دواڕۆژ، #زریان محەمەد#
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامێتی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت چاودێریکردنی لیژنەکانیان بە بەراورد بەساڵی 2016 زیادی کردوە.
گۆران قادر حەمە فەرەج سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، لیژنەکانیان لە ساڵی 2017دا (31444) سەردانیان ئەنجام داوە، ئەمە لەکاتێکدا لە ساڵی 2016دا (18731) سەردانیان کردووە. لەبارەی سەرپێچیشەوە لە ساڵی 2017دا (2736) سەرپێچی تۆمارکراوە، بەڵام لە ساڵی 2016دا ژمارەی سەرپێچییەکان (1732) سەرپێچی بووە.
ڕاشیگەیاند، لە ساڵی 2017دا (3475) پسولەی ئاگادارکردنەوەیان بۆ دوکان و مارکێت و شوێنە بازرگانییەکان و (263) حاڵەتی داخستنیشیان هەبووە، بەڵام لە ساڵی 2016دا (2646) پسولەی ئاگادارکردنەوە و (105) حاڵەتی داخستنیان هەبووە، هاوکات لە ساڵی 2017دا (16) حاڵەتی ڕوبەڕوکردنەوەی دادگایان هەبووە، لە کاتێکدا لە 2016دا تەنها (8) حاڵەتیان هەبووە کە ڕووبەڕوی دادگایان کردووەتەوە.
لەبارەی بڕی تەلەف و پارەی غرامەیشەوە، گۆران قادر ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2017دا (415) تۆن و (302) کیلۆگرام خۆراک و شەمەکی نەشیاویان بۆ بەکارهێنان تەلەف کردووە، بەڵام لە ساڵی 2016دا ئەو بڕە تەنیا (236) تۆن و (375) کیلۆگرام بووە، سەرجەمی غرامەی مادییش لە ساڵی 2017دا (226)ملیۆن و (100) هەزار دیناری عیراقی بووە و زۆرترین غرامەش لە مانگی (8)دا بووە، ئەمە لە کاتێکدا لە تەواوی ساڵی 2016دا بڕی (119) ملیۆن و (595)هەزار دینار غرامەی ماددی کراوە.[1]
#03-01-2018#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,209 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!