دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەممە
17-04-202317-04-2023، هەواڵێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوویەوە گوایە لەناو بازاڕی شاری
هەولێرهەولێر هێرش کراوەتە سەر ڕۆژنامەوانێک، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەو بارەوە دەست پێ کرد و دەرکەوت، هاووڵاتییەک بەناوی ( ک.س.ع ) پەلاماری ڕۆژنامەوانێکی داوە. لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبار دەستیگر کراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا.
لێرەوە بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە، شاری هەولێر وێڕای ئەوەی شاری ئاشتی و پێکەوەژیانە، ناوەندێکە کە تێیدا میدیای ئازاد و سەربەخۆ ئازادانە کار دەکەن و پاراستنی میدیا و میدیاکارانیش وەک تەواوی چین و توێژەکانی تر پارێزراوە و دەپارێزرێت.
هاووڵاتییانی بەڕێز و هاوشارییانی خۆشەویستیش دڵنیا دەکەینەوە، پاراستنی سەروماڵی هاوشارییان و ئاسایش و ئارامیی شاری هەولێر ئەرکێکە و بەزاندنیان لە لایەن هەرکەس و گرووپێکەوە بێت هێڵی سوورە و تۆمەتباران و تاوانباران لە هەر شوێنێک بن دەستگیر دەکرێن و ڕاپێچی بەردەم دادگایان دەکەین.
[1]
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
17-04-2023