ناو: وسو
ناوی باوک: کێخوا وەسمان
نازناو: مام وسو
$ژیاننامە$
مام وسو (1933-1983) ئەستێرەى سەحەرى بێژینگ بەسەر
مام وسو دواى کێخوا وەسمانى باوکى کەسایەتییەکى دیارى گوندى #ئیلنجاغی گەورە# بووە، دۆست و نەیار بە ژمارەیان داناوە لە ئیلنجاغى گەورە ناوى تەواوى: (وسو وەسمان یوسف مەلاک)ە، ساڵى (1933) لە بنەماڵەیەکى کێخوازادەى ئیلنجاغى گەورە چاوى بەژیان هەڵهێناوە، لە ڕێگەى هەوڵ وکۆششى خۆیەوە فێرى خوێندنەوە و نووسین بووە، چونکە بەفەرمى لە هیچ قوتابخانەیەک نەیخوێندووە، لە سەرجەم کێشەوگرفتەکاندا ڕۆڵى بەرچاوى هەبووە بۆ چارەسەرکردن و بۆچوون و سەرنجەکانى هەمیشە بەهەند وەرگیراون و کارى پێکراوە.
دواى #کێخوا وەسمان# لەڕووى قۆناغ و پیاوەتییدا شوێنى گرتەوە، بنەماڵەکەشى ڕۆڵیان هەبووە بۆ گەشەى بیرى نەتەوایەتى لە شۆڕشى ئەیلولدا، لە ساڵى (1958) مام وسو پەیوەندى دەکات بەڕێکخستنەکانى #پارتی دیموکراتی کوردستان# یەکەمجار کە پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلول هاتنە وراتى #کۆیە# دەچنە ماڵى کێخوا وەسمانى باوکى لە ساڵى 1961، لە ساڵى (1976)ەوە بەهۆى پەیوەندییان لەگەڵ شێخەکانى تاڵەبانیدا دلسۆز وپەرۆشى سەرکەوتنى شۆڕشى نوێ بووە، یارمەتیدەرێکى باشى (#ئەنوەر نادر#)بووە لە (کۆمەڵەى هەرەوەزى جوتیاران)ى #تەقتەق# بۆ بەهێزکردنى ئەندامانى ڕێکخستنى کۆمەڵەى مارکسى لینینى کوردستان و شۆڕشى نوێ، لە ناوەڕاستى شەستەکانى سەدەى ڕابردوو لە خوارووى خۆراواى کۆیە تاوەکوو بەستى شەرغە وەک نوێنەرى (#مەلا مستەفا بارزانی#) ڕابەرى شۆڕشى ئەیلول دیاریکراوە، لەلایەن خەڵکى سنوورەکەوە بەڵام بۆ (شێخ کاکەسوور تاڵەبانى)ئامۆزاى مام جەلالى ڕەتکردووەتەوە.
هەستێکى بەرزى نیشتمانپەروەرى هەبوو، زۆر جاران ئەو دوو دێرە هۆنراوەیەى دەووتەوە:
کوردێکم دەوێ، چاپوک وپتەو
سەفەرێک هەیە، بۆم بکا بەشەو
نەهێڵێ تورک وعەجەم بزانن
چونکە داگیرکەرانى کوردستانن
لەجیابوونەوەى باڵى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان بەبیانووى هەوادارى بۆ باڵى مەکتەبى سیاسى (2) مانگ لەلایەن هێزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە ڕاپێچى گرتوخانەى (#هیران#) کراوە لەگەڵ (مامۆستا زاهیر وەسمان یوسفى برایى و مەحمود حەمەد مەلاکى ئامۆزایەوە)، بەردەوام هاوکارى شۆڕشى کردووە بەپێدانى زانیارى و شاردنەوەیان و دابینکردنى پێداویستییەکانیان بەگوێرەى تواناوە، لە بوارگەلى وەک (نیشان شکێنى و ڕاو و شکار و کشتوکاڵ و ئاژەڵدارى و وەستاى درووستکردنى خانوبەرە) لێهاتوو بووە، لە ماوەى (50) ساڵى تەمەنى بوێر و خۆگر و قسەخۆش و خواناس و نوێژ و ڕۆژیگرتووە، پیاوێکى کاسب بووە دواکارى مامەڵەى کڕین و فرۆشتنى کردووە، بەداخەوە لە ڕۆژى (#11-10-1983#)ل ەگەڵ دوو هاوسەفەر و هاوڕێى بەناوەکانى ( بایز سمایل محەمەد لەدایکبوى 1930 وعەلى حەمەد سمایل لەدایکبووى 1934)کە خەڵکى گوندى (کونەگورگ)ى دارەتووى نزیک هەولێربوون، بەکارێک هاتبوونە ناوچەکە لە گوندى (#شیواشۆک#ى سەرێ-کوردان) هەلیکۆپتەر شەهیدى کردن، دوا مەنزلى مام وسو لە گۆڕستانى شەهیدانى شارى کۆیە بەخاک سپێردراوە. [1]