ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لەگەڵ جێ دەستێکی دارین و لە کونەکەوە دانەوێڵەی گەنمی تێ دەکرێت و بەدەستیش دەسکەکە دەجولێنی بۆ خولانەوەی سەربەردەکە بەسەر ژێر بەردەکە و بەمەش دانەوێڵە دەکەوێتە نێوان دوو بەردە دەستاڕەکە و دەهاڕدرێت، ئیتر لێرەدا چواندنی ژیان و بەردی دەستاڕ واتە ژیان وەکو بەردی دەستاڕ تەمەن و جوانی مرۆڤ دەهاڕێت.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,089 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!