هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی چوارشەممەی سور لە هەموو لایەک پیرۆز دەکەم، بە هیوام ئەم بۆنەیە کە لە ناوەڕاستی نیسانی بوکی بەهار و وەرزی نوێ بوونەوە و ئاوەدانیدایە، سەرەتای تێپەڕاندنی ئەو دۆخە نائاساییەی بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا بێت کە خۆ پارێزی و دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی لەسەر هەموومان پێویست کردووە.
خوشک وبرایانی ئێزدی بەشێکن لە دیرۆک و دیوێکیتری شوناسی کوردستانی جۆراوجۆر و فرەچەشنن، ئەم پێکهاتەیە لە مێژووی خۆیاندا نەهامەتی و ماڵوێرانی زۆریان دیوە کە دواترینیان لەسەر دەستی #داعش#ی تیرۆریست بوو بەر لە شەش ساڵ، ئاساییکردنەوەی ژیان و گوزەرانیشیان ئەرکی سەرشانی هەموومانە و هەموو پاڵپشتییەکی لێ دەکەین و پێوەی پابەندین.
هەموو کاتێکتان جەژن بێت و جەژنەکانتان پڕ لە خۆشی و شادی بێت.
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
#14-04-2020#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,097 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!