#محەممەد مەعسووم سوەر#، فۆتۆگرافەرێکی شاری #دیاربەکر#ی #کوردستان#ە، لە پێشبڕکێی فۆتۆگرافی مێژوویی نێودەوڵەتی (Historic Photographer of the Year 2021) بەشدار بوو کە لە نێو 40 وێنەگری جیهاندا، وەک باشترین وێنەگر هەڵبژێردرا.
سوەر بە 26 وێنەی مێژوویی شارەکانی باکووری کوردستان بەشداری لەو پێشانگایەدا کردووە، بەڵام بە وێنەیەکی پەیکەری پاشای کۆماگە، کە پەیکەرەکە لە شاری سامسوری کوردستانە، لەسەر چیای نەمرود، توانیی ببێتە باشترین وێنەگری ساڵ و وێنەکە بە باشترین هەڵبژێردرا
ئەو پیشبڕکێ جیهانییە ساڵانە لە بەریتانیا ئەنجام دەدرێت، هەزاران وێنەگر لە سەرانسەری جیهان بەشداری تێدا دەکەن، 40 وێنە دەچنە قۆناغی فیناڵ و وەک باشترین وێنە هەڵدەبژیردرێن. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը

բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,485 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!