دهوک/وشە. نەوزاد هلۆری-
لەو ڕۆژانەی کە هاووڵاتییەکانی شنگال ئاوارەی چیای شنگال بوون، ئافرەتێکی دوو گیان لە چیاکە منداڵێکی بە تەندروستییەکی باشەوە لە دایکبوو، ئێستاش دوای ڕزگارکردنی ئاوارەکانی چیاکە، منداڵەکە ناونراوە (چیا).
مەعاف حوسێن یەکێکە لە کەسوکاری ئەو خانەوادەیەی منداڵەکەیان لەچیای شنگال لە دایکبوو بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەو منداڵە لە ڕۆژێکی زۆر ناخۆش و کارەساتبار لە دایک بوو، کە لەو کاتەدا ئێمە هیچ هیوایەکمان بە ژیان نەمابوو، بەڵام ئەو چاوەڕێی ژیان بوو، خۆشبەختانە ئێمەش هیوامان بە مانەوە لە ژیان دروست بوو، ئەویش بە ئومێدەوە چاوی بە دنیا هەڵهێنا.
هەروەها گوتی، دوای ڕزگاربوونمان و گەیشتنمان بە پەناگە ئارامەکان،منداڵەکەش تەندروستی زۆر باشە، بۆیە بڕیارماندا ناوی ئەو منداڵە بنێین (چیا)، بۆ ئەوەی هیچ کات ئەو ڕۆژە ڕەشانەمان لە بیر نەچێتەوە.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 6,204 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!