سواری گای هاربووە.
سواربوونی گای هار ئەوەندە مەترسیدارە، هاتنەخوارەی بەئازارترە، پشت و مل شکاندنی بەدواوەیە، ئەگەر کەسێک لەگەڵ دەسەڵاتێکی زاڵم و زۆرداربێت و درێژە بە چەوسانەوە و تاڵانی و خوێنڕێژتن بدات، لە سەردەمی (سەدام حسێن) لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو هەندێک مەفرەزەخاسەی چاوسۆر و خوێنڕێژ و ئەڵقە لەگوێی ڕژێم هەبوون، پیرەمێرد و پیرەژنانی کوردی ئەزمووندار و دونیادیدە بەو جۆرەیان دەوت (سواری گای هاربووە) واتە هەم زیان بە خەڵک دەگەیەنێت و هەمیش ئەگەری لەناوچونی خۆی زیادکردووە.[1]
سواری گای هار بووە.
گای هار: گا لە هەندێک دۆخی تایبەتیدا کورد واتەنی هار دەبێت و بەئاسانی هێور ناکرێتەوە، کەسی تایبەتیی خۆی دەوێت، بۆ کەسێک بەکاردێت کە بە گژ کارێکی قوورسا چووبێت و دەرەقەتی بێت. لە چاوی خەڵکییەوە وا دەرکەوێت کە پێی ناکرێت بەڵام ئازایانە ئەنجامی بدات.[2] ڕێبوار جەمال
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,318 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!