تەونی بریا
ئەم ڕۆمانە، نەوای ئاوازێکی خەمگینە، برینێکە بە ڕۆحی گەنجێکی کوردەوە، کە لە هەر پانتاییەکی جوگرافیدا بە فۆرمێکەوە دەیناسین و لەگەڵیدا سەفەر دەکەین. وەک خۆی دەڵێت چیرۆکی ژیانی ئەو سەفەرێکە لە ماڵزارۆکی دایکییەوە تا زیندان، نە عاشقێکی فەرهادی لێ دەردەچێت، نە ئیماندارێکی زاهیدانە.
ئەو بە نێو ساڵ و ڕۆژانێکی تەمەنی وەها لینجدا سەفەر دەکات، کە ئایدۆلۆژیا و پەڕگیریی و دەزگا هەواڵگرییەکان لە پێی دەخەن. خوێنەر بە پێچەڵپێچی ڕووداوی هێندە لەپڕ و هەڵگەڕاوەدا دەبات ئەو هەستەی تێدا وەئاگا بهێنێتەوە کە ئەوە خۆیەتی، ئەوە پەتی چارەنووسی لەنێو تەونی ئایدۆلۆژیاکاندا بەدەست هەزارانی ترەوەیە و ناتوانێت خۆی بێت.
تەونی بریا خوێندنەوەی مێژووی نزیکی ئێمەیە، بە نیشاندانی هەموو ئەو تراژیدیایانەی تیایدا دەژین و ئەگەر بەنێو لاپەڕەکانیدا گەشت بکەین و بوەستین و ئاوڕ بدەینەوە وەک ئەوەی بەسەر کارەساتێکدا کەوتبین، ڕابردووی ژیانی خۆمان نیشان دەداتەوە.[1]
Նշում: PDF ֆայլի համար այս գրքի չէ, խնդրում եմ օգնել Kurdipedia ստանալ այս ֆայլը! ՈՒղարկել գրքույկ Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,409 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!