کاروانسەرای #کۆیە# یان خانی گەورە
خانی گەورەی کۆیە تەمەنی 157ساڵە بە یەکێک لەشوێنەوارەگرنگەکانی باشووری کوردستان وناوچەکە دادەنرێت.
خانی گەورە کە بە (کاروانسەرای کۆیە)ش ناسراوە، ساڵی 1860لەلایەن (مەحمود ئاغای غەفوری)یەوە درووستکراوە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەخانێکی دەگمەن دادەنرێت و تەنیا لە شاری #ئامەد#ی باکووری کوردستان کاروانسەرای لەو شێوەیە هەیە، لەدوو نهۆم پێکهاتووە و 53 ژوور لەخۆی دەگرێت، نهۆمی سەرەوە شوێنی پشوو ومانەوەی بازرگانەکانە و خوارەش شوێنی وڵاغەکان وکەلوپەلی بازرگانەکان بووە.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,113 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!