شاری #سلێمانی# لە ساڵی 1784 لە لایەن #ئیبراهیم پاشای بابان#ەوە ئاوەدانکراوەتەوە. ئیبراهیم پاشا شارەکەی بە ناوی باوکییەوە (سلێمان) پاشا ناوناوه. سلێمانی جگە لەوەی دەبێتە پایتەختی #میرنشینی بابان# لە هەمانکاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکه.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/94/0049.JPG=KTML_Photo_Alt=سلێمانی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/94/0049.JPG=KTML_Photo_End=
بەشە دیالێکتی #سۆران#ی لە ناوچەکەدا پەرە دەستێنێ و دەبێتە زمانی خوێندن و نووسین بە جۆرێک کە بەشە دیالێکتی گۆرانی لە ناوچەکەدا بەرەو کەمبوون و نەمان دەچێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لە ساڵی 1851 وە لەناوچوونی دەوڵەتی عوسمانی لە #جەنگی یەکەمی جیهان#ی، شاری سلێمانی دەخرێتەسەر کۆماری ئێراقی ئەمڕۆ. لە ساڵی 1922 تا 1924 شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحمود بووە. شاری سلێمانی جگە لەوەی لانکەی ڕۆشنبیر و تێکۆشەران بووە، مەڵبەندی هەڵگیرسانی شۆڕش و ڕاپەڕینیش بووە لە مێژووی کوردستاندا. پارێزگای سلێمانی لە چەند شارۆچکەیەک پێک هاتووە گرنگترینیان شارۆچکەی #پێنجوێن#ە کە وەک دەرزوازەیەکی گەورە واەیە لەسەر سنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
پاش ئەویش #چەمچەماڵ# بە پلەی دووەم دێت کە دەروازەی دووەمی شارە ڕووی ناوچەکانی خوارووی ئێراق. سلێمانی بە هاوینەهەوارەکانی وەکوو هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا و بیارە و تەوێڵە و سەرچاوەی زەڵم و #سەرچنار# و #دوکان# و #سەرتەکی بەمۆ# و #کونەماسی# و ئەزمڕ و قەرەداغ و بەناوبانگە چەندین هاوینەهەواری دڵ ڕفێی دیکەش. پارێزگای سلێمانی دوو بەنداوی گەورەی تێدایە وەک بەنداوی دوکان و #دەربەندیخان# کە ئەوانیش وەک ناوچەیەکی گەشتیاری ناوزەند دەکرێن و بەهاران خەڵکێکی زۆر ڕوویان تێدەکات.
لەناو شاری سلێمانیدا چەند مەزارگایەکی بەناوبانگی تێدایە و وەک مەزارگەی #کاک ئەحمەدی شێخ# و #شێخ مەحمودی حەفید# کە لەناو #مزگەوتی گەورە#ی شاری سلێمانیدان، شاری سلێمانی بە پایتەختی ڕۆشنبیری کوردستان دادەنرێت لە ئێستادا بە هۆی ئەو ڕۆشنبیرییە فراوان و دێرینەی کە هەیەتی، بە شاری هەڵمەت و قوربانیش ناوی دەرکردووە بە هۆی ئەو قوربانییە گەورانەی کە خەڵکی ئەم شارە لە سەردەمی ڕژێمدا پێشکەشیان کردووە. سلێمانی گەورەترین زانکۆی تێدایە لە هەرێمی کوردستاندا کە بە #زانکۆی سلێمانی# ناسراوە، گەلێک شوێنەواری دێرین و مێژوییش هەن لەم پارێزگایەدا، وەکوو گردی #یاسین تەپە# و ئەشکەوتی #قزقاپان# و ئەشکەوتی هەزار مێرد. شاری سلێمانی لەپاش ڕاپەڕینە گەورەکەی ئاداری ساڵی 1991 یەکەوە فراوان بوون و پێشکەوتنێکی لە بەر چاوی بەخۆوە دیوە و بە ئارامترین پارێزگاش دەژمێردرێت لە ئێراقدا، بەو هۆیەوە لە زۆربەی پارێزگاکانی دیکەی ئێراقەوە خەڵکێی زۆر ڕوویان تێکردووە و بووە بە پەناگای ئەو هاووڵاتییانەی کە لە خواروی ئێراق و ناوچەکانی ناوەڕاستەوە ڕوودەکەنە ئەو شاره، ئاستی ئابووری دانیشتووانەکەشی بە شێوەیەکی گشتی مامناوەندە. شاری سلێمانی ڕۆژبەڕۆژ گەشە دەکات و لە بناری چیای #گۆیژە#دا قەشەنگ ترو جوانتر دە بێت.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 489,789 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!