ناو: محەمەد ئەمین
نازناو: سیراجی
ڕێکەوتی لەدایکبوون #23-09-1934# ز.
شوێنی لەدایکبوون: شاری #مەهاباد#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
=KTML_Bold=ژیاننامە=KTML_End=
لە ساڵی 1963ز. ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە و لە ڕیزی پێشمەرگەی کوردستان دەستی بە خەبات کردووە.
لە ساڵانی 1971 تا 1979ز. بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی #حیزبی دێموکراتی کوردستان#ی ئێران.
دواتر لە ساڵی 1980ز. ڕووی لە هەندەران کردووە و لە ستۆکهۆڵم نیشتەجێ بووە.
محەمەد ئەمین سیراجی، لە ساڵانی 2008 تا 2010ز. بووەتە ئەندامی کۆمیتەی گشتیی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردستان، لە هەمانکاتیشدا بەرپرسی کۆمەڵەی بەساڵاچووانی کورد بووە لە وڵاتی سوید.
لە تەمەنی 75 ساڵی بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە، لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی #29-05-2010#ز. ماڵاوایی لە ژیان کرد.[1]