- ئەمینە ئەسمەر، هاوسەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی سلۆپی سەر بە شرناخ، لەلایەن داواکاری گشتییەوە تۆمەتی "هاریکاری و میوانداری پەکەکە و کەجەکە"ی دراوەتە پاڵ، ئەمڕۆ دەستگیرکرا.
- بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبرێژکراوەوە دوو پۆلیس لە شآری نوسەیبەی باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا کوژراون و 35ی دیکەش برینداربوون.
- لە شنگال شەڕ بەردەوامەو چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتەوە سەر هێزەکانی پاراستنی گەل و بەوهۆیەوە شەرڤانان گورزی کوشندەیان لەو داعش وەشاندووەو تەرمی دەیان چەکداری ئەو ڕێکخراوە لەبەردەستی شەڕاڤاناندان.
- بۆردوومانەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆسەر سوپای عیراق لە میحوەری مەخمور، ئەو سوپایەی ناچارکرد کە لەسەنگەرەکانی بکشێتەوە.
- لەدۆڵی ڕۆستێی سەر بەناحیەی سمێلان لەقەزای چۆمان شەڕ دەکەوێتە نێوان دوو گوندی شێرکاوە و دێگە، لە ئەنجامدا ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی پارتی بەناوی (شێخ فەتاح دێگەیی) لەگەڵ برازایەکی کوژرا و برازایەکی دیکەی و کەسێکی خەڵکی گوندەکەیان بریندار دەبن.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 14,604 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!