ناو: فوئاد
ناوی باوک: حەسەن حسێن
نازناو: فوئاد ڕەوەند
$ژیاننامە$
لەدایکبووی ساڵی 1958ی هەولێر.
ساڵی 1971 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە.
ساڵی 1974 لە دامەزرێنەرانی دەستەی ڕێبەرانی تەندروستی لە ئۆردوگای زیۆەی پەنابەران لە ئێران بووە.
ساڵی 1975 لەدوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول تا ساڵی 1998 دوور لە کوردستان ژیاوە.
ساڵی 1977 لە دامەزرێنەرانی تیپی نەتەوایەتی تۆڵە.
ساڵی 1979 لەگەڵ هاوبیرانی لە تیپی نەتەوایەتی تۆڵە پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی سۆشیالیستی کورد (پاسۆک) دەکەن.
ساڵی 1996 پێشکەشکاری مەراسیمی کارەساتی هەڵەبجە لە زانکۆی تاران.
ساڵی 1999 بەرپرسی ناوەندی ڕۆشنبیری سۆران.
ساڵی 2000 ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕۆشنبیری ڕواندز.
ساڵی 2003 سکرتێری یانەی وەرزشی زاگرۆس لە سۆران.
ساڵانی 2004 -2006 ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری کۆوار لە سۆران،.
ساڵی 2005 ئەندامی دامەزرێنەری پەیمانگای کوردستان بۆ پرسە سیاسییەکان لە هەولێر.
ساڵی 2010 بەکالۆریۆسی مێژوو گشتی لە زانکۆی سەڵاحەدین.
ساڵانی 2014 -2021 بەرپرسی دەستەی ئێنسکلۆپێدیای پارتی.
ساڵی 2026 ماستەر لە مێژووی هاوچەرخی کورد لە زانکۆی سەڵاحەدین.
خاوەن پەرتووکخانە و ئەرشیڤخانەی کوردناسی. چالاکوان لە بواری ژینگە. [1]