بەبۆنەی کۆچی دوایی #فەوزی ڕەشید#-ەوە #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات کە ئەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کاک فەوزی ڕەشید
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کاک فەوزی ڕەشید مان پێگەیشت، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
خوالێخۆشبوو کاک فەوزی کەسایەتییەکی دیاری شاری #سلێمانی# و هاوڕێی دێرین و دڵسۆزی سەرۆک مام جلال بوو، لە بنەماڵەیەکی خەباتگێڕ بووە کە چەندین قوربانییان لەپێناو بەدیهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد داوە، لەدەستدانی جێگەی ئەسەفە بۆ هەموومان.
لە پەروەردگارمان داوایە گیانی کۆچکردوو بخاتە بەر بەزەیی خۆی و بە بەهەشتیی بەرینی شاد بکات و سەبوریی بە هەموولایەک ببەخشێت، و ئومێدەوارین ئەمە کۆتا ناخۆشیتان بێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆک وەزیران
#08-01-2019#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 4,273 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!