سەرەتا وەک دەزگەیەکی چاپ و بڵاوکردنەوەی پەرتووک لە 04-07-2000 لە شاری #هەولێر# دامەزراوە. لە ماوەی نزیکەی 27 مانگدا 103 پەرتووکی جۆراوجۆر لە بواری مێژوو، سیاسەت، هزر و کۆمەڵگە و کولتور و ئەدەبدا بڵاو کردووەتەوە. دوای لە کاروەستانی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ، لە سەرەتاکانی ساڵی 2005ەوە دیسانەوە دەستی بەکار کردووەتەوە.
ئێستا دەزگەی موکریانی لە سێ بەشی سەرەکی پێک هاتووە:
بەشی چاپ و بڵاوکردنەوەی پەرتووک
ئەم بەشە، بە پلەی یەکەم بایەخ بە وەرگێڕان و چاپ و بڵاوکردنەوەی پەرتووکی سەرچاوە و زانستی لە بواری سیاسەت، کۆمەڵناسی، مێژوو، هزر و فەلسەفە، بەرهەمی ئەدەبیی جیهانی (ڕۆمان) و... دەدات. ئەگەر چی خۆی وەک بەشێکی تایبەت بە پەرتووکی وەرگێڕدراو ناساندووە بەڵام بە مانای ئەوە نییە پەرتووکی نووسینیش چاپ و بڵاو ناکاتەوە. ئامانجی ئەم بەشە بەشداریکردنە لە دەوڵەمەندکردنی پەرتووکخانەی کوردی بە سەرچاوە و ژێدەر لەو بوارانەی سەرەوەدا.
گۆڤاری توێژینەوە
بایەخ بە بابەتە سیاسی و کۆمەڵایەتی و مەعریفییەکان دەدات.
بنکەی توێژینەوە
گرنگی بە توێژینەوەی کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتی و هزرییەکانی گۆڕەپانی هەرێمی کوردستان دەدات. لەم کارەشدا لایەنی عەمەلیبوونی توێژینەوەکانی جێی بایەخە.