- لەدرێژەی نارەزاییەکانی فەرمانبەران دژی دواکەوتنی مووچە، ئەمڕۆ لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە شاری هەولێر خۆپشاندانێک لەلایەن فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتە بەرێوەچوو.
- بەڕێوەبەری قەزاو ناحیەکانی کەرکووک ڕایدەگەیەنێت، دوای دەستکەوتنی چەند زانیاریەک لەسەر کەسێک کە دەوری گەورەی هەبووە لە شەڕەکانی مەخمور و قەراج دژ بە هێزەکانی پێشمەرگە توانیان دەستگیری بکەن.
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام (داعش) لە باشووری کوبانێ سێ موشەکی گرادیان ئاراستەی ناوەندی کوبانێ کرد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
- هێزەکانی پاراستنی شنگال هێرشیان کردەسەر مۆڵگەکانی داعش و 10 چەکداریان کوشت و ئۆتومبیلێکشیان تێکشکاند.
- هاوسەرۆکی پەیەدە ڕایدەگەیەنێت، دەنگۆی دەستبەسەر داگرتنی 16 گوند لە لایەن داعش ڕاست نییە و شەڕوپێکدادانیش لە گوندەکانی کۆبانی بەردەوامن.
- بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە بۆسەر کۆبانێ هەزاران خەڵکی ناوچەکە بۆ سنوورەکانی باکووری کوردستان ئاوارەبوون، داگیرکەری تورک سنوورەکانی داخستووە و هەزاران کەس لەسەر سنوور ماونەتەوە.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 11,807 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!