بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی مەڵبەندەکان و پێشتریش کۆمیتە و مەکتەبەکان سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ هەموو یەکێتی و بۆ هەموو ئەوانەی دڵیان بە یەکێتییەوە پەیوەستە. ئەم دەسکەوتە لە هەموو هەڤاڵان و جەماوەری یەکێتی پیرۆز بێت.
ئەم کۆنگرەیە وێستگەی نوێکردنەوەی یەکێتییە لەسەر ڕێبازی چەپکە گوڵەکەی مام، کۆنگرەی ڕێکخستنەوەی توانا و وزەکانی یەکێتییە، کۆنگرەی بەهێزکردنی یەکێتیی ناو یەکێتییە. لە هەمووی گرنگتر کۆنگرەی ئاشتەوایی و گێڕانەوەی هیوایە بۆ ئەوانەی گلەیی دۆستانەیان لە یەکێتی هەیە. یەکێتی پێویستیی بە هەموومانە و با هەمووشمان بەبێ جیاوازی تێبکۆشین بۆ سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەم و ئەمەش ڕێگایەکە بۆ ئاسودەکردنی ڕۆحی شەهیدەکان و ڕوحی ڕابەڕ و سەرکردەی مەزنمان سەرۆک مام جەڵال کە هەموو ژیانی خۆی بە یەکێتی بەخشی. وەک مام فەرموویەتی سەروەریمان، مانەوەمان و گەشەسەندمان بەندە بە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوه.
ئیتر بۆ پێشە وە
بە ڕە و کۆنگرە ی چوارە م
بە ڕەو نوێ بوونە وە
#قوباد تاڵەبانی#
09-12-2019
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,195 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!