$باکووری کوردستان$
- بەسیمە کونجا پەرلەمانتاری #هەدەپە#ی شاری سیرت دوای ئازادکردنی ڕایگەیاند، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە ئەشکەنجە دراوە، بەهۆی ئەو لێدوانەشەوە جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە.
- مستەفا بایرام، هاوسەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی خەلفەتی سەر بە شاری ڕوهای باکوری کوردستان دەستگیرکرا.
- لە دوێنێوە تا ئێوارەی ئەمڕۆ لە 12 شار و شارۆچکەی باکوری کوردستان و تورکیا نزیکەی 325 ئەندامی هەدەپە دەستبەسەرکراون، کە لەناویاندا چەندین هاوسەرۆک هەن.
$دەرەوەی کوردستان$
- #نادیە موراد# و لەمیا بەشار، دوو کچە گەنجی ئێزدی ڕزگاربووی دەستی چەکدارانی #داعش#، ئەمڕۆ لەمیانی مەراسیمێکدا خەڵاتی ئەمساڵی ساخارۆف بۆ ئازادی بیروڕایان لەپەرلەمانی ئەوروپا پێ بەخشرا.
- #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی لە ئیتاڵیا خەڵاتی ساڵانەی پێگاسۆسی زێڕینی پێدرا، لەبەرامبەر بەشداری کاراو ڕاستەوخۆی لەبەرەکانی شەڕی دژ بە تیرۆر و هەوڵەکانی بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 22,250 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!