🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅
🏠 Սկիզբ|📧 Հետադարձ կապ|💡 Օգտվողի մասին!
|
📅 Այսօր 31-05 պատմության
📅Ժամանակագրություն միջոցառումներ
📅 Օր
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 ավելի շատ ...
📅31 May
📝 Քրդական փաստաթղթեր
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
✌️ Վկայիցն
💚 նահատակներ (Al-Anfal)
☪ ISIS - ի զոհ
😞
👩
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 ՆվիրատվություններՕգնություն մեզ ստեղծել ավելի լավ Kurdipedia. Նույնիսկ փոքր նվիրատվություններ կարող են փոխել. Մենք պետք է ձեր նվիրատվություն է հասնել նորացված եւ արագ տեխնոլոգիան մեր ծառայությունների, հաստատել եւ նպաստել Kurdipedia կազմակերպումը եւ ընդունման նվիրված աշխատակազմը բարձրացնել եւ բարելավել բովանդակությունը, դիզայն եւ ամենօրյա շահագործումը մեր կայքում.|📕 ԳրադարանԱմենամեծ Քրդական թվային գրադարան - (10,958) գրքեր||
👫 Մուրաթ Քարայըլանը
...
👫 Նեչիրվան Բարզանին
...
👫 Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
👫 Աբդուլլահ Օջալանը
...
📊 Հոդվածներ 373,919 | Նկարներ 58,930 | Գրքեր 10,958 | Կից փաստաթղթեր 42,240 | 📼 Video 167 | 🗄 Աղբյուրները 14,541 |
Արդյունքը: Found 2, page 1 of 1 Items per page:
Դասավորել














ℹ️
🔄 Թարմացնել
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📅 06-06-2018 ℹ️ | 🏷️ խումբ: Ժամկետները եւ իրադարձություններ | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

خۆشحاڵیی پەڕڵەمانتارانی تورکمان (بە نیشانەی گورگەبۆرەوە)، ئیسلامییە کوردەکان بە بڕیاری بژاردنەوەی دەنگەکان


Կից փաստաթղթեր 📂
باکووری کوردستان
- لە بەیاننامەیەکدا ئایشەر ئاجار باشەران، جێگری هاوسەرۆکی هەدەپەهەدەپە و نوێنەری شاری باتمانباتمان لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند بەجۆش و حەماسەوە کار بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی 24ی حوزەیران دەکەن، بەڵام لەهەندێک شوێن روبەڕوی هێرش بوونەتەوە و وەزارەتی ناوخۆی تورکیای لەو هێرشانە بە بەرپرسیار زانی.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شەوی رابردوو لە نزیک دەرەوازی سنووری کێلێ لە گوندی بێورانبێورانی سەردەشتسەردەشت، پێکدادان لەنێوان گرووپێکی نەناسراو و هێزە ئەمنییەکانی ئێران روویداوە، پێکدادانەکە نزیکەی کاژێرێک بەردەوام بووە. هاوکات چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە سوپای پاسداران دەڵێن، لە گوندی بێواران شەڕ لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و گرووپێکی چەکدار دروستبووە، بەهۆیەوە دوو پلەداری هێزەکانی پاسەوانی سنووریی ئێران کوژران.[2][3]
- بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی کۆڵبەرکۆڵبەر نیوز دوێنی کۆڵبەرێک بەناوی ڕەحیم قوربانی خەڵکی شاری خۆی لە شاری پیرانشارپیرانشار-ی سەر بە پارێزگەی ورمێورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا، ودوای ئەوەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.[4]
- ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە بەرزاییەکانی کێلەشین سەر بە شاری شنۆشنۆ، دەکەونە بۆسەی هێزەکانی سپای پاسداران و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، دوو کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی ش.ج تەمەن 32 ساڵ و د.ی تەمەن 28 ساڵ بە سەختی بریندار بوون.[3]
باشووری کوردستان
- بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی ئەرکانی گشتیی سوپای تورکیا، دوێنێ ئێوارە، فڕۆکەکانیان 16 پێگەی پەکەکەپەکەکەیان لە باشووری کوردستان بۆردوومانکردوون. وەک لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، پێگەکان لە خواکورک، گارا، مەتین، زاب، قەندیل، ئاڤاشین و باسیان بۆردوومانکراون.[2]
- سەفین دزەییسەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە هێزەکانی پەکەکەپەکەکە لە هەندێ ناوچەی هەرێم دەربچن و چیتر بیانوو نەدەنە دەست هێزەکانی تورکیا بۆ بەزاندنی سنووری هەرێمی کوردستان.[1]
- وتەبێژی ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەکەکە وەڵامی وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، حکومەت یان بێ هەڵوێست بووە، یان هەڵوێستێکی وەهای هەبووە کە خزمەت بووە بە داگیرکەرانی کوردستان، جەخت لەوەش دەکاتەوە کە گەریلا هەرێمی کوردستان چۆڵناکات.[1]
- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆبخانەکانی سوپای تورکیا بە بیانووی بوونی بارەگاکانی گەریلاکانی پەکەکە، چەند ناوچەیەکیان لە سنوری ئامێدیئامێدی کردەئامانج.[1]
- بەهۆی دیارینەکردنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و ئەنجومەنی پارێزگاکان، پەرلەمانی کوردستان داوای ڕوونکردنەوە لەسەرۆکی حکومەت دەکات و داوای ئەنجامدانی ئه و دوو هەڵبژاردنە دەکەن.[1]
- گوتەبێژی هاوپەیمان لەبارەی چوونی هێزێکیان بۆ شنگالشنگال و دەنگۆی مانەوەیان لەوێ دەڵێت: ئامانجی ئەو هێزە تێکشکدانی داعشداعشە، بە خەڵکی ئەو ناوچەیە دەڵێین هیچ بنکەیەکی سەربازی جێگیرمان لەو ناوچانە نابێت. لەبارەی کشانەوەی هێزەکەش دەڵێت: کاتەکەی دیارنییە، سەختە من بڵێم تاکەی دەمێنینەوە، چونکە دەبینین داعشەکان لەوێ هەن، ناوچەیەکی بەرفراوانمان لەبەردەستە کە دەبێت لەدەست داعش دەریبێنین.[2]
- بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش رایدەگەیەنێت، دوای چوار ساڵ لە رفاندنی دایکێک و منداڵەکەی ئەمڕۆ رزگارکران و گەیشتنەوە لای کەسوکاریان.[1]
- دادگای کەرکووک بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ نەجمەدین کەریمنەجمەدین کەریم، پارێزگاری لەکارلادراوی کەرکووک دەرکرد. بڕیارەکەی دادگای کەرکووک بەهۆی پڕۆژەی پڕۆژەی هەلۆی کەرکووکە و تۆمەتی ساختەبوونی پڕۆژەکەی خستووەتە ئەستۆی نەجمەدین کەریم.[2]
- ناڕەزایەتیەکان دژ بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر باشووری کوردستان فراوانتر دەبن. لە شاری سلێمانی 'بەرەی نەتەوەیی' دژ بە داگیرکەران ڕاگەیەندرا.[4]
دەرەوەی کوردستان
- پەڕڵەمانی ئێڕاق هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی کرد و بڕیاریدا لە 100٪ی دەنگەکان بەدەست بژمێردرێنەوە.[5]
- پەیمانگەی ئاشتی و ئابووری (IEP)ی ئەڵمانی راپۆرتی خۆی لەبارەی ئاشتیی جیهانییەوە بۆ ساڵی 2018 بڵاوکردەوە و راپۆرتەکە ریزبەندیی 12 ساڵی رابردووی وڵاتانی جیهانی لە بواری ئاشتیدا خستووەتەڕوو. بەگوێرەی راپۆرتەکە، تورکیا لە ناو 163 وڵاتدا ریزبەندەکەی لە 146هەمەوە بۆ 149 دابەزیوە. بەوەش تورکیا لە رووی ئاشتییەوە 3 پلە دابەزیوە.[4]
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
🗄 Աղբյուրները
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 06-06-2018
[2] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 06-06-2018
[3] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 06-06-2018
[4] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 06-06-2018
[5] ⚫ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن

⁉️ Նյութերի գույք
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 Կուսակցություն: BDP
🏟 Կուսակցություն: ☪ ISIS
🏙 Քաղաքներ: ⚪ Amadiyah
🏙 Քաղաքներ: ⚪ Batman
🏙 Քաղաքներ: ⚪ Peeranshahar
🏙 Քաղաքներ: ⚪ Sardasht
🏙 Քաղաքներ: ⚪ Sinjar

⁉️ Technical Metadata
©️ Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
✨ Նյութի Որակի: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
99%
✔️
Ավելացրել է (Hawrê Baxewan) վրա Jun 6 2018 12:00AM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Hawrê Baxewan) կողմից Jun 6 2018 10:18AM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Hawrê Baxewan) վրա: Jun 8 2018 9:11AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 3,869 անգամ

📚 Attached files - Version
Տիպ Version 💾📖🕒📅 👫 խմբագիր անունը
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.294 KB Jun 6 2018 9:12PMHawrê Baxewan
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.145 KB Jun 6 2018 10:33AMHawrê Baxewan
✍️ Թարմացնել այս նյութը!
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ

خۆشحاڵیی پەڕڵەمانتارانی تورکمان (بە نیشانەی گورگەبۆرەوە)، ئیسلامییە کوردەکان بە بڕیاری بژاردنەوەی دەنگەکان

📚 Կից փաստաթղթեր: 17
📂[ ավելի շատ...]
🖇 կապված նյութեր: 15
📼
1.👁️پەیامی دەنگی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەربارەی هەڵبژاردن!
📷 Պատկեր եւ նկարագիրը
1.👁️مریشکێکی 3 قاچ
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
1.👁️39 کەناڵی ئیسلامی و بانگخوازی لە هەرێم هەیە
2.👁️ئاستی ئاوی دەربەندیخان 13 مەتر دابەزیوە
3.👁️باشماخ: زیاتر لەیەک ملیۆن کیلۆگرام کەرەستە و کاڵا گەڕێنراونەتەوە بۆ ئێران
4.👁️وەزیری ناوخۆ: هاووڵاتیان 100 ملیار دینار قەرزاری حکومەتن
5.👁️کۆمپانیای ڤێرجینیا تۆباکۆ 99 کیوسکی ئەلیکترۆنی لە هەولێر و دهۆک دادەنێ
6.👁️کۆیە: کێڵگەی نەوتی شیوەشان دادەخرێت
✌️ Վկայիցն
1.👁️ئۆزەر مەزڵووم - سینان چیرکا
2.👁️خەمگین مەلازگیرت - ئەنگین کۆچاک
3.👁️عاکیف سەرهات - کۆکسال سادە
4.👁️ڕۆژهات سەرهات - عوسمان ئۆزەل
📝 Քրդական փաստաթղթեր
1.👁️هەپەگە: 24 سەربازی تورکیا کوژران 06-06-2018
2.👁️وەزارەتی پەروەردە رێژەی دەرچوونی چوار وانەی 12ی ئامادەیی ئاشکراکرد
3.👁️وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بەخەرجکردنی بودجەی پڕۆژە بەردەوامەکان، کە لەسەر بوودجەی ئاسایی و پلاندانان و پەرەپێدانی پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێن
📂[ ավելի շատ...]
📝 هەپەگە: 24 سەربازی تورکیا کوژران 06-06-2018 | 🏷️ խումբ: Քրդական փաստաթղթեր | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
هەپەگە: 24 سەربازی تورکیا کوژران 06-06-2018
📝 Քրդական փաստաթղթեր


ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگەهەپەگە دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا لە شەمزینان، شرناخ، دێرسم و بەدلیس، ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە چوارچێوەی هەڵمەتی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری-دا، هێزەکانمان لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکیی بەرفرەوانیان ئەنجامداوە:
لە شەمزینان 9 سەربازی تیمەتایبەتەکان کوژران
3ی حوزەیران\13ی جۆزەردان کاتژمێر 13:30، هێزەکانی ئێمەی یەژا ستار (یەکینەکانی ژنی ئازاد) لە دژی داگیرکەرانی سەر گردی کۆرووجوو لە ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی توند لە سەنگەر و شوێنەکانی حەوانەوەی دوژمن درا، بەڵام دەربارەی ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان زانیاری بەدەستنەخرا. لە دوای چالاکییەکە ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان بەمەبەستی دەستێوەردان هاتنە ناوچەکە و هێزەکانی ئێمە ڕۆژی 4ی حوزەیران\14ی جۆزەردان کاتژمێر 00:30 چالاکییەکیان لە دژیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لە جۆری ejder بەتەواوی تێکشکێندرا و ئەوەندەی ڕوون بوویەوە 9 سەربازی تیمەتایبەتەکان کوژران.
ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی چالاکیی سەرەرۆ ڕوون نەبوویەوە
4ی حوزەیران\14ی جۆزەردان کاتژمێر 4:30، سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دەوروبەری گوندی سەرەرۆ-ی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. هێزەکانی داگیرکەر لە گوندەکە دەرکەوتن بۆ دەرەوەیان قەدەغە کرد و گەمارۆی گوندەکەیان دا. هێزەکانمان بەیانیی هەمان ڕۆژ لەسەر ڕێگەی سەرەرۆ و شاپاتانێ، لە دژی سەربازان و ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری ejder چالاکییەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکییەدا گورز لە ئۆتۆمبێله ‌زرێپۆشەکە درا، بەڵام دەربارەی ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان زانیارییەکی ڕوون بەدەستنەکەوت. لە هەمان کاتدا ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی داگیرکەران لە نزیک گوندی سەرەرۆ دەستڕێژییان لە سەربازەکانی خۆیان کرد و زۆر سەرباز بریندار بوون. هێزەکانی داگیرکەر تەرمی سەربازەکان ‌بریندارەکانیان بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و کۆپتەری جۆری سکۆرسکی بۆ ناوەندی شاری گەڤەر گواستەوە.
چالاکییەکانی شرناخ
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستا-دا، هێزەکانمان چالاکیی بەرفرەوانیان لە دژی داگیرکەران ئەنجامدا. لە چالاکییەکاندا زۆر سەرباز کوژران:
6 سەرباز لە گابار کوژران
5ی حوزەیران\15ی جۆزەران کاتژمێر 16:50، لە چیای گاباری شرناخ، لە شوێنێکی نێوان تابووری زڤنگێی ناوچەی فندکێ و گردی گوڤەنلیک، هێزەکانمان لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری کۆبرا چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە هەمان کاتدا بەتوندی دەستڕێژی لێ کرا و ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوی تێکشکێندرا. لە چالاکییەکەدا 6 سەربازی دوژمن کوژران. کاتژمێرێک دوای چالاکییەکە، هێزەکانی داگیرکەر بە پشتیوانی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، تانک و کۆپتەری جۆری کۆبرا، تەرمەکانی خۆیان بە کۆپتەری سکۆرسکی لە هەرێمەکە هەڵگرتنەوە.
لە بەستا 7 سەرباز کوژران
هێزەکانمان هەمان ڕۆژ کاتژمێر 17 لە ناوچەی دەروازەی بەرۆژ لە هەرێمی بەستای شرناخ، لە دژی یەکینەیەکی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر کە لە گردی دەروازەی ئەیشێدینکێ بۆ پاراستنی سەربازگەیەکی نوێ جێگیرکراوە، چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە 6 قۆڵەوە بە گورزی توند لە سەنگەر و شوێنی حەوانەوەی دوژمن درا. لە ئەنجامدا 7 سەربازی دوژمن کوژران. سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە دوای چالاکییەکە بە پشتیوانی فڕۆکەی سیخووڕیی بێفڕۆکەوان و کۆپتەری جۆری ئاتاک، تەرمی سەربازەکانی خۆیان و بریندارەکانیان لە ناوچەکە هەڵگرتەوە.
لە مێردین سەربازێک کوژرا
4ی حوزەیران کاتژمێر 16:30، هێزەکانمان لە دژی سەربازانی سەربازگەی ماهسەرتێ فافێ لە ناوچەی ماهسەرت-ی مێردین چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.
سەربازێک لە دێرسم کوژرا
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ئۆزان و شەهید ڕۆزا دێرسم-دا، ڕۆژی 5ی حوزەیران\15ی جۆزەردان کاتژمێر 17، لە دژی سەربازگەی چیچەکلی لە ناوەندی شاری دێرسم چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی توند لە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی جۆری ejder کە لەنێو سەربازگەکە بوو درا و بەتەواوی تێکشکێندرا. لە ئەنجامدا سەربازێک کوژرا. لە دوای چالاکییەکە کۆپتەرەکانی جۆری کۆبرا دەستڕێژیی گولەیان لە دەوروبەری سەربازگەکە کرد.
چالاکی لە بەدلیس
سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ماوەیەکە لە دەوروبەری گوندەکانی مەزرا، خسرۆکێ، تووگ و کورتکا-ی ناوچەی تاتوانی بەدلیس بە هاوکاریی کۆنترا(دژەگەریلا)کان، دار دەبڕن. هێزەکانمان چەندین جار هۆشدارییان پێدابوون، بەڵام ئه و کۆنترایانە دەستیان لە بڕینی دار بەرنەدا. ڕۆژی 5ی حوزەیران\15ی جۆزەردان کاتژمێر 17 هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر ئه و کۆنترایانە. دەربارەی ژمارەی ئه و کۆنترایانەی کوژران و بریندار بوون، زانیاری ڕوون بەدەستنەخرا.
هێرشی فڕۆکەجەنگییەکان
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 5ی حوزەیران\15ی جۆزەردان لەنێوان کاتژمێر 22:00 - 00:00 بۆمبارانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان کرد. هەروەها بۆردومانی مەیدانەکانی ساجا و سیدا-ی زاپ، ئادلبەگ-ی ئاڤاشین، گوندی گوزێ و حەوتی تەباخ-ی گارە، شێخ زادێی خواکورک و کۆزینەی قەندیل-یان کرد.[1]
06-06-201806-06-2018
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🗄 Աղբյուրները
[1] 📡 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 06-06-2018

⁉️ Նյութերի գույք
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 06-06-2018
📄 Document style: 📠
🗺 Երկիր - Նահանգ: ⬇️
🗺 Երկիր - Նահանգ: ⬆️
🌐 Լեզու - Բարբառ: 🏳️ Քրդական - Sorani

⁉️ Technical Metadata
✨ Նյութի Որակի: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
95%
✔️
Ավելացրել է (Hawrê Baxewan) վրա Jun 6 2018 5:10PM
👌 Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է (Seryas Ehmed) կողմից Jun 6 2018 5:27PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Seryas Ehmed) վրա: Jun 6 2018 5:27PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 3,138 անգամ

✍️ Թարմացնել այս նյութը!
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
هەپەگە: 24 سەربازی تورکیا کوژران 06-06-2018
📝 Քրդական փաստաթղթեր

📚 Կից փաստաթղթեր: 0
🖇 կապված նյութեր: 2
🔤 Բառեր եւ դարձվածքներ
1.👁️تورکیا
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️06-06-2018
📂[ ավելի շատ...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 9,438 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574