ناو: عەلی
نازناو: عەلی ئیلنجاغی
ناوی باوک: مەحمود
$ژیاننامە$
نووسینی: #ئاراس ئیلنجاغی#
عەلى مەحمود کادیرى شۆڕشى نوێ
ناوى تەواوى (عەلى مەحمود حەمەد ڕەسوڵ مەلاک)ە، ساڵى (1954) لە خێزانێکى کوردپەروەرى نیشتمانپەروەرى #ئیلنجاغى گەورە# هاتۆتە ژیانەوە، خوێندنى سەرەتایى لە (#تەقتەق#) و ناوەندى لە (#کۆیە#)و ئامادەیى کشتوکاڵى بەپلەى یەکەم لە شارى (کەربەلا) تەواو کردووە، دواتر بۆ ماوەى (23)مانگ لە (موسڵ و دیوانییە و#کەرکووک# وعەماڕە و #سەنگەسەر# و #ڕانیە#) سەربازێکردووە، لە (04-01-1979)لە فەرمانگەى (تاقیگەى بیناسازى) ناوچەى باکوور- لەبەڕێوەبەرایەتى تاقیگەى بیناسازى #هەولێر# بە ناونیشانى (یاریدەدەرى تاقیگە)دامەزراوە، تێکەڵابوونى بەسیاسەت و کارى ڕێکخراوەیى دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایى شەستەکانى سەدەى ڕابردوو و تێکەڵاوى لەگەڵ بالى مەکتەبى سیاسى #پارتى دیموکراتى کوردستان# (جەلالى) هەبووە، هەر بۆیە ساڵى (1969)کە خوێندکارى پۆلى یەکەمى ناوەندى بووە لەلایەن دەزگاى پاراستنى پارتى دیموکراتى کوردستان دەستگیر دەکرێت و لە #گۆمەشین# (سابیرئاغاى دۆڵەبەکرەیى) لێکۆڵینەوەى لەگەڵ دەکات بەتۆمەتى کادیرى پێشکەوتووى باڵى مەکتەب سیاسى (جەلالى) هەژمارکراوە، ساڵى (1971)پەیوەندى بە (یەکێتى قوتابییانى کوردستان)کردووە، لە هەمان ساڵدا لە کۆبوونەوەى (کەندەکۆخ) لەڕەزەکانى (#حەمامۆک#)ی کۆیەوە پەیوەندى بەرێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە دەکات سەرشانەکەى (ئەکرەم عەبدولواحید کۆیى) بووە، دواتر بارەگاى یەکێتى قوتابییانى کوردستانى لە گوندى ئیلنجاغى گەورە کردووەتەوە، هەروەها لە ساڵى (1974-1975)شەهید ئاودێر عەبدوڵڵا دەناسێت ئەو خوێندکار بووە لە کەربەلا و شەهید ئاودێریش لە شارى حیللە خوێندویەتى و داواى لێکردووە خوێندکارە کوردەکان ڕێکبخات، عەلى ئیلنجاغى دەتوانێت لە (20)خوێندکارى کوردى ئامادەیى کشتوکاڵى کەربەلا (16)قوتابییان ڕێکبخات و ببنە ئەندام لە ناوچەى (فوراتى ناوەڕست)، لەم کار و چالاکییە سیاسى و ڕێکخراوەییەى بەردەوام دەبێت تاوەکوو نسکۆى ساڵى 1975.
دواى نسکۆى شۆڕش لە ڕێگەى (گوشاد عەبدولرەحمان)ەوە پەیوەندى دەکات بەڕێکخستنەکانى (کۆمەڵەى مارکسى لینینى کوردستان)، لەکۆتایى ساڵى 1978سەربازى تەواو کردووە، لەکۆتایى ساڵى 1981بانگى سەربازى دەکرێتەوە بۆ جارى دووەم، یەکسەر لە ساڵى 1982پەیوەندى دەکات بەهێزى پێشمەرگەى کوردستان و لە (#زەلێ# و #ناوزەنگ#) لەسەرکردایەتى لەکەرتى (بەندیخانە) لەلاى (عەلى شایمار)کە فەرماندەى کەرت بووە دەبێتە پێشمەرگە، پاش ماوەیەک گواستراوەتەوە تیپى 86ى دەشتى هەولێر لەکەرتى (1)کە شەهید (هاوڕێ #کاوە مەخمورى#)فەرماندەى کەرت بووە، پاش ماوەیەک دەبێتە ئەندام پۆلى کۆمەڵەى ڕەنجدەرانى کوردستان و ڕابەرسیاسى کەرت، لەگەڵ تیپەکەى وەک هێزى پشتیوانى لە مانگى ئۆکتۆبەرى ساڵى 1982دەچنە ڕۆژهەڵاتى کوردستان لە شەڕگەى ئاڵوەتان و کونەمشکە و ساوان دژى ڕژێمى کۆمارى ئیسلامى ئێران و هاوکارێکردنى هێزە کوردستانییەکانى ڕۆژهەڵات، لە #05-06-1983# بەشدارى داستانى #گردەسۆر#ى کردووە، ساڵى 1983 لە کەرتى ڕێکخستنى پێشمەرگەوە گواستراوەتەوە کەرتى ڕێکخستنى دەشتى هەولێر و بووە بەئەندام پۆلى #دێدەوان#، لە مانگى (10ى 1983)لەکۆنفراسى ناوچەیى بووە بە ئەندام کەرتى ڕێکخستن و مەلا خدر مامەند قەرەبەگى لێپرسراوى کەرتەکە بووە، دواى ئەو کۆنفراسە ناوچەییە بۆ ماوەى مانگێگ لە (کانى توو)دەزگاى ڕۆشنبیرى کۆمەڵەى ڕەنجدەرانى کوردستان خولێکیان بۆ دەکاتەوە، ساڵى 1986-1988 بەهۆى جیاوازى فکریی و ڕێکخراوەییەوە لە گوندى ئیلنجاغى گەورە دادەنیشێت، لە ڕاپەڕینى 1991ەوە لەگەڵ محەمەد ئەحمەد ئیلنجاغى بەشدارییەکى کارایانکردووە و لەڕزگارکردنى هەولێر و کەرکووک، دواى ڕاپەڕین لە #شەقڵاوە# دەبێتە فەرماندەى کەرت لە تیپەکەى (عوسمان بانى مارانى)، پاش ماوەیەک دەبێتە لێپرسراوى (کەرتى ڕێکخستنى #بنەسڵاوە#)، لە1-7-1993دەبێتە (نەقیب)لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئاساییشى هەولێر، پاشماوەیەک دەبێتە (ڕائید)و لێپرسراوى ئیدارە، لە مانگى (4)ى 1996خولى ئەفسەرانى لەقەڵاچوالانى تەواو کردووە، لە مانگى (7)ى 1999بە (تەنسیب) لە ئاساییشى #قەڵادزێ# دانراوە، دواتریش لەبەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پشدەر دەست بەکاردەبێت، تاوەکوو (04-08-2005) بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەڵادزەى بووە، ماوەیەکیش یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتییە لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ڕەگەزنامەى هەرێمى کوردستان بووە لە هەولێر، ئێستا بە پلەی عەمید خانەنشینە.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 9,623 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!