دەقی پرسەنامەکە:
هەڤاڵی بەڕێز کاک شێخ جەعفەر جێگری سە ڕۆکی هە ڕێمی کوردستان
هەواڵی ژیانئاوایی خاتوو پڕشنگ ڕەشید عەبدولکەریمی هاوژینی بەڕێزتان لە دڵەوە خەمباری کردین، بۆ ئەم ماتەمە گەورەیە پرسه و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و بەشداری خەمتانم.
کۆچکردوو، خاتوو پڕشنگ، ژنێکی تێکۆشەر و قوربانیدەری ڕێگای پێشمەرگایەتی بوو، هەمووکات سە ڕۆکمان هە ڤاڵ مام جەلال وەک کەسێکی نزیک و متمانە پێکراو مامەڵەی لەگەڵدا دەکرد و بە نمونەی ژنی سەلار باسی دەکرد.
جێگای خاتوو پڕشنگ بەهەشتی بەرین بێت و خوا سەبوری هەموولایەک بدات و ئەمە دوا ناخۆشیتان بێت.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئە نجومە نی وەزیران[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,101 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!