یەکێکە لە گوندەکانی شارەدێی شێروانی مەزن، لە شارۆچکەی مێرگەسوور لە پارێزگای هەولێر.
لەڕووی زمانەوانییەوە واتای ناوەکە بەم جۆرەیە:
کێر = ملەی کێو، گەردەنەی شاخ، لای خۆمان وشەکە بە (کەڵ) هەروەها (کووڕ)یش هەیە، زۆر وشەی لای ئێمە کە پیتی (و) یان (ە)ی تێدایە لە کرمانجیی سەروودا بووەتە (ی، ێ) هەردوو وشەی (کەل) و (کووڕ) هەمان واتا دەدەن، (کەل و کووڕ) بە بەرزایی و ترۆپکی و هەرەسەختایی شاخ دەوترێت، بەو جۆرە دەتوانین بڵێین (سەر کێرێ) واتای قوتەی شاخ و هەرە کووڕایی شاخ یان سەر کەل دەدات وشەکانی (کێل) کە بەرزایی و قوتبووەوەی گۆڕە لەگەڵ (کەڵەک) کۆمەڵەبەردی سەریەکنراو و بەرزکراوە (کەڵ) بەرز وەک (کەڵەگەت).
هاوڕێ جەلال
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,004 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!