هەڵمەتی پاککردنەوەی شاری سلێمانی بۆ لابردنی شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ و خانەکان بەردەوامە و بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری شارەوانی ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی یاسا دەکەینەوە.
رزگار ئەحمەد، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری سەرۆکایەتی شارەوانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، بەشی زیادەڕەوی و خزمەتگوزاری شارەوانی و هێزە ئەمنییەکان، هەڵمەتی لابردنی شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ و خانەکان لە سنووری ماستەر پلانی شاری سلێمانی بەردەوامە و هەموو ئەو خانانەی کە دەکەونە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانەوە لادەبرێن.
ڕاشیگەیاند، سەرجەم خانە نایاساییەکان تێکدەدرێن و تائێستا نزیکەی 100 گەوڕی جۆراوجۆر لەناوبراون و دەست بەسەر ئەو ئاژەڵانەدا دەگیرێت کە لە شەقام و ناوەندی ڕێگاکاندا دەلەوەڕێنرێن، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت تا کۆتایی بەو دیاردەیە دەهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، سنورەکانی گەڕەکی شێخ عەباس و وڵوبە و قلیاسان و قولەڕەیسی-مان پاککردۆتەوە و لەئێستاشدا لە گەڕەکەکانی ڕاپەڕین و تاسڵوجە دەگەڕێین و هەرکەسێک دوبارەی بکاتەوە دەست بەسەر ئاژەڵەکەیدا دەگیرێت و بۆ هەر سەرئاژەڵێکیش 200 هەزار دینار غەرامە دەکرێت.
10-05-2017
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 11,596 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!