بە ئاگاداریی بیروڕای گشتی، میدیاکان، و دەزگا پێوەندیدارەکان دەگەیەنین کە شەوی ڕابردوو سێشەمە لە سەر چوارشەمە 6لەسەر 7ی مارسی 2018، (15 لە سەر 16ی ڕەشەمەی 1396)، هاوڕێ #قادر قادری#، کادر و فەرماندەی لێوەشاوەی #حیزبی دیموکراتی کوردستان# کە بە ماشێنی خۆی بە سەردانێک چووبووە مێحوەری بالیسان_چوارقوڕنە، بە داخەوە درەنگانی شه و دەدرێتە بەر دەسڕێژ و تەرمەکەی کە زیاتر لە 20 گوللەی وێ کەوتووە، لە دەوروبەری ماشێنەکەی لە نزیک گوندی “هەرتەلێ” دۆزراوەتەوە. دەردەکەوێ کە ناوبراو لە دەرەوەی ماشێنەکەی دەسڕێژی لێ کراوە. تەرمەکەی لە لایەن پۆلیس بۆ نەخۆشخانەی ڕانیە ڕاگوێزراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە هەم لە لایەن پۆلیس و هەم لە لایەن دەزگای ئەمنیەتی حیزبی دیموکراتی کوردستانەوە دەستی پێ کردوە.
بە سەرنجدان به ڕابردووی درێژی تێکۆشانی قادر قادری لە حیزبی دیموکراتی کوردستاندا و بە ئاگاداری لەوە کە ئه و کادرە ناسراوەی حیزبی دیموکڕات کێشەی شەخسیی لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێک نەبووە، هەر وەها بە وەبەرچاوگرتنی ئه و ڕاستییەش کە کۆماری ئیسلامی لە دوو ساڵی ڕابردوودا، چەندین پیلانی تیرۆریستیی لە هەرێمی کوردستان لە دژی بنکەکان و تێکۆشەرانی کوردی ڕۆژهەڵات بەڕێوە بردوون، ئێمە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەکرێگیراوەکانی بە ئەنجامدەری تێرۆری ئه و تێکۆشەرەی حیزبمان دەزانین.
وێڕای بەداخبوونمان لە شەهیدبوونی ئه و تێکۆشەرە بە وەجەی حیزبی دیموکرات و هاوخەمیمان لە گەڵ بنەماڵە و هاوسەنگەرانی، زانیاریی زیاتر لە بارەی ڕووداوەکە، هەر وەها لە سەر ژیان و تێکۆشانی شەهید قادر قادری، نوێترین قوربانیی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی، لە بەیاننامەکانی داهاتوودا بە ئاگاداریی بیرورای گشتی دەگەیەنین.
سکرتاریای
حیزبی دیموکراتی کوردستان
#07-03-2018#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 4,358 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!