شەرفخان کوڕی شەمسەدین بەدلیس لە ساڵی 25-02-1543 لە گوندی گەرمەڕووی سەربە شاری قوم لەئێرانی عەجەم لەدایکبووه.
لە دیوەخانی شاتەهمان سپی یەکەم لە ساڵی (1543 تا 1576) لەگەڵ کوڕەکانی ئەودا ژیاوه. لەئێران شا ئیسماعیلی سەفەوی ساڵی 1576 پایە و نازناوی میری میران دەبەخشێتە شەرەفخان و دەیکاتە سەرۆکی هۆزی کوردەکانی ئێران.
لەکانوونی دووەمی ساڵی 1578 لەجەنگی نێوان ئێرانییەکان و عوسمانییەکان دا پشتی ئێرانییەکان بەردەدات و لایەنگری عوسمانییەکان دەکات بەخۆی و 400 چەکدارەوە دژ بە ئێران دەوەستێ سەرکردایەتی عوسمانییەکان دەکات لە ساڵی 1589 سوڵتان مورادی سێیەم دژ بە ئێرانییەکان پایە و نازناوی خان دەبەخشێتە شەرەفخان و دەیکاتە میری ویلایەتی بەدلیس لە ساڵی 1590 واتا لە تەمەنی 53 ساڵیدا جڵەوی فەرمانڕەوایی خۆی دەداتە دەست کوڕەکەی خۆی شەمسەدین بەگ.
لە ساڵی 1591 تا 1592 دەست دەکات بە نووسینی شەرەفنامە و لە 04-08-1597 لە نووسینی شەرەفنامە تەواو دەبێت و پوختەی نووسینەکانی لەدوا دوای ساڵی 1597دا کۆتایی پێهێنا بەم جۆرە پڕۆژەی تۆمارکردنی کوردی ئەنجامدا.
میر شەرەفخان لە ساڵی 1012ی کۆچی دا بەرانبەر بەساڵانی 1603-1604ز کۆچی دوایی کردووە. بەساڵنامەی زایینی 60 ساڵ ژیاوە و بەساڵنامەی کۆچیش 63 ساڵ ژیاوه.
شەرفنامەگەلێ بابەتی سەرەکی و گرنگی گرتۆتەخۆ وەکوو ئەمانەی خوارەوه:
1- حکوومەتە کوردییەکانی مەڕوانی و حەسنەوی و فەضلەوی و ئەیووبی.
2- حاکمە کوردییەکانی پشتاوپشت حوکمڕانیان کردووه.
3- ئەو حاکمە کوردانەی پارەیان لێداوە و وتاریان بەناو خوێنراوەتەوه.
4- جگە لەمانەش بەدوورو درێژی باسی حکوومەتی بتلیسی کردووه.
ئەم پەرتووکەی شەرفنامە لە کۆنەوە گرنگییەکی زۆری پێدراوەلە ساڵی 978ی کۆچی بەرانبەری 1667ی زایینی لە زمانی فارسیەوە لەلایەن شامی ناوێکەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی تورکی و لەدواییدا ولیامینۆفی ڕووسی کردوویەتییە ڕووسی و بەچاپی گەیاندووە و کارمۆی مێژوونووسی فەڕەنسیش کردویەتییە فەڕەنسی و لە میسریش مێژوونووسی کورد لە چلەکانی سەدەی ڕابردوو بە فارسی چاپی کردووە و #مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی# لە ساڵی 1953دا بەپەراوێزی بەنرخەوە کردوویەتییە عەرەبی و بەچاپی گەیاندووە دواجاریش #هەژار موکریانی# بەپەراوێزو پێشەکیەکی درێژەوە کردوویەتییە کوردی و لە ساڵی 1972دا لەچاپخانەی #کۆڕی زانیاری کورد# لەبەغدا لەچاپ دراوه.