئاماری شەڕ و بۆردوومانەکانی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا لە عەفرین رایگەیاند، کە لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا، 473 سەربازی سوپای تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی سەر بەو وڵاتە کوژراون.
[2]
- لەدرێژەی هێرشە بەردەوامەکانی بۆ سەر عەفرین، سوپای تورک شارۆچکەی ڕاجۆ لە عەفرین تۆپباران دەکات.
[4] ⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ