لەگەڵ گەیشتنت بەشارۆچکەی کۆیە لەسەربەرزایێکدا قەڵایەکی کۆن دێتە بەرچاو کە پێی دەڵێن سەرا. ئەم قەڵایە مێژووی درووستکردنی بۆسەردەمی ئاشورییەکان دەگەڕێتەوەو لەسەر دەمی میر محەمەد پاشای ڕەواندوز لەسەر شوێنەواری قەلای ئاشووریەکاندا قەلایەکی درووست کرد، لەسەردەمی عوسمانیشدا کرا بە قشلە کە تا ئێستا پشکنینی ئەوتۆی بۆ نەکراوە. ئەم قەڵایە لە چەندین ژووری گەورەو بچووک پێکهاتووە لەناوەڕاستیدا گۆڕەپانێکی گەورە هەیە کە لەسەردەمی زوودا بۆ مەشقی سەربازی بەکار دەهات.
لەسەردەمی والی عوسمانی (مدحت پاشا) ساڵی (1869 - 1872) کە فەرمانڕەوای بەغدا بووە دەگەڕێتەوە. قشڵەی #کۆیە# بە مەبەستی سەربازی درووستکراوە کە پێکهاتووە لە شوورەیەکی بەرز و چوار قوللە و چەند ژوور و هۆڵێک لە ناوەوە. هەروەها لە ناوەڕاستی دیواری ڕۆژهەڵاتیدا لە ڕێگەی (2) دوو پلیکانەوە سەردەکەویت بۆ نهۆمی دووەم کە لە (5) پێنچ ژوور و (3) سێ بەر هەیوان پێک دێت.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 28,388 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!