نووسینی: فەتانەی حاجی سەید جەوادی (پەروین)
وەرگێڕانی: سەیرانی ڕەحیمی
ئەم ڕۆمانە یەکێکە لە جوانترین و پڕخوێنەرترن ڕۆمانەکان تا ئێستا 34 جار چاپکراوەتەوە.کچێک لە خێزانێکی دەوڵەمەند و ناسراو خوێنەوارو خۆشگوزەراندا دەژی بەناوی محبوبە کارەکتەری سەرەکی ئەم ڕۆمانەیە، لەیەکەم نیگاو بینین دا عاشقی کوڕێکی دارتاش دەبێت کە جگە لە عشقێک هیچ خاڵێکی تری هاوبەش ئەم دوو عاشقە کۆناکاتەوە سەر ئەنجامیش محبوبە تەواوی ئەو خوازبێنیانە ڕەت دەکاتەوە کەلەهاوشانی خۆیدان، ئەو عشقە هەڵدەبژێرێ کە ئاگرێکی وای لەدڵیدا هەڵگرساندوە جگە لەعاشقەکەی بەکەسی ترناکوژێتەوە، تەنانەت ئامادەیە دەستبەرداری خێزانەکەیشی ببێت لەپێناو عشقەکەیدا. هەرواش دەکات، ئیتر عشق ئاوایە. دوای ئەوەی ڕۆژانێکی کەم لەچێژو خۆشی لەگەڵ عاشقەکەیدا بەسەر دەبات ئەوەی پێی دەڵێن مانگی هەنگوینی و کۆتایی دێت ڕووبەڕووی ژیانی ڕاستەقینە دەبێتەوە.ژیانێک کەبۆ محبوبە سەرلەبەری نامۆو جیاوازە، ئەوکاتەی حوکمی دڵ و ئارەزوو تەواو دەبێت و حوکمی عقڵ دێتە ئاراوە. ئیتر لێرەوە ڕووداوە گرنگ و سەرنجڕاکێش و تراژیدیەکان دەست پێ دەکات کە بە جۆرێکن چەندین جار فرمێسک لە چاوەکان بەڕومەتا دێننە خوارەوە.
لەم ڕۆمانە دا
لە ژیان و هەڵبژاردن و بیرکردنەوەکانی محبوبەوە وەڵامی سێ پرسیاری گرنگمان دەست دەکەوێ
یەکەم: محبوبە لەنێوان دوو عشقدایە عشقی کوڕە مامەکەی کە محبوبەی زۆر خۆش ئەوێ لەگەڵ عشقی کوڕە دارتاشێک کە محبوبە خۆشی دەوێ. ئایا بڕیاری زەواج لەگەڵ کامیان باشتر و سەرکەوتوترە ؟ محبوبە کامیان هەڵدەبژێرێ ؟ ئەنجامەکەی چی دەبێ؟
دووەم: عشقێک کە لەیەکەم نیگاو بینین دا درووست دەبێ جوانترو سەرکەوتوترە یان عشقێک وردەوردە لەسەرخۆ بەهێواشی درووست بێ ؟
سێیەم:واقعیانە قسە بکەین کچێک لە ژیانێکی دەوڵەمەندانە و خۆشگوزەران و خوێنەوار و بەنازدا ژیاوەو گەورە بوە ژیانی لەگەڵ کوڕێکدا سەرکەوتوو دەبێ کە هەژار و نەخوێنەوارو هەڵسوکەوتێکی بازاڕییانەی هەیە کە تەنیا عشقێک کۆی کردونەتەوە ئایا بە تەنیا عشقێک دەتوانێت ئەو هەموو جیاوازییە لەبیر بەرێتەوەو ژیانێکی جوان و سەرکەوتوو درووست بکات ؟
ئەم ڕۆمانە فارسیە لە نووسینی فەتانەی حاجی سەید جەوادی
وەرگێڕانی: سەیرانی ڕەحیمی [1]
Կարդալ գիրքը: کازیوەی خومار
Ընդհանուր ստանալ:
1,133 անգամ
Մենք Խնդրում բոլոր գրողների, թարգմանիչների եւ հրատարակիչների տեղեկացնել մեզ, եթե նրանք չեն համաձայնության են իրենց գրքերը ներբեռնել Kurdipedia սերվերում.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 7,269 անգամ