لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە شاری سلێمانی لیژنەی چاودێری ڕێستۆرانت و کافتریا و یانەکانی شەوانە، سەردانی 103 شوێنیان کردووە و 32 شوێن بەهۆی سەرپێچییەوە غەرامەکراون و دوو شوێنیش دراونەتە دادگا و هەشت شوێنی تریش بەهۆی جۆری سەرپێچیەکەیانەوە داخراون.
فریا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی لیژنەی چاودێری ڕێستۆرانت و کافتریا و یانەکانی شەوانە کە سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانییە بە خەندانی ڕاگەیاند: "ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان بۆ کات بەسەربردن سەردانی یانە و کافتریاکان دەکەن و لیژنەکەیان بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و ڕێکخستنی ئه و شوێنانە بەردەوام سەردان و چاودێری وردی هەموو ئه و شوێنانە دەکات و لە چۆنیەتی مەرج و ڕێنماییەکان دەکۆڵێتەوە و ڕێگری لە هەموو کارێکی ڕێگە پێنەدراو نایاسایی دەکرێت".
سەرۆکی لیژنەکە وتیشی: "1-1 بۆ 01-02-2015 سەردانی 103 شوێنمان کردووە و لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنمایی کارکردنمان کۆڵیوەتەوە و لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوونەکانمان 32 شوێن غەرامەکراون و دوو شوێنیش دراونەتە دادگا و هەشت شوێنیش بەهۆی جۆری سەرپێچییەکەیانەوە داخراون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "هۆکاری داخستن و غەرامەکردنی شوێنەکان لەسەر بنەمای پابەند نەبوون بووە بە مەرج و ڕێنماییەکان و نەبوونی مۆڵەتی کارکردن و کارتی تەندروستی و بەڵگەی مانەوەی ئه و کەسانەی له و شوێنانە کاردەکەن، لەگەڵ هەبوونی یاری بەخت کە دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی کۆمەڵایەتی".
- 09-02-2015
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 8,558 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!