$باکووری کوردستان$
- تیرۆری دەستگیرکردن کە بۆ دۆخێکی ڕۆژانە گۆڕاوە ئەمڕۆ لە شاری سێرتی باکووری کوردستان بەردەوام بوو. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە یەک کاتدا هەڵیانکوتایەسەر ماڵی ئەندامانی #هەدەپە#. لە ئەنجامدا هاتیجە تای، سەبری باسووت ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی هەدەپە لە سێرت، فایەق تاش برای سدیق تاش پەرلەمانتاری هەدەپە، خەیرەدین باتوور و ئیدریس ئیلهان ئەندامانی هەدەپە دەستگیرکران.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی #سەوڵاوا# هەڵیانکوتاوەتە سەر گودنی ”بۆڕیەر“ و دوو مێرمنداڵیان بە ناوەکانی ”ئاریا ئەمینی“ تەمەن 16 ساڵ و ”هەورام اندری“ تەمەن 17 ساڵیان دەستبەسەر کردووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا کاتژمێر 4ی بەیانی ترس و دڵەڕاوکێیان خستووەتە ناو گوندی بۆڕیەر و ماڵی باووکی ئەو دوو مێرمنداڵەیان گەمارۆ داوە و تەنانەت لەکاتی دەستبەسەر کردن ئیزنیان نەداوە کە جلەکانیان لە بەر بکەن. ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەو ئاریا و هەورام بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردسانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385279/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دەستبەسەرکرانی دوو مێرمنداڵ لە سەوڵاوا لەلەیەن ئیتڵاعاتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دەستبەسەرکرانی دوو مێرمنداڵ لە سەوڵاوا لەلەیەن ئیتڵاعاتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- #مێهرەبان کشاوەرزی#، چالاکی مەدەنی و خوێندکاری قۆناغی کارناسیی باڵای ئەکتەری و خەڵکی شاری #مەریوان#، پاش بانگهێشتکردنی بۆ یەکەی تاوانەکانی دادسەرای ئێڤین، دەسبەسەر کرا و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی ئەو زیندانە کرا.[7]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکەکانی تورک دووجار لەسەریەک گوندی کاڤلکای سنووری شارۆچکەی #دینارتە#ی سەر بە شارۆچکەی #ئاکرێ#ی بۆردوومان کرد. بەڕێوەبەری شارۆچکەکەش دەڵێت: خەڵکی سڤیل بۆ بەرهەمی کشتوکاڵی چوونەتە ئەو گوندە و تاوەکو ئێستاش زیانەکان نەزانراون.[2]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی بەرواری سەر بە #کانی ماسێ#، گوندێکی بوردومان کرد. بە پێی زانیاریەکان، لەو هێرشە ئاسمانیەدا، گوندی #کانی مەزن# بە ئامانج گیراوە. فڕۆکە جەنگیەکان جاری پێنجەمینە ئەو گوندە بوردومان دەکەن. لە ئەنجامی بوردومانەکەدا، بەڕێوبەری قوتابخانەی گوندەکە بەناوی خالد عەبدولڕەحمان، گیانی لەدەستدا.[1]
- بەهۆی هاتنە ناوەوەی شۆفێرانی تورکیا لە دەروازەی #ئیبراهیم خەلیل# و ڕێگرتنی شۆفێرانی باشووری کوردستان، خەڵکی #زاخۆ# خۆپیشاندانیان کرد و گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەکان درووست بوو. بەهۆیەوە دەیان کەس برینداربوون.[7](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385279/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خۆپیشاندان لە زاخۆ=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خۆپیشاندان لە زاخۆ=KTML_ImageCaption_End=
- وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ڕۆژانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە 24 کاژێری ڕابردوودا 443 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 22 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی #چەمچەماڵ# بڵاویکردۆتەوە دانیشتووانی سنووری چەمچەماڵ و دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە، کە لە ئێستادا ڕەوشی تەندروستی قەزاکە لەوپەڕی مەترسیدایە و هەردوو سەنتەری ڕووبەڕووبوونەوە و دەستنیشانکردنی کۆرۆنا و مەڵبەندی تەندروستی ئاسودە پڕبوون لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هیچ جێگایەکیان تیادا نەماوە بۆچاودێری کردنی نەخۆشەکان. هاوکات هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا تەندروستی چەمچەماڵ داوا لە هاوڵاتییان دەکەن، ڕەچاوی ئەم بارودۆخە خراپە بکەن و هەتا بکرێت خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان پشتگوێ مەخەن و بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا.[5]
- هەردوو بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەی فێرکاری #ڕانیە# و #قەڵادزێ# دەستیان لەکار کێشایەوە.[2]
- لەسەر پرسی لادانی بەرپرسانی کورد لە #کەرکووک# و کێشەی زەوی و زاری کورد و تورکمانەکان و چەند پرسێکی دیکە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک و چەند بەرپرسێکی ئیداری پارێزگاکە بۆ پەرلەمانی عێراق دەکات.[2]
- خاوەن ڕێستۆرانت و خواردنگە و کافتریاکان لەبەردەم پارێزگای #هەولێر# گردبوونەوە و داوادەکەن شوێنەکانیان بکرێتەوە.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار) =KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385279/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خاوەن کافتریا و ڕێستۆرانتەکانی هەولێر داوای کردنەوەی شوێنەکانیان دەکەن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خاوەن کافتریا و ڕێستۆرانتەکانی هەولێر داوای کردنەوەی شوێنەکانیان دەکەن=KTML_ImageCaption_End=
- بۆ ڕۆژی دووەم لەسەر یەک ژمارەیەک لە مامۆستا و فەرمانبەر و مووچەخۆرانی شاری #کەلار# لە بەردەم بینای ئیدارەی #گەرمیان# گردبوونەوەی لەدژی بڕینی مووچەکانیان و خوازیاری ئەوەن کە مووچەکانیان بە تەواوەتی بدرێت.[3]
- مامۆستای زانکۆ و پێشمەرگەی دێرین پرۆفیسۆر دکتۆر محەمەد کەساس جەباری سەرۆکی بەشی کوردی لە زانکۆی #سلێمانی# بە جەڵدەی دڵ کۆچی دوایی کرد.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی #عەفرین# ڕایگەیاند، چەتەکانی سکور ئەلشیمالی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیاتر لە 10 هاوڵاتی مەدەنیان لە عەفرین ڕفاندووە.[1]
- دەستەی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، 34 کەسی دیکە لە ڕۆژئاوای کوردستان تووشی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# بوون.[2]
- بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەی تل حەمیس و خانەوادە و کەسوکاری شەهید، تەرمی ئەسەد عەلی #شەڕڤان#ی هێزەکانی ئەرکی خۆپاراستن کە لە 16ی ئاب لە دێرزۆر شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهیدان لە ناوچەی تڵ حەمیس بەخاک سپێردرا.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$دەرەوەی کوردستان$
- بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی گەنجینەی تورکیا، حکومەتی ناوەندی وڵاتەکە کورتهێنانێکی پێوانەیی لە بودجەکەی تۆماردەکات بەبڕی 29 ملیار و 700 ملیۆن لیرە، کە یەکسانە بە 4 ملیار و 20 ملیۆن دۆلار، لە بەرامبەریشدا لیرەی تورکی ئاستی پێوانەیی لە نزمبوونەوە تۆمارکرد بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی و بەهای 100 دۆلاری ئەمەریکی گەیشتە 740 لیرەی تورکی. لە ئەنجامیشدا وەبەرهێنەران بە ڕەشبینیەوە لە هەنگاوەکانی بانکی ناوەندی تورکیا دەڕوانن.[4]
- مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیی هاوبەش لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە واشنتن، داوای لە بەغدا کرد لەسەر بودجە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕێکبکەوێت.[2]
- #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، هیچ هێزێکی داگیرکار ناتوانێت وڵاتەکەمان لە سەرچاوەکانی نەوت و گازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بێبەش بکات.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Ժամանակագրություն միջոցառումներ