لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، مامۆستا بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە.[1]
ئاوەڵی قەل دەندووکی بە گووە
ئاوەڵ: هاوەڵ یان هاوڕێ، بە یەکێ ئەوترێ کە هاوەڵ و هاوڕێیی کەسێکی دەم شڕ و دەم پیس بێ، ئەمیش لەژێر کاریگەریدا، لاسایی ئەو بکاتەوە، وەکو ئەو دەمی پیس بکا و دەستبکات بە دەمەوەری و دەم شڕیی، لەناو نەریتی گفتوگۆی کوردیدا، یەکێکە لە ناشرینترین نەریتەکان.[1]