- 31-10-2018
- 30-10-2018
- 29-10-2018
- 28-10-2018
- 27-10-2018
- 26-10-2018
- 25-10-2018
- 24-10-2018
- 23-10-2018
- 22-10-2018
- 21-10-2018
- 20-10-2018
- 19-10-2018
- 18-10-2018
- 17-10-2018
- 16-10-2018
- 15-10-2018
- 14-10-2018
- 13-10-2018
- 12-10-2018
- 11-10-2018
- 10-10-2018
- 09-10-2018
- 08-10-2018
- 07-10-2018
- 06-10-2018
- 05-10-2018
- 04-10-2018
- 03-10-2018
- 02-10-2018
01-11-2018
- 02-11-2018
- 03-11-2018
- 04-11-2018
- 05-11-2018
- 06-11-2018
- 07-11-2018
- 08-11-2018
- 09-11-2018
- 10-11-2018
- 11-11-2018
- 12-11-2018
- 13-11-2018
- 14-11-2018
- 15-11-2018
- 16-11-2018
- 17-11-2018
- 18-11-2018
- 19-11-2018
- 20-11-2018
- 21-11-2018
- 22-11-2018
- 23-11-2018
- 24-11-2018
- 25-11-2018
- 26-11-2018
- 27-11-2018
- 28-11-2018
- 29-11-2018
- 30-11-2018
- 01-12-2018
باکووری کوردستان
- هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەکانی سەربە ئامەد هەڵیانکوتایە سەر 107 ماڵ.
[2]
- هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ناوەندی شاری ئێلح و ناوچەی کەرجۆس هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و زیاتر لە 10 کەسیان دەستگیرکرد. ئۆپەراسیۆنەی پاکتاوکارنەکەی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامیی هەیە. لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەبری ئۆزدەمیر هاوسەرۆک شارەوانیی دەبەپە لە ئێلح و ئۆزدەمیر و چەندین کەسی تریان دەستگیرکرد.[2]
- بۆ یەکەمجارە لە
ئامەدئامەد و بە گشتی لە باکووری کوردستان لووتکەی ژنانی بازرگان بەڕێوەدەچێت، کە ئامانج لێی بەشداری ئافرەتە لە کەرتی ئابووری و بازرگانی لە تورکیا و لابردنی ئەو ئاستەنگانەیە کە لەبەردەم ژنان لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا هەن.
[1]
باشووری کوردستان
- لە گوندێکی سنووری شارۆچکەی
داقوقداقوق لەسەر کێشەی زەوی، شەڕ لەنێوان کورد و عەرەبی هاوردە دروستبووە و چەند کەسێک بریندار بوون.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا بە بیانووی هەبوونی بارەگاکانی
پەکەکەپەکەکە، گوندەکانی بناری چیای گارە لە سنوری شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی-یان بۆردومانکردووە.
[4]
- ئەمڕۆ،
هەڤرەست شوانهەڤرەست شوان، کە ئەندامی هەرێمی
هەولێرهەولێری
تەڤگەری ئازادیتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و هاوکات خوێندکاری قۆناغی سێیە لە کۆلێژی لوبنانی – فەرەنسی لە بەشی یاسا لە شاری هەولێر، دوای ئەوەی هیچ تۆمەتێکی بەسەردا نەسەپێندرا، ئازادکرا.
[3]
- شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان لە
سلێمانیسلێمانی و
هەڵەبجەهەڵەبجە، سەردانی مەڵبەندی یەکی یەکێتی کرد لە سلێمانی، لە کۆبوونەوەکەشیاندا عارف تەیفوور ڕایگەیاند: بە بێ یەکێتی حکومەت پێکناهێنین.[1]
- فەوجی 9 ی لیوای 37 ی یەکەی نۆی زریپۆشی سوپای عێراق سەربازگەی کەیوانی
کەرکووککەرکووکی جێهێشت.[4]
- بۆ جاری سێیەم ڕاکان سەعید، پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت هێز دەنێرێتە سەر 38 گوندی کوردنشین لە سنووری سەرگەڕان و دووبز و، ناهێڵێت جووتیارانی کورد زەوییەکانیان بکێڵن.[1]
- کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا لە سنوری هەردوو شارۆچکەی
زاخۆزاخۆ و ئامێدی، لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل-ەوە بۆ ناو خاکی باکوور کشانەوە. ئەو کاروانە سەربازییانەی سوپای تورکیا لە نزیکەی 18 بارهەڵگر و 15 ئۆتۆمبێل و ناقیلەی سەربازی پێکهاتبوون.[4]
- ئەنجومەنی شەقام بۆ ماف و ئازادییەکان لەسەر کێشەی سووتەمەنی و پاشکەوتنی مووچە و بەرزبوونەوەی بەهای بەنزین، یاداشتێکی ئاڕاستەی نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی کرد.[3]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەمڕۆ، هێزەکانی پاراستنی سنووری تورک تەقەیان لە هاوڵاتیانی گەڕەکەکانی باکوری شاری
گرێ سپیگرێ سپی لە کانتۆنی فورات کرد، کە دەکەونە سنوری نێوان ڕۆژئاوا و باکوری کوردستان.[3] لە ئەنجامدا منداڵێکی کچی تەمەن 12 ساڵان بە ناوی سارا ڕەفعەت کوژرا.[2]
- ئەمشه و کاتژمێر 20 بە کاتی ڕۆاڤا، سوپای تورکیای داگیرکەر جارێکی دیکە بە چەکی دۆشکە گولەبارانی گوندەکانی چارخلی و کۆر عەلی کردووە لە ڕۆژئاوای
کۆبانێکۆبانێ.[2]
- لە شارۆچکەی تربەسپیی سەر بە کانتۆنی
قامیشلۆقامیشلۆ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ خۆپیشاندانێکی گەورە ساز کرا و هەزاران کەس هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان ئیدانە کرد.[2]
- خولوسی ئەکار، وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەربازانی سوپای وڵاتەکەی و سەربازانی ئەمریکی لە شاری منبجی باکووری سووریا دەستیان بە ئەنجامدانی دەورییەی هاوبەش کردووە.[1]
- سوپای تورکیای داگیرکەر لە دوای هێرشکردنە سەر گوندی تل فەندەر لە کاتژمێر 21:50دا بە چەکی دۆشکا هێرشی کردە سەر گوندی سوسکێ لە 10 کیلۆمەتریی ڕۆژئاوای گرێ سپی دا.[2]
دەرەوەی کوردستان
- شۆن ڕایان، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی
داعشداعش ڕایگەیاند، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بەشێوەیەکی کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش ڕاگرتووە، ئەوەش لە وەڵامی هێرشەکانی تورکیادا. شۆن ڕایان ئاماژە بەوە دەکات، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە پەیوەندیدایە لەگەڵ تورکیا و هەسەدە بۆ ئەوەی بارودۆخەکە هێوربکاتەوە.[1]