بەخزمە خزمە کردی بە قوزما
خزم وخوێش جێگەی متمانەیە و هەموو جۆرە ڕاسپاردەیەکی بەو هۆیەوە لەلا دادەنرێت، هەندێک جاریش ئەو خزمە ناتوانێت لە ئاستی ئەو ڕاسپاردەیە بێت و ناپاکی لێ دەکات، کەواتە ئەو ئیدیۆمە بۆ کەسێک بەکاردەهێنرێت کە بەهۆی نزیکی و خزمایەتی توانیویەتی ستەمێکت لێ بکات کە کەسی تر نەیتوانیووە ئەو نادادیەت بەرانبەر بکات. [1]
بە خزمە خزمە، کردی بە قوزما.
خەڵکی خۆپەرست و بەرژەوەند پەرست، لەپێناوی بەدیهێنانی مەرام و مەبەستەکانیدا، هەمیشە خۆی لە کەسانی تر نزیک دەکاتەوە، هەروەها سەرەتا وەک خزم و کەس دەچێتە پێشەوە، لەگەڵ ئەوەدا لەڕاستیدا کەسی یەکتریش نین، بەڵام دواجار مەرامە خراپەکانی لەگەڵیدا جێبەجیدەکات، تووشی زیان و ئابڕووچوونی دەکات. واتە: بە کەسێک ئەوترێ کە بە قسەی خۆش خۆی بسەپێنێ بەسەر کەسێکی تردا.[ڕێبوار جەمال سەگرمە]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,285 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!